سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک کۆماری عێراق پێگەیشت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک کۆماری عێراق پێگەیشت

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێگەیشت .
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆک کۆماری عێراق، بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەلبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە هەرێمی کوردستان و سەرانسەری عێراق، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت کرد و هەڵبژاردنی بە پرۆسەیەکی سەرکەوتوو ناوبرد، هەروەها سەرۆک کۆمار ، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت کرد بۆ ئەو ئەنجامەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەدەستی هێناوە.
هەردوو لا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە گشت لایەنەکان، هەرچی زووتر بکەونە گفتوگۆ و بە هاوکاری و هەماهەنگی کار بکەن بۆ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، بخەنە خزمەت بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و سەرانسەری عێراق و خزمەتێکی شایستەی سەرجەم گەلانی عێراق بکرێت.

Top