پێویستەلەکاتی دەنگدان حەکیمی ویژدانی خۆمان بین...

پێویستەلەکاتی دەنگدان حەکیمی ویژدانی خۆمان بین...


بۆداھاتووێکی باشتروولاتێکی ئارام وخۆشگوزەران،پارتێکی بەھێز ھەلبژێرە...چونکە
به‌هێزی پێگەی پارتی له‌ به‌غدا گه‌ره‌نتی پاراستنی كیانی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانه،کەھەـیشەپەرلەمانتارانی پارتی پەرلەمانی بەغدایان کردۆتەسەنگەری بەرگری لەمافەدەستوورییەکانی خەلکی کوردستان ،
بۆیەش پارتی قەڵغانی پاراستنی مافەکانی خەلکی کوردستان بووە،بەھەڵگری ئالاوناسنامەوسەروەرییەنەتەوەییەکان ناسراوە،ئەمەش وای کردوەلەلایەن ناحەزانی دۆزی کوردزۆرترین دژایەتی دەکرێت ،
رابردووی پارتی وادەکات ئەم جارەشیان کوردستانیان وەک ھەلبژاردنی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران پارتی بنێرنەوە بەغداتاشەری دابینکردنی مافەکانمان بکات .چونکەدەرکەوت پارتی ھێزی ستراتیژی کوردەلەبەغداوشوورایەکی قایم وکۆلەیەکی بەھێزی پاراستنی مافەکانمانە،کەبەھیچ ھێزێک ناچەمێت...
بۆیەداواکارم لەھاونیشتیمانیانی خۆشەویست ،لە١٠-١٠لەکاتی دەنگدانداحەکیمی ویژدانی خۆمان بین ورێگای ێاییندەێکی رۆشنتر دیاری بکەین بەدەنگدانمان بەکاندیدانی پارتی تاکودلنیابین لەوەی خاک ونیشتیمانمان ھەرزانفرۆش ناکرێت ...
گرنگەھەمیشە مرۆڤ سوود لەرابردوووەربگرێت ،ژیان پڕه‌ له‌ هه‌وراز و نشێووگۆرانکاری بەسەردێت‌،مرۆڤەکان لەكاتی تەنگانەدابەھەلوێستەکانیان دەناسرێن ، راستەقسەکردن زۆرئاسانەبەلام کردارپێویستە،برواناکەم کەسێک ھەبێت دان بەوراستیەنەنێت چۆن لەکاتی چارەنووسازداپارتی لەھێلی پێشەوەبووە،ئامادەبووە بۆ پاراستنی( خاک -میللەت )قوربانی بدات ‌، داستانەکانی (پردێ -سحێلا)شەھیدی راستیەکانن،بۆیەش دەبێت بۆئاییندەی کوردستان بیر بكه‌ینه‌وه‌ كێ پارێزگاری له‌ کوردستان‌ ده‌كات،كێ ئاماده‌یه‌ بچێت خۆی بكاته‌ قوربانی،ناکرێت باوه‌ڕ به‌ به‌ڵێنی ھەمووکەسێک بکەین ، به‌ڵكو باوه‌ڕ به‌وه‌ بكه‌ن كه‌لەرابردووداقوربانیداوه‌،سه‌لماندوێتی كاتی لێقه‌ومان له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ی بەرگرییە‌...
بۆیەش دەنگدان بە پارتی، دەنگدانە بە ئارامی، ئاوەدانی، خۆشگوزەرانی و پێکەوەژیان، لەپاڵ ئەوەشدا بەهێزی کوردستان...
گرنگەلە١٠-١٠ بەوریاییەوەدەنگ بدەین ،پابەندبین بەرێنماییەکان ودەنگ بدەین بەوکاندیدەی بۆمان دیاریکراوە،گرنگ نیەکام کاندیدزۆرترین دەنگ بھێنێت ،بەلکوگرنگترئەوەییەپارتی چەندکاندیدی سەردەکەوێت ....
تائەم جارەش پارتی ھەربەحزبی ژمارەیەک لەکودستان وعیراق بمێنێتەوەتەنھابەمەش دەتوانین رۆحی پاکی شەھیدان ئاسوودەبکەین...
خوای گەورەپشتیوانمان بێت...

Top