كام كاندیدی ئافره‌ت هه‌ڵبژێرین؟
هه‌ڵبژاردن مه‌یدانی ڕاده‌ربڕینی هاوڵاتیان و كاریگه‌ری دروستكردنه له ڕێگه‌ی ده‌نگه‌كانیانه‌وه، بۆیه گرنگه هیچ هاوڵاتیه‌ك ئه‌و هه‌له له‌ده‌ست نه‌دات و به‌شداری بكات له به‌كارهێنانی ده‌نگی خۆی له‌پێناو گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانیدا.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ها كه‌وتووه‌ته‌وه كه بازنه‌كانی بچووك و سنووردارن و كاندیده‌كان زۆرتر نزیكن له خه‌ڵك و ده‌نگده‌ره‌كانه‌وه.
جا له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی كۆتای ئافره‌تاندا له هه‌ر بازكه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا كورسییه‌ك بۆ ئافره‌ت مسۆگه‌ره، بۆیه زۆربه‌ی حیزبه‌كانی كوردستان كاندیدی ئافره‌تیان داناوه و ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی سه‌ربه‌خۆیش كاندیدن.
پارتی دیموكراتی كوردستان له دانانی كاندیده ئافره‌ته‌كانیشیدا ڕه‌چاوی كوالێتی و شاره‌زایی و ئه‌زموونی سیاسی و حیزبی و دڵسۆزی و پابه‌ندیی حیزبی كردووه و ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی كارا و هه‌ره به‌هێزی خۆیی له گشت بازنه‌كاندا كاندید كردووه كه له كادیره هه‌ره به تواناكانی ئه‌و حیزبه‌ن.
به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێ حیزب و قه‌واره‌ی تر كه جاری واهه‌یه زیاتر له‌حیزبێكیشن، به ته‌ماشاكردنی سیڤی كاندیده ئافره‌ته‌كانیان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ی ئه‌مه ته‌نها له پێناو كێبڕكێ له‌سه‌ر كورسییه كۆتاكه دایانناون نه‌ك له پێناو لێهاتوویی و شاره‌زایی، ئاخر كاندیدی ئافره‌تی وه‌هایان هه‌یه نه‌ك ئه‌زموونی سیاسی و په‌رله‌مانیی نییه به‌ڵكو نه‌یتوانیوه له ناو حیزبه‌كه‌ی خۆیشیدا تاكه پله‌یه‌كی حیزبی ببڕێت و بچێته پێشه‌وه! نه‌یتوانیوه له هیچ هه‌ڵبژلردنێكی ڕێكخراوه‌یی و جه‌ماوه‌ری و ڕێكخستنه‌كانی ناوخۆی حیزبه‌كه‌یدا به‌شداربێت و سه‌نگ و قورسایی خۆی بسه‌لمێنێت، كه‌چی هێناویانه كاندیدیان كردووه بۆ هه‌ستیارترین ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی وڵات كه په‌رله‌مانی عێراقه و داوا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن ده‌نگی پێ بده‌ن! له‌كاتێكدا خۆیان قبوڵیان نه‌بووه پله‌یه‌كی حیزبی پێ بده‌ن!
لێره‌وه ئه‌ركی سه‌رشانی ئافره‌تانی كوردستانه به‌گشتی كه ئه‌و مافه‌ی خۆیان پیاده بكه‌ن كه مافی ده‌نگدانه و ڕۆژی هه‌ڵبژاردن بچن و ده‌نگی خۆیان به ئافره‌ته كاندیده به‌ئه‌زموون و شایسته‌كان بده‌ن و بیسه‌لمێنن ده‌یانه‌وێ نوێنه‌ری چوست و چالاك و به‌توانایان هه‌بێ له په‌رله‌ماندا نه‌ك كه‌سانێك ته‌نها كورسی پڕبكه‌نه‌وه، به‌م كاره‌یش ده‌توانن به‌شدارێكی كاریگه‌ری سیاسی بن و بتوانن هاوسه‌نگی ڕه‌گه‌زی دروست بكه‌ن، واشبكه‌ن نوێنه‌ره ئافره‌ته‌كانی په‌رله‌مان كه‌سانی شایسته‌ی وه‌هابن كه بیسه‌لمێنن ئافره‌تان ده‌توانن كاروباره‌كان به‌وپه‌ڕی باشیه‌وه به‌ڕێوه ببه‌ن، نه‌ك كه‌سانێك بن ببنه نه‌نگی به‌سه‌ر دۆزی ئافره‌تانه‌وه و وابكه‌ن خه‌ڵك ئیتر ده‌نگ به نوێنه‌ری ئافره‌ت نه‌دات و متمانه‌ی پێ نه‌كات.
له‌كۆتاییدا ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین له ماوه‌ی ڕابوردوودا له گشت خوله‌كانی په‌رله‌مان نوێنه‌ر و كاندیده ئافره‌ته‌كانی پارتی كه‌سانێكی ئه‌وه‌نده به‌هێز و لێوه‌شاوه بوون زۆر جار توانیویانه به‌بێ كۆتا و به‌ده‌نگی خۆیان بگه‌نه په‌رله‌مان، هه‌ر بۆیه جێی خۆیه‌تی پشتیوانی ئه‌م تێڕوانینه گرنگه‌ی پارتی بكرێت كه هه‌یه‌تی بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئافره‌تان له دامه‌زراوه گرنگه‌كانی وڵات‌دا.