بۆچی ده‌بێت ده‌نگ بده‌ین ؟
مافی ده‌نگدان بریتییه له مافی ئه‌و وڵاته‌ی كه‌وا په‌یڕه‌وه‌ی سیسته‌می دیموكراسی ده‌كات له به‌رێوه‌بردنی وڵات‌دا، ئه‌و مافه ده‌دات به ھاوڵاتیان و دانیشتووانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌نگدان له ھه‌ڵبژاردنه گشتی و سیاسییه‌كان دا. له زۆربه‌ی وڵاتانی دیموكراسی دا، ده‌نگده‌رانی خاوه‌ن ماف ده‌توانن له ھه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كان دا ده‌نگ بده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشانه‌ی به گشتپرسی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، چه‌ند روژێك له ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنی پڕوسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تێپه‌ڕده‌بێت، له‌و روژانه‌دا هه‌ر پارتێكی سیاسی و پاڵێوراوه‌كان به‌رنامه و پرۆگرامی داهاتووی كاره‌كانیان بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌خه‌نه روو، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌نگ به خۆیان و به‌رنامه‌كه‌یان بده‌ن . پێویسته هه‌موو هه‌ولێكی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی زورترین خه‌لك به‌شداری بكه‌ن، ئه‌مه‌ش كارێكی زۆرباشه و ئه‌ركی هه‌موو پارتێكی سیاسی وپالێوراوه‌كانه . ده‌بێ بزانین كه پڕوسه‌ی هه‌ڵبژاردن كارێكی زور پیروزه، پێویسته خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به گڕوتینێكی زورو رێژه‌یه‌كی باش به‌شداری ئه‌م پروسه‌یه بكه‌ن، بو ئه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كانی كورد ده‌نگێگی باش بهێنن و زورترین نوێنه‌ر بنێرینه به‌غدا بۆ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه، له رێگای ئه‌م نوێنه‌رانه‌وه داوای مافه ره‌واكانمان بكه‌ین ، ئاشكرایه له ماوه‌ی رابردوو كوردستان توشی چ ته‌حدیاتێك بوویه‌وه و چۆن ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق پێشل كرا‌و بودجه و قوتی خه‌ڵكی هه‌ڕێمی كوردستان بڕدراو وه به خیانه‌تی 16 ی ئوكتۆبه‌ر په‌لاماری ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی كوردستان دراو داگیر كرا. به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا ئه‌و په‌رله‌مانتاره دلێرارانه بوون كه پیشمه‌رگه ئاسا خۆیان نه چه‌ماند و به‌رگریان له مافه ده‌ستورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كرد، كه‌واته پارتی ته‌نیا هێزی سه‌ره‌كی بوو له كوردستان كه توانی قه‌واره‌ی سیاسیی كوردستان بپارێزێت، پارتی بوو به ته‌نیا كه شانی دایه به‌ر ئه‌م ئه‌ركه قورسه و به پشتیوانی خودا تیایدا سه‌ركه‌وتوو بوو.
هه‌ر بۆیه ده‌نگ ده‌ده‌ین به پارتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی كاره‌سات و نه‌هامه‌تییه‌كاندا له به‌رپرسیاریه‌تی راناكات و جوامێرانه شانی ده‌داته به‌ر و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌كانی به‌گژ مه‌رگدا ده‌چنه‌وه و به‌پێوه له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه شه‌هید ده‌بن و تانكی ئابرامزی ئه‌مریكی تێكده‌شكێنن. پێویسته تاكی ده‌نگده‌ر له سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بزانێت كێ بوو به‌رپه‌چی خیانتكارانی دایه‌وه‌و كوردستانی پاراست، وه‌ك ئاشكرایه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی خزمه‌تی ھه‌موو خه‌ڵك ده‌كات به‌بێ جیاوازی و كاتێك باسی كه‌سوكاری شه‌ھیدان ده‌كرێت، زۆر به دلێكی میهره‌بانه‌وه ده‌ستی هاوكاریان بۆ درێژ ده‌كات وه به‌رده‌وام چاوی له‌وه‌یه زیاتر خزمه‌تی خه‌ڵك بكات ، بۆیه پێویسته ده‌نگ بده‌ین و جارێ كێشه‌كان لا بده‌ین، چونكه ئه‌مه كێبڕكێیه له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆیه پێویسته شه‌و و رۆژ بكه‌ینه یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زیاترین ده‌نگ به‌ده‌ست بێنین، ئه‌مه‌ش ئه‌ركه له‌سه‌ر ھه‌موو كه‌سێك كه خوێنی شه‌ھیدان له‌بیر نه‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ھه‌زاران شه‌ھیدانمان داوه. ئاشكرایه كورسییه‌كانی پارتی كه هه‌موو كات كورسیی داكۆكیكردن بوون له مافه ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان، هاوكات لای پارتی دیموكراتی كوردستان مووچه و بژێوی خه‌ڵكی كوردستان هه‌موو كات گرنگ بووه و گرنگیش ده‌بێت، به‌ڵام مووچه و بژێوییه‌كی سه‌ربه‌رزانه و له‌ناو كوردستانێكی سه‌رفراز و ئازادا، نه‌ك ملكه‌چ و سه‌رشۆڕانه. هه‌ر بۆیه كاتێك سیاسه‌تی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی فه‌رزی كردووه به سه‌رماندا عێراق بۆ خه‌ڵكی كوردستان ببێته ئۆردوگایه‌كی زۆره‌ملێ و هه‌ر ده‌بێت هه‌تا ئێستاش له چوارچێوه‌ی عێراقدا بمێنینه‌وه، ئه‌وا پێویسته پارتی به‌هێز بێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ عێراق و هه‌موو جیهانی بسه‌لمێنێت، خه‌ڵكی كوردستان بۆیه متمانه به پارتی ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه ته‌نیا پارتییه وه‌ك حزبی سه‌ره‌كی و یه‌كه‌م له كوردستاندا داكۆكی له‌سه‌ر مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، له پێناوی به‌دیهێنانی ده‌سكه‌وتی زیاتریش بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كات.