هەولێرییەکان دەنگ بەئاوەدانكردنەوەو ئارامی و سەقامگیری دەدەن
بەرپرسی لقی دووی پارتی ڕایدەگەیەنێت لە سنووری لقی دوو پارتی دیموكراتی كوردستان پێنج كاندیدی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە و دڵنیاین كە هەولێرییەكان دەنگ بەو كاندیدانە دەدەن.
ئه‌حمه‌د كانی به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیانێت كە له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری لقی دووی پارتی پێنج كاندیدی هه‌یه‌و دڵنیاین كە هه‌ولێرییه‌كان ده‌نگ به‌و پێنج كاندیده ده‌ده‌ن، چونكه پارتی سەڵماندویەتی كه وێڕای ئه‌وه‌ی به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانیان بووە و له ڕۆژه سه‌خته‌كانی قەیران و بڕینی بودجه و مووچه و هێرشی تیرۆریستانی داعش و داگیركارانیشدا شه‌هید و قوربانی لەپێناو پاراستنیان داوە.
هەر لەوتەكانیدا ئەحمەد كانی بەرپرسی لقی دووی پارتی ئاماژەی بەوەشداوە كە هه‌ولێرییه‌كان دەرفەت بە كه‌سانێك ناده‌ن له به‌رپرسیاریەتی ڕا بكه‌ن و هێمنی و سه‌قامگیریی شاره‌كه‌یان تێك بچێت وەك شارەكانی دیكەیان لێبێت، لەبەر ئەوەی شاری هه‌ولێر شوێنی پێكه‌وه‌ژیان و ئارامی و سه‌قامگیری پێشكەوتنە، هه‌موو ئەو دەستكەوتانەو زیاتریش له سایه‌ی پارتێكی به‌هێزدایه كه هه‌ولێری كردووه به چه‌قی دیپلۆماسیه‌ت و سیاسه‌ت و ئابووری، بەڵام به مووشه‌ك و درۆن و نانه‌وه‌ی پشێوی و بوختان و ناوزڕاندنی ناو سۆشیال میدیا هیچیان بۆ ناکرێت و به‌ری ڕۆژ به بێژنگ ناگیرێت.
بەرپرسی لقی دووی پارتی جەختی لەوەشكردەوە كە پارتی لە بەرپرسیاریەتی مێژوویی به‌رانبه‌ر خه‌ڵك و گه‌له‌كه‌ی ڕای نه‌كردووه، بەڵكو له‌پێناوی گەلی كوردستان نه‌ك ته‌نیا قوربانی داوه، به‌ڵكو كێشه و قه‌یرانه گه‌وره‌كانیشی چارەسەر كردووه، هەر چەندە كه‌م قسه‌ی كردووه، بەڵام له مه‌یدانی خزمه‌تكردندا كۆڵی نه‌داوه، هەروەك له شه‌ڕی داعش سه‌رۆك بارزانی ڕابه‌رایه‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد و ژیان و كه‌رامه‌تی تاكی كوردی له دڕنده‌ترین دوژمن پاراست.
ئەحمەد كانی بەرپرسی لقی دووی پارتی باسی لەوەشكرد كە نوێنه‌رانی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا خاوه‌نی هزر و ڕه‌وشت و كاری به‌رزی كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌رین و هه‌رگیز ئاماده نین سازش له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان بكه‌ن، بەڵام نوێنه‌رانی لایه‌نی دیكه نه‌ك هه‌ر كه‌مته‌رخه‌م بوونە، به‌ڵكو هه‌موو ئامێرەكانی حزبی و راگەیاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان بۆ دژایه‌تیكردنی مافه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی كورد هەر له بودجه و مووچه و شایسته داراییه‌كان ته‌رخان كرد، بێگومان ئه‌وه‌یان له‌بیر كرد كه ئه‌وان بۆچی خه‌ڵك ده‌نگی پێ دابوون و بۆچی له به‌غدان.