چاوتان دەیبینێ ..؟ کوێتان دەیبیستێ ..؟ پێشکەوتن و سەرکەوتن و بوژانەوەی بەردەوامی هەولێر دەستکەوتی پارتی دیموکراتی کوردستانە

چاوتان دەیبینێ ..؟ کوێتان دەیبیستێ ..؟ پێشکەوتن و سەرکەوتن و بوژانەوەی بەردەوامی هەولێر دەستکەوتی پارتی دیموکراتی کوردستانە


د.محمد خدر مولود
رۆژەڤی ئەمرۆلە کوردستان بەگشتی و لەشاری هەولێر بەتایبەتی ، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقە ، لێرە لەهەرێمی کوردستان جارێکی دیکە شاری دێرینی هەولێرو پایتەختی کوردستان بووەتەوە بە بابەت وبڕگەی سەرەکی گەرمی ریکلام پێکراوی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەغدا کە لە رۆژی 10-10-2021 ئەنجام دەدرێ .
هەولێرییەکان دانیشتوان وهاوڵاتی وهاوشاریانی هەولێریی، وەک هاوشارییانی
شارەکانی دیکەی کوردستان ، شانازی بەوە دەکەن کە شارەکەیان هەردەم بابەتی گەرمی کەمپینی هەڵبژاردن بێ و بە سۆزو بەڵێن دان بەشارەکەیان بۆ
باشتر پێشخستنی بێ ، لە بەرامبەرکۆکردنەوەی دەنگی دەنگدەران بۆ بەربژێرانیان . گەر ریکلام کردن بەهەولێر هەر بۆتاکتیک وگەرمەتای کەمپینی راکێشانی دەنگدەر نەبێ .
ئەوەیان گەر چەندین مانا لەخۆوە بگرێ ، ئەو مانایەش لەخۆوە دەگرێ کە هەولێرو هەولێرییەکان خاوەن پێگەی تایبەتی ستراتیژی کوردستانن و شارەکەیان ناوەندو پایتەختی بریاری سیاسیی و هێزی بەرگری و ئابوری ناوچەکەیەو شان و شکۆی هەولێرییەک لە ئاست شان و شکۆی بەغدایی و تارانی و ئەنقەرەییەک دایە .
لەکاتێکدا تاک و کەسەکانی نێو کۆمەڵگای هەولێرێ وەک زۆربەی هەرە زۆری تاکەکانی نێو کۆمەڵگای کوردستانی نیشتیمان پەروەرن و لەو جۆرە کەسانەو
کەسایەتیانەن بیر تیژن ، نەک بیرکۆڵ و خاوەن باوەڕو وەفاو دڵسۆزن ،خودان هزری ئاوریشمی بیرکردنەوەو تێفکرینن خاک و شارو نیشتیمانی خۆیان لا پیرۆزە . ئاشتی خوازو شارستانین . شارەکەیان لانەی غەریب و لێقەوماوانە ، مێوان دۆست و نانبدەو دەرگا گەورەی واڵا وکراوەن .
ئیدی ، ئەوە هەولێر، هەولێرە ، پشتی چیایە ، ناوەندی باژێرە ، قەڵاو سەفینی بەرامبەر ، هێشتا دەستی بە هەویرە ، هەموو شتێکی لەبیرە .
ئاخر ، هەولێرییەکان نیگەران و دڵشکاوی لایەن و کەسانن ، ئەوان ، هەولێریان بەدەبەنگ و فەقیرۆکە و نەزان ، دەزانی دێرینترین شاری زیندەگی جیهانیان لێ کردن بە ( گوندێکی ناپیرۆزی گەورە ) .
هەولێرییەکان مارانگەستە و ترساوی دەستی ئەتکراوی پیرۆزیەکەیەتی ( هەولێر کێی و پیرۆزە ، تاشەڕی لێ نەکرێ ..؟ )
هەولێرو هەولێرییەکان مارانگەستەی ئەهلی سرنج و شروونقە تیزاب وەشێنەکانن
ئەوانەی بە نوێژی نیوەرۆ لە بازاری هەولێرێ تیزابیان بە پاوپوز و ڕانی کچان
وژنانی ڕووسووری هەولێرو هەولێرییەکان دادەکرد .
هەولێرو هەولێرییەکان ، ئێستایش دیمەنە کۆمیدییە تراژیدیایە ( لێکردنەوەی چوار تایەی ئۆتۆبێل و دانانی لەسەرچوار بلۆک .....!!!! ) یا دیمەنی تراژیدیای کۆمیدی
لەجیاتی فڕی فڕی قەل فڕی ..ههههه ، فڕینی بێ باڵی ئۆتۆمۆبێڵ و نیشتنەوەی لەسەر بانی ژووری پێشەوەی چەندین ماڵی ئەو هەولێرە .
هەولێرییەکان وەک کوردستانییەکانی شارەکانی کوردستان ، مرۆڤی هێمن و لەسەرەخۆن ، کەمدوون لەوانەیە کەمتر لەخەڵکی تر حەزیان بە وەسف و پیاهەڵدا و خۆپەسندکردن و خۆ ڕەپێشکردن و مێچکە مێچک و ماستاوچیەتی کووششکێشی بێ ، بەڵام هەمیشە دەپرسن :
:- ئەرێ ئێوە بۆ واتان بەسەر هەولێرو هەولێرییەکان هێنا ..؟ ئەوەندە کەتنە چی بوو بەو هەولێرەتان کرد ...؟ لە ڕک و ڕقی پارتی و بارزانی ..؟ یا لە ڕک و ڕقی هەولێرو هەولێریان ...؟
وا ئێستا یش هەولێرییەکان جەخت دەکەنەوەو دەپرسن :
:- خۆ هەردوولای هاوکێشەکە هەر یەک هاوکێشەی مەبەستدار بوو ، ئامانج لێیی ( هەولێر وهەولێری ، پارتی و بارزانی ) بوو .
وا ئێستا هەولێرو هەولێرییەکان دەپرسن :
-هەولێر ، بە پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینی و ئاینزایی ، بەکوردو تورکمان و کرستیان و ئەرمەنی و بەکوردستانیانی گەرمیانی و کوێستانی و هەورامی و پشدەری و ئاکۆیی و کۆیی و شەنگالی شێخانی و بادینی و تیرەو هۆزی ڕەسەنی عەرەبی ، بەپشتیوانی خوێن و پشتی رۆژهەڵاتی و باکوری و رۆژاڤایەوە ، هەولێرەو بەسەرکەوتن فێرە .
گوێتان لێیە ..؟ چاوتان دەیبنێ ..؟ هەولێر ، بە پارتی گەشاوەترو ئاوەدانترە ، چونکە پارتی و بارزانی ئەندازیاری گەشانەوەو بوژانەوەی بوون دەنم ، لە گوندێکی گەورەی ناپیرۆز بۆ پایتەخی بریارو ناوەندی بەرخودان و نەچەمانەوە و هەمیشە سەرکەوتن بۆیە هەولێری وەفاو ئەمەک هەدەنگی سەرکەوتنی پێ دەدا .
وا ئێستا هەولێرو هەولێرییەکان دەپرسن :
کوردستان ، بەپارتی و بارزانی قەشەنگترو پێشکەوتووتر ە، بۆیە هەر دەنگی سەرکەوتنی پێ دەدا.

Top