ئەوەی پـارتـی لەوانی دی جیادەکاتەوە ؟...

ئەوەی پـارتـی لەوانی دی جیادەکاتەوە ؟...

ڕەنگە ئەمە بابەتە بۆ ھەموو خەڵک و زۆر جار بۆ ئەندام و لایەنگری پارتیش پرسیار بێت کە بۆچی (پارتی) وەڵامی ھێرشی میدیایی لایەنەکانی بەرامبەری ناداتەوە؟

لە کاتێکدا (پارتی) خاوەنی سەدان کادیری ڕۆشنفکر و تێگەیشتوو و پێگەیشتووە لەم نێوەندەدا خەڵکێکی ھووشیار و ڕۆشنبیر ھەن کە دەتوانن زۆر بە سانایی بە زمانی خۆیان وەڵامی ھەموو ئەو تۆمەتانە بدەنەوە کە ئاراستەیان دەکرێت، ھۆکارەکان چین؟

١- پارتی پشت ئەستوورە بە دەنگدەر و جەماوەریی دڵسۆزی خۆی، ئەو جەماوەرەی خەڵکی دیکە نییانە.

٢- پارتی پەیڕەو پڕۆگرامێکی پتەوی ھەیە، لانیکەم مێژووییەکیشی ھەیە کە شانازیی پێوە بکات خەڵکی دیکە نییانە.

٣- پارتی حیزبێکە کە ھیوای کوردە لە باکوور،ڕۆژئاوا،ڕۆژھەڵات،باشوور تەنانەت لە نێو عێراقیش خەڵک ھیوای ھەڵچنیووە، خەڵکی دیکە کەمینەی چەند شارێکن نەک ئومێدی زۆرینە.

٤- پارتی پەروەردەی سیاسی ھەیە، پەروەردەی سیاسی و فیکری پارتی وایکردووە کە لایەنگر و دەنگدەری پارتی، ووریاتر و ھوشیارتر و زیراکانەتر مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکان بکەن، خەڵکی دیکە ئەمەیان نییە.

٥- لە ھەمووی گرنگتر، پارتی نەتەوەییانە، کوردانە، لە پرسە نیشتمانییەکان دەڕوانێت، خەڵکی دیکە بۆ بەرژوەندیی خۆیان.

٦- پارتی لە جەنگ و ئارامیدا، بەرپرسیارێتی ھەڵدەگرێت سەنگەری خەبات و حکومداری بۆ خزمەتی گشتیی چۆڵ ناکات، خەڵکی دیکە زوو چۆڵی دەکەن.

٧- پارتی ڕێنمایی دەداتە کادیرەکانی کە ڕەوشتی سیاسیی لە نووسین و ووتارەکانییان بە جوانی پەیرەو بکەن و ڕەنگدانەوەی یەکڕیزیی و یەکگرتوویی بکەن، خەڵکێکی دی تەوجیھی زمانی زبر و تەشھیر و تۆمەت بۆ کادیرەکانیان ـدەکەن.

با ئەوەش بڵێین، (پــــارتــــی) خاوەنی مەرکەزییەت و مەرجەعی سیاسی خۆیەتی کە ڕێبەری ھێژا ، سەرۆک مەسعود بارزانییە.


ئەوانەی دەیانەوێ بە ھێرشی میدیایی بۆ سەر پارتی دەنگ کۆبکەنەوە نە مەرجەعیان ھەیە نە مەرکەزییەت.

Top