کەمپەینی پارتی و ڕکابەرەکانی؟.
لە هەڵبژاردنەکاندا وەک مافێکی یاسایی لایەنە بەشداربووەکان دەست بە سازدانی کەمپەین و ریکلام دەکەن بۆ پێناسەکردنی دەستکەوتی بەدیهاتو و خواست و پلانی داهاتویان ، مافی خۆیانە ئازادانە پروسەی ئەو بازرکردنە بەرێوەی ببەن ، بەڵام ئەوەی زانراوو باوە لە وڵاتان و کومەڵگا پێشکەوتووەکاندا ئەوحزبانەی (هەگبەیان پرە لە کردەوەی باش و بەسود )باسی سیاسەتی بەرهەمداری ئەرێنی و دەستکەوتە بە دیهاتووەکانیان دەکەن ، شان بەشانی خستنە ڕووی هێڵەگشتییەکانی پلانی داهاتویان و لەو سونگەیەوە داوا لە دەنگدەران دەکەن دەنگیان پێبدەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەنوێکانیان بە سەرکەوتویی جێبەجێبکەن ، بە پێچەوانەوە (لایەنە هیچ لەبارنەبووەکان و خاوەنی هەگبەی بەتاڵ) ، پەنا دەبەن بەر خوڵقاندنی کەشێکی شڵەژاو و هەڵبەستنی پوختان ، ناوزراندن و بەکارهێنانی زمانی زبر بەرامبەر رکابەرەکانیان ، ئەگەر ئەم کردەوەیەیان واتایەکی بۆی هەبێت تەنها ئەوەیە ( لەوپەڕی لاوازیدان) و توانایان نییە ئەرکدار بکرێن ، بۆیە بەو ئاستە نزم و بێزارکەرە هەوڵی تێکدانی دەرونی کۆمەڵانی خەڵک دەدەن بەمەبەستی دورخستنەوەیان لە بەشداربوونێکی کارای پروسەی هەڵبژاردن و زەمینە خۆشکردن بۆ (گزیکردن) ، ئەوەی ئێستا لە لایەن حزبێکی دیاریکراوی هەرێمی کوردوستان دەکرێت دژی پارتی دیموکراتی کوردوستان دەچێتە ئەو خانەیەوە (خانەی لاوازی و هیچ لە بارنەبوون) . پارتی خاوەن هزرو دیدێکی روونی کارکردنە لە پێناوی سەرخستنی ( پرسێکی نەتەوەیی نیشتیمانیی) بەو پروپاگندەی دور لە هەر ئێتیکێکی دیموکراسی ڕکابەری شەرەفمەندانە هەڵناچێت و بەردەوام دەبێت لە سەر ریتمی مەدەنیانەی کەمپەینەکەی و هانی هەمو لایەک دەدات لە ئاستیێکی شیاوی بانگەشەدابن و زەمینە سازی بکەن بۆ کاری پێکەوەیی لە بەغدا لە پێناوی چەسپاندنی مافە ( سیاسی ، دارایی و ئیدارییە دەستورییەکانمان) .