متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر ،پێشه‌نگبوونی پارتی ، كوردستانی به‌هێزتر بۆ ؟!..

متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر ،پێشه‌نگبوونی پارتی ، كوردستانی به‌هێزتر بۆ ؟!..

هه‌ڵبژاردن له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌م جیهان پرۆسه‌یه‌كه‌ بۆ دیاركردنی نوێنه‌رانی خه‌ڵك ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ له‌ پێناو به‌دیهێنانی مافه‌ و ویسته‌ ره‌واكان بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كان به‌ تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ی گه‌لی كورد كه‌ له‌ نێو عێراقێكدا ژیان به‌ سه‌ر ده‌به‌ین كه‌ كاره‌ساتی گه‌وره‌ و ئاڵۆزی و بێ‌ متمانه‌یی رۆژ به‌ رۆژ زیاتر گه‌شه‌ ده‌ستێنێت .
به‌تایبه‌ت له‌ نێو دونیایی دیموكراسیی وشارستانیی دا كه‌ تاكه‌كان ئازادن كه‌ ده‌نگ و متمانه‌ی خۆیان به‌ چ كاندید و هێزولایه‌نێك ده‌ده‌ن ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌ به‌رچاو بێت كه‌ ده‌نگمان بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌ بێت كه‌ له‌ رووی نه‌ته‌وه‌په‌وه‌ری و نیشتیمانپه‌وه‌ری و خزمه‌تكاری به‌ گه‌له‌كه‌ی به‌كرده‌وه‌ خاوه‌ن مێژوو و كرده‌وه‌ بێت ، خاوه‌ن قوربانیی و تێكۆشه‌ر و دڵسۆز و فیداكاری خاك و نیشتیمانه‌كه‌ی بێت له‌ به‌رپرسیاریه‌تیی هه‌ڵنه‌یه‌ت ، به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌ل و خاكه‌كه‌ی پێش هه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كی دیكه‌ی شه‌خسی و حیزبی بێت و به‌ كره‌وه‌ ، پارێزه‌ر و خه‌مخۆری كوردستان بێت و ته‌نها به‌ دروشم و به‌ڵێنی بریقه‌دار خه‌ڵك چه‌واشه‌ و هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنن .
هه‌روه‌ها خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت چاوه‌ كراوه‌ بێت كه‌ له‌ رۆژانی ته‌نگانه‌ و سه‌خته‌كاندا ، چ هێزولایه‌نێك پاڵ پشت و پشتیوانیی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی مایه‌وه‌ و ده‌مێنێته‌وه‌، مێژوویی دوور و نزیكیش گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستییانه‌ن كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ رابه‌رایه‌تیی سه‌رۆك مسعود بارزانیی هه‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی هه‌ڵگرتووه‌ و هیچكاتیش سازشی له‌ سه‌ر بچووكترین مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانی نه‌كردووه‌ و هه‌رده‌م خاوه‌ن هه‌ڵوێستی به‌رز و كوردپه‌وه‌رانه‌ بووه‌ .
بۆ ئێمه‌ی گه‌لی كورد ، خه‌باتێكی به‌رده‌وام و نه‌پچرٍاومان هه‌یه‌ و زه‌ریاییه‌ك خوێنمان بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانمان رٍشتووه‌ و هه‌نگاویی گرنگ و ستراتیژیمان برٍییووه‌ هه‌ر له‌ به‌ده‌سهێنانی ئۆتۆنۆمی ، تا گه‌یشتن به‌ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و له‌ ئێستاشدا كوردستانێكی به‌هێزتر ، كه‌ مێژوو گه‌واهیده‌ری هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و پێشه‌نگی بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ مێژووییه‌ پرشانازییانه‌ به‌رچاوه‌ و هه‌ر به‌ڵێن و دروشمێكی به‌رز كرد بێته‌وه‌ ئه‌وا هیچ كات به‌ بێ‌ كرده‌وه‌ نه‌یهێشتۆته‌وه‌ و به‌ده‌ستی هێناوه‌ ، ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێت كه‌ پارتی واتا كرده‌وه‌ و نیشتیمانپه‌وه‌ری و كوردپه‌وه‌ری.
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ مێژوو و كرده‌وه‌ ئه‌و راستییه‌ی سه‌ڵماندووه‌ كه‌ ، له‌ پێناو به‌ده‌سهێنانی مافه‌ره‌واكانی خۆی هه‌ر ده‌م باجی گه‌وره‌ی به‌خشیووه‌ و هه‌میشه‌ خۆی به‌خاوه‌ن و به‌رپرسیار و پارێزه‌ری مێژوو، خاك و شكۆ و ئیراده‌ی كورد وكوردستان زانییووه‌ له‌ پێناو ئاڵاو به‌رگریكردن له‌ شكۆی كورد كوردستان وه‌ك چیاییه‌كی پۆلایین به‌رانبه‌ر دوژمنان و نه‌یارانی وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ .
هه‌روه‌ها به‌رده‌وام خه‌ون و ئاواتی پێشخستنی كورد وكوردستان و به‌هێزكردنی وڵاته‌كه‌ی بووه‌ به‌تایبه‌ت له‌ پێناو ئه‌و ئامانجه‌ ستراتیژ و مه‌زنه‌ی كه‌ ئاڵایی كوردستان له‌ پاڵ ئاڵایی هه‌موو وڵاتانی و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان بشه‌كێێته‌وه‌ . به‌تایبه‌ت هه‌موو ئه‌و بانگهێشت وسه‌ردانه‌ دیپلۆماسی و سیاسیانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ، ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ، هه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتن پێشكه‌وتننانه‌ن كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌ندازیاری و پشتیوانیی سه‌ڕه‌كیین .ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌ ناوه‌ندێكی دیپلۆماسی و سیاسی و ئابووری گرنگ له‌ سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رٍاست ، بۆ زۆرێك له‌ پرسه‌ هه‌ستیار و چاره‌نووسسازه‌كان گشت رێگه‌كان ده‌گه‌رٍێنه‌وه‌ بۆ لایی پارتی و به‌تایبه‌ت رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانیی .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئه‌و كوردستانه‌ی كه‌ له‌ گوندێكی گه‌وره‌ ده‌چوو ،له‌ ماوه‌ی سێ‌ ده‌یه‌ی رابردوو، له‌ گشت بواره‌كانی ئاوه‌دانی و ئابووری و رێگاو بان و ئینجا سه‌دان پرۆژه‌ ستراتیژی گرنگ ، گه‌وره‌ترین پێشكه‌وتن و بوژانه‌وه‌ به‌خۆوه‌ بینیووه‌ ، به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ ئێستادا ، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی كوردستان گه‌وره‌ترین به‌رنامه‌ی چاكسازی و پاكساز و به‌ دروشمی كوردستانی به‌هێز هه‌نگاویی زۆر به‌هێز و ژیرانه‌ ناوه‌ و بێجگه‌ له‌ بازرگانی و پێشه‌سازی و ره‌خساندنی هه‌ڵی كار كه‌ چاوه‌روان ده‌كرێت له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامه‌كان زیاتر به‌كرده‌وه‌ ده‌ركه‌ون كه‌ هه‌موو ئه‌و ئامانجانه‌ له‌ پێناو زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و فه‌راهه‌مكردنی سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی و پارێزگاریكردنی له‌ كیانی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان .
هه‌روه‌ها نابێت ئه‌و راستییه‌ش فه‌رامۆش بكه‌ین ، كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ هه‌ڵقوڵایی خه‌ڵكی كوردستان و خۆیان خاوه‌ن ئه‌و رێبازه‌ن هه‌موو جۆره‌ چین و توێژیًك بوونیان به‌تایبه‌ت لاوان و قوتابیان و ئافره‌تان ، به‌ هه‌موو توانایه‌كه‌وه‌ هه‌وڵی داوه‌ و تێكده‌كۆشێت بۆ ره‌خساندنی هه‌ڵی كار چ له‌ نێو دام وده‌زگه‌كان حكومه‌تی كوردستان و له‌ نێو ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌ پێناو خزمه‌تكردنی به‌ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یان ، ئه‌وه‌ش هێمای بایه‌خدان و گرنگیدانه‌ به‌ زیاتر پێشخستنی و گرنگیدان هه‌موو چین و توێژه‌كان .هه‌ر بۆیه‌، خه‌ڵكی كوردستان ، به‌ باوه‌ری ته‌واوه‌ ده‌نگ و متمانه‌ی خۆی به‌و لایه‌نه‌ ده‌دات و ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌ هه‌ڵدبژێرێت كه‌ هه‌رده‌م له‌ خه‌می گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی و زۆرترین ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی به‌ كرده‌وه‌ هه‌ڵگرتووه‌ كه‌ ئه‌ویش پارتی دیموكراتی كوردستان پێشه‌نگ له‌ كوردایه‌تی و كۆڵنه‌دانه‌ .

Top