تۆماری پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤی لە چین لەلایەن  U Nئامادە كراوە

تۆماری پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤی لە چین لەلایەن  U Nئامادە كراوە

میشێل باچلێت کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێكدا ڕوونی كردەوە کە نووسینگەکەی ڕاپۆرتێک لەسەر دەنگۆی پێشێلکارییە رژدەکانی مافەکانی مرۆڤ لە باکووری ڕۆژئاوای ناوچەی "شینگیانگ"ی چین تەواو دەکات، دەشڵێت زۆر نیگەرانم لەوەی کە نەتوانم راپۆرتێكی تێروتەسەل بدەم لەسەر بەرەوپێشچوونی ئەو هەوڵانەی كە دەیدەم بۆ گەڕان بە دوای دەستڕاگەیشتن بە هەرێمی خۆبەڕێوەبەری شینگیانگ ئۆیگۆر.

لەلای خۆشیەوە بەرپرسی بەرنامەو داکۆکیکار لە کۆنگرەی جیهانیی ئویگور لە میونشن جەختی لەوە كردەوە كە  نوێکردنەوەکە لەکاتی خۆیدایە و جێی بایەخە، هاوکاتیشە لەگەڵ سێیەمین ساڵیادی داواکاریی فەرمیی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان.

جێگەی باسە میشێل باچلێت ئەو قسانەی لە سەروبەندی کردنەوەی مەراسیمی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکاندا كردو ئاماژەشی بەوە كرد كە نووسینگەکەی پێداچوونەوە بەو زانیارییانە دەکات کە لەبەردەستدان لەسەر دەنگۆکانی مافەکانی مرۆڤ و پلانی ئاشکراکردنیان تەواو دەکات.

 

Top