لە داهاتوودا مرۆڤەكان بەتەنیا دەفڕن

لە داهاتوودا مرۆڤەكان بەتەنیا دەفڕن

لە داهاتوودا مرۆڤەكان بەتەنیا دەفڕن

گەر سەیری فیلمە زانستی خەیاڵییەكان بكەی، لە زۆریان دا دەبیندرێ مرۆڤ دەفرێت. ئامێرێكی بچووك توانای ئەوەی هەیە مرۆڤێكی گەورە هەڵبگرێت و وەك باڵندە بەرەو بەرزایی بیفڕێنێت. لەم ماوەیەدا ئەم خەیاڵە زانستیە وەڕاست گەڕاوە و كۆمپانیایەكی ئوسترالی ئامێرێكی فڕینی بەناوی (CppterPack) بەرهەم هێناوە. ئەم ئامێرە فڕۆكە كە بەم دواییە فیلمێكی ڤیدیۆیی لێ بڵاوكراوەتەوە لەو فیلمەدا دەبیندرێ كە كەسێك ئامێرەكەی لەخۆی بەستووە و وەك فیلمە خەیاڵی زانستییەكان بەرەو ئاسمان دەفڕێت.

ئامێرەكە وەك كۆڵەپشتییەكە و لە دوو قوڵی لێخوڕەكەی دوو پەروانە هەیە. رێك وەك كوادكۆپتەرەكان. سەبارەت بەو ئامێرە كە هێشتا لە كاتی تاقیكاری و ئەزمووندایە هەندێك رەخنە هەیە وەك ئەوەی ئەو پەروانانە كە بەلای راست و چەپی لێخوڕەكەدایە كێشە دروست دەكەن، لێخوڕەكە یان دەبێ هەتا شوێنی مەبەست باسك و قوڵی نەجوڵێنێ، یان دەبێ رێگا چارەیەكی دیكە هەبێ. هیچ زانیارییەكیش سەبارەت بە وزەی بەگەڕخەری ئامێرەكە نییە.

 

Top