ئابووری كوردستان و خوێندنه‌وه‌یه‌ك
له سه‌رتاسه‌ری جیهان و به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی هیچ ده‌وڵه‌تێك نه‌بووه كه قه‌یرانی ئابووری به‌رۆكی نه‌گرتبێت؛ له وڵاته گه‌شه‌كردووه‌كانه‌وه بگره هه‌تا وڵاته گه‌شه‌نه‌كردووه‌كان. قه‌یرانی ئابووری و به‌دوایدا قه‌یرانی دارایی، یه‌كێكه له نهێنیه‌كانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری كه تا ئێستا ڕیشه‌كانی ته‌واو نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌ش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ی سه‌غڵه‌ت كردووه.گه‌لێك جار ئه‌م ڕه‌شه‌بایه له فۆرمێكی جیاوازدا هه‌ڵده‌كات و بنه‌ما ئابوورییه‌كان ده‌له‌قێنێت یان به‌ته‌واوه‌تی به‌ره‌و هه‌ڵدێر و داڕمان به‌كێشی ده‌كات.
ئه‌گه‌رچی نه‌ده‌زانرا كه‌ی و به چ فۆرمێك زریانی قه‌یرانی دارایی ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام تاقیگه‌ی مێژوو ئه‌وه‌ی فێركردووین كه به‌ر به ڕوودانی نه‌ده‌گیرا. مه‌ترسی گه‌وره‌ی ئه‌م قه‌یرانه وه‌ك هه‌ر جێگایه‌كی تری دنیا لاواز بوونی ئاستی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر له هه‌مبه‌ر حكومه‌ت دایه. گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م متمانه‌یه كارێكی ئاسان نییه.
له‌م سه‌رده‌می قه‌یران و داكشان و هه‌ڵكشانی ئابووری جیهاندا، قسه كردن له‌سه‌ر ئابووری كوردستان وه‌كو پایه‌یه‌كی هه‌ره سه‌ره‌كی به‌هێزی پێگه‌و مانه‌وه‌وی له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه و ململانێ ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كاندا ، له پێشینه‌ی قسه كردنه له‌و كایانه‌ی كه بنه‌مای پێكهاته‌ی هه‌رێمی كوردستان پێك دێنن . چونكه له‌م قۆناغه‌دا كه جیهان پێیدا تێ ده‌په‌ڕێت ئابووری بووه‌ته بنه‌مای سه‌ره‌كی هه‌موو پێگه‌یه‌كی به‌هێز. ته‌نانه‌ت پته‌وی و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری سیاسی هه‌ر قه‌واره‌یه‌ك ، ئیدی ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بێت یان هه‌رێمێكی فیدرالی یان یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕی و خۆسه‌ری ، به‌نده به به‌هێزی و سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری ئه‌و قه‌واره‌یه‌وه ، بۆیه له جیهانی ئه‌مڕۆدا پێگه و ئاستی به‌هێزیی هه‌موو قه واره‌و ده‌وڵه‌ت و پێكهاته سیاسی و ده‌سه‌ڵاتییه‌كان به ئاستی په‌ره‌سه‌ندن و هێزی ئابوورییان ده‌پێورێت.
سیسته‌می ئابووری هه‌ر وڵاتێك، په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی هه‌یه به سیسته‌می سیاسی ئه‌و وڵاته‌وه. زانایی و شاره‌زایی سیاسه‌تمه‌داران، ڕۆڵی یه‌كلایی‌كه‌ره‌وه‌ی له پێشكه‌وتن و ئارامیی سیسته‌می ئابووریدا هه‌یه.
له ئێستادا كه ئه‌و ڕاستییه بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا بووه كه نه‌وت سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی نییه و نابێته هۆكاری بنیاتنانی ئابوورییه‌كی به هێز به‌ڵكو له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانانی ناوخۆییه‌وه ئه‌كرێت بكرێته پاڵپشتی گه‌شه سه‌ندنی بواره‌كانی دی به تایبه‌تی كشت‌و كاڵی ، بۆیه ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه‌و هه‌رگیز دره‌نگ نییه چونكه خاك و ئاو و هه‌وا نه‌مرن و ده‌مێننه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئێستای كوردستان به جیدی سیاسه‌تی ژیاندنه‌وه‌و گه‌شیپێدانی كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و سه‌رچاوه‌كانی ئاو‌و گه‌شت و گوزار كه هه‌موویان ته‌واكه‌ری یه‌كدین بكاته پلانێكی ستراتیژی و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌توانێت به‌روبوومی ئه‌و سیاسه‌ته بچنێته‌وه. چونكه ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه بزانین كه هیچ وڵاتێكی پێشكه‌وتوو پیشه‌سازی دنیا نییه كه له هه‌مان كاتدا وڵاتێكی پێشكه‌وتووی كشت‌و كاڵی نه‌بێت، چونكه ئه‌وه پێشخستنی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانه كه پێشه‌سازی دروست ئه‌كه‌ن ، ئه‌وه زۆری به‌رهه مه كشت‌و كالیه‌كانه كه دواتر بواری داهێنان ئه‌كه‌نه‌وه بۆ دروستكردنی كارگه‌و به پیشه‌سازی كردنی كشتوكاڵ و دواجار به بازرگانی كردنی ئه‌و بواره . بۆیه به بێ كشت‌و كاڵێكی گه‌شه‌سه‌ندوو به‌هێز ناتوانین ببینه خاوه‌نی پیشه سازییه‌كی به‌هێز، كشتوكاڵ بزوێنه‌ری هه‌موو بواره‌كانی دی ئابووری و زامنی ئاساییشی نیشتمانییه ، چونكه هه‌ر خۆی كه‌رتی كشتوكاڵ مانای خستنه كاری به‌شێكی هه‌ره‌زۆری دانیشتوان و به‌و جۆره‌ش نه‌هێشتنی ڕێژه‌ی بێكاریه. وه هه‌ر كشت‌و كاڵه كه دواتر ده‌رگا بۆ پیشه‌سازی و بازرگانی و گه‌شتیاری وچه‌ندین بواری دی ده‌كاته‌وه، بۆیه ئیدی كاتیه‌تی كه ئه‌م ڕاستیه بكرێته هۆشیارییه‌كی گشتی و تاك و كۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و به پاڵپشتی پلانێكی ستراتیژی داڕێژراو له لایه‌ن حكومه‌ت و بواره تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه بخرێته بواری پراكتیك، لێره‌وه چه‌ند پرسیارێكی گرنگ ده‌كه‌ین خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌كی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م قه‌یرانه چین؟ ئایا هۆكاره‌كانی ناوخۆیین یان ده‌ره‌كی؟ ئایا له ئاكامی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ته یان لاوازی دامه‌زراوه‌كان؟ به وردبوونه‌وه له‌و دوو پرسیاره بنه‌ڕه‌تییه، ئامانجه‌كانی ئه‌م باسه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت:
هه‌رچه‌نده حكومه‌ت وناوه‌نده‌كانی بریار له ساڵانی رابووردوودا چه‌ندین به‌رنامه ونه‌خشه رێگای چاكسازی ئابووری وچاكسازی ئیداری ودارایی، رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی راگه‌یاند، و چه‌ند داموده‌زگایه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروست بوو.
هۆكاری راسته‌قینه‌ی قه‌یرانی ئابووری له كوردستاندا له ئاستی ناوخۆییدا قه‌یرانێكه له ئاكامی سیاسه‌تی ئابووریی پیداكراو له ساڵانی رابووردوودا كه پشتی به لیبرالیزمی نوێ به‌ستووه، هاتۆته كایه‌وه. لایه‌نی ده‌ره‌كی هۆكاره‌كان بۆ سروشتی گشتی ئابووری به‌رخۆر له سایه‌ی سیاسه‌تێكی سه‌رمایه‌داری دواكه‌وتوو و وابه‌ست به ناوه‌نده سه‌رمایه‌داره‌كان، ده‌گه‌رێته‌وه.
چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئابووری له رێگای خسته‌رووی ئه‌لته‌رناتیڤێكه‌وه ده‌بێت كه بتوانی هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت به كوردستان ره‌چاو بكات و به گشتی سروشتی كۆمه‌ڵایه‌تی وكه‌لتووری هێزی به‌رهه‌مهێنه‌ران و وزه‌ی مرۆیی به‌هه‌ند وه‌رگرێت. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش ببه‌سترێته‌وه به ئه‌نجامدانی مه‌دنیه‌ت وپێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی وچاره‌سه‌ركردنی دیارده‌كانی په‌راوێزخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی وهه‌ژاری.
ئه‌مه‌ش واده‌خوازێت كه هاوڵاتییان له ئه‌نجامدانی گه‌شه‌پێدان به‌شدارییان پێبكرێت له رێگای دانانی سیستمێكی زانستی و واقیعییانه‌ی باج و رسم هاوكات له‌گه‌ل فراوانكردنی بیمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وپێداچونه‌وه به قانونی وه‌به‌رهێنانی بیانی، و دانانی قانونی كار و وقانونی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، و رێكخسنی سیاسه‌تی نه‌وتی وداهاته‌كانی به شێوه‌یه‌كی روون.
هه‌ر به‌م ئاراسته‌یه ده‌توانین له ئابووری به‌رخۆر قورتارمان بێت وفره‌بوون له سه‌رچاوه‌ی داهات مسۆگه‌ر بكرێت و زیاده‌رۆیی له خه‌رجی نا پێویست كه ده‌چێته خانه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری ودارایی، بنبڕ بكرێت، بێ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ هاووڵاتیان كه‌مبكرێته‌وه، وسه‌ركردایه‌تی به‌رێوبردنی ئابووری نیشتمانی نه‌خرێته ژێر ركێفی كه‌رتی تایبه‌ت كه به ئاره‌زوی خۆی كونترۆڵی بكات به‌تایبه‌تی له بواری خزمه‌تگوزاره پێویستییه‌كان كه به مافی تاك له زۆربه‌ی ده‌ستووری وڵاته مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ستنیشانكراوه.
هۆكاره‌كانی خراپی دۆخی ئابووری هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م خاڵانه :
١- پشت به‌ستن به سێكته‌ری نه‌وت و پشتگوێخستنی سێكته‌ره‌كانی تر وه‌ك ( كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، گه‌شتوگوزار و سامانه سروشتییه‌كان و ..... هتد ).
٢- نه‌بوونی بوجه‌ی تایبه‌ت به هه‌رێم له پاش ساڵی ٢٠١٤، چونكه حكومه‌تی عێڕاق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه سیاسی و ده‌ستوورییه‌كان نه‌بوون .
٣- دابه‌زینی نرخی نه‌وت .
٤- هاورده‌كردنی سه‌رجه‌م یان زۆرینه‌ی پێداویستێكانی تاك له ده‌ره‌وه به‌بێ گوێدان به به‌رهه‌می ناوخۆی و هه‌وڵدان بۆ گه‌شه كردن و زیاد كردنی.
٥-- سه‌رفكردنی ٧٥% ی بودجه بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و ٢٥% بۆ وه‌به‌رهێنان ئه‌مه‌ش به هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیه .
٦- نه‌بوونی هه‌لی كار و زیادبوونی ڕێژه‌ی بێكاری به‌تایبه‌ت له نێو ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاو ئاماده‌یه‌كان .
٧- كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی تاك به‌تایبه‌ت له نێو مووچه‌خۆران كه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له سه‌ر بازاڕ‌و بازرگانی.