نازدار جزیری بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە

نازدار جزیری بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە

خانمە گۆرانیبێژی كورد (نازدار جزیری) گۆرانییەكی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

نازدار نوێترین بەرهەمی گۆرانی لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب بڵاوكردەوە, گۆرانی (هێشێم سەر تەیە) كە نوێترین بەرهەمی هونەری ئەم خانمە هونەرمەندەیە, (باوەر ئۆزگویر) تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە .

شایەنی باسە.. ڤیدیۆ كلیپی ئەم گۆرانییە نوێیەی نازدار لە هەمان ستۆدیۆی بەرهەمەكەی پێشووی تۆماركراوە كە ئەویش بریتی بوو لە گۆرانی (قەڵای چەمچەماڵ) كە مانگی ڕابردوو بڵاوی كردەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top