لیۆناردۆ لە پاراستنی ژینگە بەردەوامە

لیۆناردۆ لە پاراستنی ژینگە بەردەوامە

لیۆناردۆ دیكاپریۆی ئەستێرەی هۆڵیۆد بڕیاری دا، لە چوارچێوەی كارەكانیدا وەك باڵیۆزی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پاراستنی ژینگە، بڕی (43) ملیۆن دۆلار ببەخشێتە ناوچەی دورگەكانی گالاباگۆس.

بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ئەم بڕە پارەیە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لەناوچوونی دوورگەكە و، ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەكی نۆژەنكردنەوەی بەشێكی دوورگەكە و پاراستنی دانیشتووانی، بەكار دەهێنرێت.

لە چەند ساڵی رابردوو لیۆناردۆ وەك باڵیۆزی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پاراستنی ژینگە دانرا، لەو كاتەوە چەندین پرۆژەی ئەنجامداوە، هەروەها دەزگایەكی تایبەت بە پاراستنی ژینگەی دامەزراندووە، لە كۆتایی ساڵی 2018 سەرمایەی دەزگاكە ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد و (100) ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند، لە ئێستادا پاڵپشتی دارایی زیاتر لە دوو هەزار پرۆژەی تایبەیت بە پاراستنی ژینگە دەكات لە سەرتاسەری جیهاندا، بەتایبەتی لە بواری هاوسەنگیی سیستەمی ژینگەیی و پاراستنی ژیانی ئاژەڵان، بەتایبەتتریش ئەو ئاژەڵانەی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە، لەلایەكی دیكەوە دەزگای ژینگەی ئەمریكی لە ئاهەنگێكدا كە چەند ئەكتەر و چالاكی ناوداری ژینگەپارێز ئامادەی بوون، وەك (مادۆنا و ئەلین دیگرینیس) خەڵاتی رێزلێنان پێشكەش بە دەزگای لیۆنارد کرا، بەمەش بوو بە خاوەنی نازناوی بەناوبانگترین كەسایەتیی كاریگەر لە بواری ژینگەدا.

سەرچاوە: الفجر اونلاین

Top