دانا خەفاف یەكەم گۆرانی خۆی بڵاوكردەوە

دانا خەفاف یەكەم گۆرانی خۆی بڵاوكردەوە

گۆرانیبێژێكی نوێ هاتە نێو بواری هونەرییەوە.. (دانا خەفاف) كە پێشتر بە دەنگی خۆی گۆرانی فۆلكلۆری و هونەرمەندە بە ئەزموونەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكردەوە, ڕۆژی یەكشەممە 6/6/2021 یەكەم بەرهەمی گۆرانی تایبەت بەخۆی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

دانا خەفاف یەكەم گۆرانیی خۆی بەناوی (6 مانگ) لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی یوتیوب بڵاوكردەوە كە دانا خۆی تێكست و ئاوازەكەی ئامادەكردووەو (مەجید كازمی) كاری میكس و ماستەرینگی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە, هەروەها (توانا محەمەد) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە .

Top