چەند زانیارییەك دەربارەی كۆنسێرتەكەی ئەلیسا لە شاری هەولێر

چەند زانیارییەك دەربارەی كۆنسێرتەكەی ئەلیسا لە شاری هەولێر

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ئێستادا بڵاوبۆوتەوە, نرخی هەر پلیتێكی كۆنسێرتەكەی ئەلیسا لە 200 دۆلارەوە تاوەكو 400 دۆلار دەبێت .

بڕیارە 25ی ئەم مانگە (ئەلیسا)ی خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی, لە شارۆچكەی عەینكاوە لە هەولێری پایتەخت كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز بكات .

لەم بارەیەوە هەردوو كۆمپانیای(HY) و (WEDO) كە بە شێوەیەكی هاوبەش سەرپەرشتی ئەم كۆنسێرتە دەكەن, ڕایانگەیاند كە بڕیارە 25ی ئەم مانگە لە هۆڵی گاڵاكسی لە عەینكاوە كۆنسێرتێكە بەڕێوەبچێت, هەروەها گووتیان كە مەزەندە كراوە لە 600 تا 650 كەس لەم كۆنسێرتەدا ئامادەبن, هەروەها سەبارەت بە فرۆشتنی پلیتەكان ئاماژەیان بەوەدا كە تاوەكو ئێستا زیاد لە 200 پلیت فرۆشراون .

هەروەها لایەنی سەرپەرشتیكار بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم كۆنسێرتەی (ئەلیسا), گوتیان كە ئەلیسا زنجیرە كۆنسێرت ئەنجام نادات, واتا تەنها یەك ئاهەنگ سازدەكات كە ئەوییش لە شارۆچكەی عەینكاوە دەبێت .

چەند زانیارییەك دەربارەی كۆنسێرتەكەی ئەلیسا لە شاری هەولێر
Top