بە وێنە..بۆ یەكەمجار دینا وێنەی هاوسەركەی بڵاوكردەوە
لە ماوەكانی ڕابردوودا خانمە گۆرانیبێژی كورد(دینا)ی تەمەن 33 ساڵ, ژمارەیەك وێنەی هاوسەرەكەی بڵاوكردەوە بەڵام بێ ئەوەی ڕووخساری دەربكەوێت
دینا هاوسەرگیری كرد و بۆ یەكەمجار وێنەی هاوسەرەكەی بڵاوكردەوە .
بەڵام لە كۆتاییەكەیدا (دینا) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام چەند وێنەو ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا بە جلی بوكێنییەوە دەردەكەوێت و هاوسەرەكەی بە هەوادارانی ناسی, كە ئەویش (بەهرام یەزدان پەناه) و یەكێكە لە فۆتۆگرافەرە دیارەكانی كوردستان .
هەروەها ژمارەیەكی زۆری هونەرمەند و كەسایەتی دیاری نێو سۆشیال میدیا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و پیرۆزباییان لە دینا كرد, لەوانەش ئاوازدانەری كورد(هەڵكەوت زاهیر) لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام لە گەڵ پیرۆزبایی وێنەیەكی بڵاوكردەوە كە لەگەڵ دینا و هاوسەرەكەی دەردەكەوێت .