ناسری ڕەزازی داواكارییەك ئاراستەی دوو بنەماڵەكەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكات
دوابەدوای ئاڵۆزییەكانی نێوان دوو بنەماڵە لە یارسانەكان و جافەكانی سونە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە سەر كێشەی زەوی و زار, ناكۆكییەكان بە شێوەیەك تەشەنەی سەند كە لە ئەنجامدا شەڕ لە نێوان ئەم دوو بنەماڵەیە درووست بێت و لە ئێستادا ژمارەیەك بریندارو كوژراو لە بنەماڵەیەكی جافەكانی سونەدا هەیە .
بەم هۆیەوە هونەرمەندی دیاری كورد(ناسری ڕەزازی) لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پەیامێكی بڵاوكردەوە, كە تێیدا داوا دەكات ئەم شەڕە بوەستێت و دەڵێت لەم كاتەدا دەبێت ئێمەی كورد زیاتر یەكڕێزی هاوتەبایی نێو ماڵی كورد بپارێزین, هەروەها ئاماژە بەوەدا كە ئەم شەڕە تەنها لە بەرژەوەندی دوژمنانی كوردەو ئەوەی كە ڕوویدا دووژمنان ئەنجامی دەدەن نەك كورد بەرامبەر بە كورد .