ناوچەیەكی گەشتیاری و دڵفڕێن لە چین
(فانجینیگشان) ناوی ئەم شوێنەیە كە دەكەوێتە بەرزاییەكانی (تۆنگرن) لە هەرێمی (گویزۆ)ی وڵاتی چین, لوتكەی ئەم شوێنە بە بەرزترین خاڵ دەستنیشان دەكرێت لە نێو شاخەكانی باشووری ڕۆژئاوای چین, بە بەرزایی 2570 مەتر لەسەر ڕووی ئاستی دەریاوە, هەروەها تەواوی ڕووبەری ئەم ناوچەیە دەگاتە 567 كیلۆ مەتر چوارگۆشە .
ئەم شوێنە لەساڵی 1978 وەكو شوێنێكی سرووشتی و نیشتمانی بوونیاد نراوەو بووەتە شوێنێكی گەشتیاری, هەروەها ساڵی 1986 بەشێوەیەكی فەرمی یۆنسكۆ ئەم ناوچەیە وەكو شوێنێكی گەشتیاری دەناسێنێت, ساڵی 2018 ئەم چیایە وەكو شوێنەوارێكی جیهانی هەژمار دەكرێت .
فانجینگشان جگە لەوەی كە ناوچەیەكی دڵڕفێنەو لە سەرانسەری جیهان گەشتیار ڕووی لێ دەكەن, بەڵام خۆی ناوچەیەكی پیرۆزەو تایبەتە بە بوودییەكانی چین, لەم ناوچەیە سەوزایی دەشت و بەرزاییەكانی داپۆشیوەو چەندین جۆری درەختی جیاواز لە بەرزایی و دەشت و دۆڵەكان دەبینرێت, هەروەها چەند جۆرێك ئاژەڵی خشۆك و مەیمون و ئاسكە و باڵندەی تێدا دەژی كە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە .
لە ساڵانی هەشتاكان دوای شێواندنی ئەم شوێنەوارە بەهۆی شەڕو هەندێ چەتەوە, بەڵام ژمارەیەك لە راهبی بوودیەكانی چین لەوێدا دەمێننەوەو دەست بە نۆژەنكردنەوەی دەكەن, هەر لەگەڵ ئەم نۆژەن كردنەوەدا چەند پەرستگایەكی دیكەش درووست دەكەن .