دینا بەم شێوەیە یادی لەدایكبوونی كردەوە

دینا بەم شێوەیە یادی لەدایكبوونی كردەوە

خانمە گۆرانیبێژی كورد(دینا) یادی لەدایكبوونی كردەوەو ئێستا تەمەنی بوو بە 33 ساڵ .

دینا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام چەند وێنەو ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا دەردەكەوێت لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی نزیكیدا یادی لەدایكبوونی دەكاتەوە, كە یەكێك لەوانەش "میدیا"یە كە لە چەندین پڕۆگرام و چاوپێكەوتن دینا بە نزیكترین هاوڕێی خۆی ناوی دەهێنێت .

لە یەكێك لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەكان (دینا) وەڵامی سەرجەم پرسیارەكان دەداتەوە كە هەر لەو بەرنامەوە تەمەنی خۆی ئاشكرا دەكات و دەڵێت كە لە 4/6/1988 لە شاری ڕانیە لەدایكبووە .

Top