بە ڤیدیۆ..گۆران ساڵح ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە
گۆرانیبێژو میوسیزیانی كورد(گۆران ساڵح) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە .
(گۆران سالح) لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب, بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بە ناوی(كەسەر) بڵاوكردەوە, ئەم بەرهەمە بە شێوەزاری بادینی بەرهەم هاتووەو (بێكەس نووری عەبدوڵا) تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە .
شایەنی باسە..گۆران ساڵح كە دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە خاوەنی ژمارەیەك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە, هەروەها لە كاتی ڕاگەیاندنی ئەم بەرهەمە نوێیەی, گۆران ئاماژەی بە ئەوەكرد كە ئەو لە ڕابردوودا دوو بەرهەمی گۆرانی بە شێوەزاری بادینی هەبووە كە تەنها بە شێوەی دەنگ بڵاوكراوەتەوە .