بە ڤیدیۆ..پرژە سەعدی گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە
كچە گۆرانیبێژی كورد(پرژە سەعدی) گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە .
پڕژە سەعدی گۆرانییەكی نوێی لە ژێر ناونیشانی(هی من بووە) لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆموڵایەتی یوتیوب بڵاوكردەوە, ئەم بەرهەمە كە تەنها بە شێوەی دەنگ بڵاوبووەتەوە, پرژە خۆی تێكست و ئاوازەكەی ئامادەكردووە .
شایەنی باسە..پرژە سەعدی كە ژمارەیەك گۆرانی بە شێوەی دوێت لەگەڵ (عەبدۆ عوسمان) هەیە, دوایین بەرهەمی ئەم دوو گۆرانیبێژە بریتی بوو لە گۆرانی(هەرچیت ئەوێ) كە ساڵی پار بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویان كردەوە .