کەمپینی چاککردنەوەی بێبەرامبەر بۆئامێری ساردکەرەوەی ناوماڵ لە عێراق بۆ ماوەی هەفتەیەک

کەمپینی چاککردنەوەی بێبەرامبەر بۆئامێری ساردکەرەوەی ناوماڵ لە عێراق بۆ ماوەی هەفتەیەک

 کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکسلە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵمەتی چاککردنەوەی بێبەرامبەر بۆ ئامێری ساردکەرەوەی ناوماڵ تایبەت بە کڕیارانی لە عێراق بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕاگەیاند، بۆچاککردنەوەی ساردکەرەوەکانیان لە ماوەی هەفتەیەک  لە بەرواری 6-10ی حوزەیران . لە پارێزگاکانی بەغدا و هەولێر و سلێمانی و موسڵوناوچەکانی باشوور .

 هەڵمەتەکاری پسپۆڕانی سامسۆنگ دەگرێتەوە کە ‌هەڵدەستن بە چاودێری کردنی ئامێرەکان لەپاککردنەوەی فلتەر و پڕکردنەوەی گاز و پشکنین و باشکردنی توانای کارکردنی ئامێرەکە ، هەروەها کار بۆ دابینکردنی چاودێری گونجاو و گەرەنتیکراو بۆ بەرهەمی کڕیارەکان دەکات.

 ئەم هەڵمەتە بەشێکە لە سیاسەتی سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە جیهاندا بە گشتی و لە عێراق بە تایبەتی، کە لەسەر بنەمای دابینکردنی باشترین بەرهەم  و باشترین خزمەتگوزاری بۆ کڕیارەکانی ، بە ئامانجی پاراستنی ناوبانگی بەرهەمەکانی و جەختکردنەوە لەدابینکردنی باشترین خزمەتگوزاریەکان پاش فرۆشتنی ئامێرەکانی .

 بازاڕی عێراقی بازاڕێکی گرنگی سامسۆنگە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە سامسۆنگ بە گرنگییەوە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری نایاب و ئۆفەری بێ بەرامبەردا دەڕوانێت، بەتایبەت لەدابینکردنی باشترین خزمەتگوزاریەکان پاش فرۆشتنی ئامێرەکان، چونکە ڕاوبۆچوونی کڕیارەکان جێی بایەخە.

 لە خوارەوەدەتوانن بەرواری سەردانی تیمەکانی چاککردنەوەببینن بەپێی هەر پارێزگایەک:

 

بەغدا: یەک شەممە 6 ی حوزەیران

ناوچەکانی باشوور: دوو شەممە 7 ی حوزەیران

هەولێر : سێ شەممە 8 ی حوزەیران
چوار شەممە  موسڵ  9 ی حوزەیران
سلێمانی: پێنج شەممە 10 ی حوزەیران






 

Top