قوتابخانه‌ى شوه‌یفات ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووى خوێندنی ئۆنڵاین له‌سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆڕۆنادا
دواى ئه‌وه‌ى له‌به‌هارى ساڵی رابردوودا به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڕۆنا ده‌رگاى قوتابخانه‌كان به‌ڕووى قوتابیان و خوێندكاران داخران و ناچاربوون له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه، قوتابخانه‌ى شوه‌یفاتی نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامانى تۆڕی سابیس (SABIS)، ده‌ستیان كرد به‌چاره‌سه‌رى خوێندنی ئه‌لیكتڕۆنی (ئؤنلآين)و خۆیان به‌ته‌واوه‌تى بۆ ته‌رخان كرد‌و به‌رده‌وامبوون له‌دابینكردنی په‌روه‌رده‌یه‌كی ئاستبه‌رز بۆ قوتابییه‌كانیان، هه‌ر له‌باخچه‌ی ساوایانه‌وه تا پۆلى 12ى بنه‌ڕه‌تی.
قوتابخانه‌ی شوه‌یفاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌بۆنه‌ی یادی (15) ساڵه‌ی كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كه‌یان له‌هه‌رێمی كوردستان، كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیی ئه‌نجامداو تیایدا باسیان له‌شێوازی خوێندن له‌قوتابخانه‌كه‌یان كرد‌و ئاماژه‌یان به‌كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده‌و خوێندن كرد‌و تیشكیان خسته‌سه‌ر ئه‌زموونى خوێندنی ئۆنڵاین له‌سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌قوتابخانه‌كه‌یان و ڕاشیانگه‌یاند: "هه‌رگیز خوێندنی ئۆنڵاین جێگره‌وه‌ى خوێندنی ناوپۆل نابێت و خوێندكاران له‌ناو پۆلدا زیاتر په‌یوه‌ست ده‌بن به‌خوێندنه‌كه‌یان، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ى خوێندن نه‌وه‌ستێت، ئێمه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان چڕكرده‌وه‌و خوێندنی ئۆنڵاینمان له‌قوتابخانه‌كه‌مان په‌ره‌پێداو تاڕاده‌یه‌كی زۆرباشیش تیایدا سه‌ركه‌وتووبین و نه‌مانهێشتووه قوتابییه‌كانمان له‌خوێندن دابڕێن".
قوتابخانه‌ى شوه‌یفاتی نێوده‌وڵه‌تی له‌ساڵی 2006 له‌هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه‌و تیایدا خوێندن به‌زمانی ئینگلیزی به‌كوالیتییه‌كی به‌رز ده‌وترێته‌وه‌و له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خوێندن له‌قوتابخانه‌كه‌دا به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین و ته‌ناوب له‌ناو پۆلدا به‌رده‌وامه‌و له‌ئێستاشدا زیاتر له 2000 قوتابی له‌باخچه‌ی ساوایانه‌وه تا ده‌گاته 12ى بنه‌ڕه‌تی تیایدا ده‌وخوێنن.