بە وێنە..نووسێنێك لەسەر دەرگای ژوورەكەی (دەلال عەبدولعەزیز) دانراوە
ماوەیەكی زۆر تێپەڕی بەسەر كۆچی دوایی ئەستێرەی شاشەی میسڕی(سەمیر غانم) بە پەتای كۆرۆنا. بەڵام هێشتا (دەلال عەبدولعەزیز)ی هاوژینی لە نەخۆشخانە ماوەتەوەو چارەسەری تەندرووستی وەردەگرێت .
ئەوەی لە ڕۆژنامەو میدیا عەرەبییەكانەوە باسی لێوە دەكرێت, هێشتا دەلال عەبدولعەزیز ئاگادار نەكراوەتەوە بە كۆچی دوایی سەمیر غانم, هەروەها ڕۆژانە هەردوو كچەكەی (دونیا-ئیمی) سەردانی دایكیان دەكەن و لە نزیكەوە ئاگاداری ڕەوشی تەندرووستی دایكیانن .
(ئیمی) لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی نوێی بڵاوكردەوە كە بریتییە لە نووسراوێك هەڵواسراوە لەسەر دەرگای ئەو ژوورەی كە (دەلال عەبدولعەزیز) تێیدا چارەسەر وەردكرێت, لەم نووسراوەدا (ئەم نەخۆشە هیچ شتێك دەربارەی مێردەكەی نازانێت) هەروەها لەگەڵ نزاكردنی بۆ زوو چاكبوونەوەی .