گۆرانیبڵژێكی دیاری ئەمریكی كۆچی دوایی كرد
گۆرانیبێژی ئەمریكی(بی جی تۆماس) كۆچی دواییكرد .
لە مانگی ئاداری ئەمساڵ (بی جی تۆماس) لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیاند كە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەكان هاتووە, دوای چەند مانگێك لە ڕاگەیاندنی ئەم نەخۆشییەی بی جی تۆماس لە ویلایەتی تێكساس لە تەمەنی 78 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .
گۆرانیبێژی دیاری ئەمریكی (بێڵی جۆو تۆماس) كە ناسراوە بە (بی جی تۆماس) لە ساڵی 1942 لە ویلایەتی "ئەوكلاهۆما" لە دایك بووە, ئەم هونەرمەندە لە ساڵانی شەستەكان و حەفتاكان بە چەند ستایڵێكی جیاواز ژمارەیەك گۆرانی و ئەڵبۆمی بڵاوكردەوە .
بی جی تۆماس لە ماوەی كاركردنیدا لە هونەری میوزیك و گۆرانی توانی چەندین خەڵات بەدەست بهێنێت لەوانەش, 5 خەڵاتی گرامی لە نێوان ساڵانی 1977 بۆ ساڵی 1981, هەروەها خەڵاتێكی ئۆسكار بۆ گۆرانی فیلمی(butch cassidy and the sundance kid) .