ئازادكردنی ئەو هونەرمەندەی كە دەستگیر كرابوو
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی هونەرمەندێك بڵاوبوویەوە كە لە بازاڕی ئیسكانی شاری هەولێر ڕێگری لێ كرا گۆرانی بڵێت و لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیر كرا .
بەڵام لەدواییدا ئەم هونەرمەندە ئازادكراو ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و قایمقامی ناوەندی هەولێر لە شوێنێكی گشتی گۆرانی گوت, هەروەها بڕیار وایە كە شوێنێكی بۆ دابین بكرێت تاوەكو بتوانێت بەردەوامی بە هونەرەكەی بدات و گۆرانییەكانی پێشكەش بكات .