هونەرمەند سابیر عەبدولڕەحمان ، سوپاسی هاودارانی دەکات و ئێستا ڕەوشی تەندرووستی زۆر باشە .

هونەرمەند سابیر عەبدولڕەحمان ، سوپاسی هاودارانی دەکات و ئێستا ڕەوشی تەندرووستی زۆر باشە .

 

له لێدوانێکی تایبەتدا هونەرمەندی ڕەسەنی کوردی (سابیر عەبدولڕەحمان) ، سوپاسی جەماوەر و هاودارانی کرد که له ماوەی دواییدا له کاتی نەخۆش کەوتنیدا لێیان پرسییوە ، ئەم هونەرمەندە ڕێزو پێزانینی خۆی بۆ ئەوانە دووپاتكردەوە كە هەڵوێستیان هەبوو و لە ڕەوشی تەندرووستیان پرسی، له درێژەی لێدوانەکەیدا هونەرمەندی ناودار و ڕەسەنی کورد سابیر عەبدولڕەحمان که به مۆنۆلۆژیست ناسراوە گووتی : ئێستا ڕەوشی تەندرووستیم زۆر باشە و ڕۆژ به ڕۆژ بەرەو باشتر هەنگاوە تەندرووستیەکانم دەڕوات ، سوپاسی هەموو ئەوانەش دەکەم که هاوکارییان کردم به تایبەتی پزیشکه بەڕێزەکان و خانەوادەکەم ، وێڕای خەمخۆری خەڵکی کوردستان چ له ناوەوە یان له دەرەوەی کوردستاندا .

شایەنی باسە.. سابیر عەبدولڕەحمان جگە له کاری هونەری مۆنۆلۆژێست ئەکتەرێکی بەتوانا و لێهاتوویی شاشەکانە, هەروەها له بواری گۆرانی و حەیران و لاوەکدا توانیویەتی خۆی بسەلمێنێت و چەندین گۆرانی وحەیرانی تۆمارکردووە ، له ئاستی مۆنۆلۆژست بەم کارەی کێماسی وکەمترخەمیەکانی دەخستەڕوو که جەماوەر به ریزەوە لە جوانی بابەتەکانی دەگەیشتن ،هونەرمەندی ناوبراو له سەرەتای هەشتاکانی سەدەی بیستەمدا له وڵاتی سوید دەژیت و دوای ڕاپەڕین گەڕایەوە کوردستان و ناوە ناوە به سەردان دەگەڕێتەوە سوید .ئەوەش ماوە بیڵێین له هەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا له پاڵ کاری هونەریدا پێشمەرگەیەکی بە وەفای ڕێبازی کوردایەتی بووە .

 

یونس حەمەد

Top