بەهار حسكۆ : میللەتانی ئەوروپا حەز لە کەلتووری میللەتان دەکەن، بۆیە کە گۆرانی سویدیم گوت پێشوازییەکی گەرمیان لێکردم
کچە گۆرانیبێژ بەھار حسكۆ كە لە سوید دەژیت و خوێندنی بەشی گەشتیاری لەوێ تەواو كردووە. لە زۆربەی رێكلامە تەلەڤزێونەكانی سوید وەك ئەكتەر دەردەكەوێ خەڵکی قامشیلۆیە و زیاتر لە سێ ساڵە لە وڵاتی سوید دەژی، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زمانی ئینگلیزی. دوای ئەوەی بە زمانی سویدی گۆرانی گوتووە هەوڵیدا بە زیاتر لە 25 زمان گۆرانیی بڵێت.
لە بارەی ئەوەی کە لای ئەو هیچ جۆرە جیاوازییەک هەیە رابگری لە نێوان کاری هونەری بە زمانی کوردی و زمانی بیانی بەهار دەڵێ: - من زیاتر بە زمانی کوردی گۆرانیم وتووە، بەڵام میللەتانی ئەوروپا حەز لە کەلتووری میللەتان دەکەن، کاتێک لە خانەی ئۆپێرا بە تەمبووری کوردی و بە شێوازی کرمانجی گۆرانی سویدیم گوت پێشوازییەکی گەرمیان لێکرد و ناوبانگێکی باشم دەرکرد و لەگەڵ هونەرمەندە گەورەکانیان کاری هونەریم ئەنجامدا و کۆنسێرتم ساز کرد، و بە پێچەوانەوە ئەوان زیاتر بە من کاریگەر بوون.
لە بارەی گرنگی نەدان بە دەرکەوتن لە دەزگاکانی راگەیاندن بەهار دەڵێ: راستە من ۆر لە راگەیاندنەوە وەک پێویست دەرناکەوم، چونکە من زۆر گرنگیم بەوە نەداوە کە بناسرێم، تەنانەت زۆر کەس داوایان لێکردم بۆ بڵاوکردنەوەی گۆرانی و ئەلبووم، بەڵام لەبەر قورسی خوێندنەکەم زۆر گرنگیم بەو لایەنە نەداوە، پەنا بە خوا لە نزیکترین دەرفەتدا کارێکی گەورە ئەنجام دەدەم، هەروەها گۆڕینی شوێنیش کاریگەریی لەسەر کەم دەرکەوتنم هەبووە.