سامسۆنگ یارمەتی ئاسان بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای بلۆکچەین لەسەر ئامێرە گالاکسیەکان دەدات
کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ڕایگەیاند کە بەکارهێنەرانی تەکنەلۆژیای بلۆکچەین (Blockchain ) ئێستا دەتوانن سەرمایە ئەلیکترۆنیەکانیان بەڕێوەببەن و مامەڵەی بازرگانیان پێوەبکەن لەجزدانەکانی لایەنی سێیەمی مۆبایلی هۆشمەندی سامسۆنگ گالاکسیەوە. بە هۆی ئەم نوێگەریەوە، بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ گەیشتن و ئەنجامدانی پڕۆسەی مامەڵەکردن بە سەرمایەی ئەلیکترۆنیەکانیان ئاسان بووە کە لەسەر جزدانەکانی ئامێرە تایبەتەکان هەڵگیراون و گواستنەوەیان بۆ جزدانی بلۆکچەینی سامسۆنگ کە لەسەر زۆربەی مۆبایلە هۆشمەندەکانی سامسۆنگ گالاکسی دا بەردەستە.
تەکنەلۆژیای بلۆکچەین بۆ پشتگیری جزدانی گالاکسی ، ئەزموونی بەکارهێنانی هاوبەها بۆ بەڕێوەبردنی سەرمایە ئەلیکترۆنیەکان لە یەک شوێنەوە دەستەبەر دەکات و جگە لە پاڵپشتی کردنی کۆگای کلیلەکانی بلۆکچەینی گالاکسی Samsung Blockchain Keystore ، لە ئێستادا مۆبایلە هۆشمەندەکانی سامسۆنگ گالاکسی دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەیەک جزدانەوە بکەن ، وەک Ledger Nano S و Ledger Nano X ،بەم شێوەیە بەکارهێنەرانی جزدانی سامسۆنگ بە تەکنەلۆژیای بلۆکچەین دەتوانن ئەزموونی نوێترین داهێنانەکانی جیهانی دراوی ئەلیکترۆنی بکەن بە نیشاندانی کورتەی هەواڵی تایبەت لە ئەپڵیکەیشنەکە و پیشاندانی بابەتەکان لە CoinDesk، کە یەکێکە لە باشترین ماڵپەڕە هەواڵییەکان لە جیهانی بلۆکچەین.
تاقیکردنەوە نوێکان کە لەلایەن تایبەتمەندیە پێشکەوتووەکانی سەلامەتی و ئاسایشەوە پشتگیری دەکرێن
دوای ئەوەی سامسۆنگ لە ساڵی 2019دا جزدانی بلۆکچەینی خۆی لەگەڵ گالاکسی ئێس 10 ڕاگەیآند، جزدانەکە گەشەی بە خۆیەوە بینی بۆ پشتگیریکردنی هەندێک لە باوترین دراوە ئەلیکترۆنیەکان ، لەوانە "بتکۆین " و" ئەیسیریۆم" و " ERC tokens" و"تڕۆن" و " TRC tokens." هەروەها یارمەتی بەکارهێنەرانی جزدانەکە دەدات کە ئەپڵیکەیشنە لامەرکەزیەکان بدۆزنەوە کە لەسەر بنەمای هەمان تەکنەلۆژیا کاردەکات، بۆ بەکارهێنانێکی دروست و سەلامەت لە ئاڵوگۆڕی سامانە ئەلیکترۆنیەکانیان. لە یاریەکانەوە بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دارایی و تایبەتمەندیی ئاسایش و تایبەتمەندیی زیاتر، دەستگەیشتن بە نوێترین ئەپڵیکەیشنە لامەرکەزییەکان پێشکەش دەکات و ڕاسپاردە بۆ بەکارهێنەران لە هەموو بوارەکان دا پێشنیار دەکات.
ئامێرەکان دەبێت سەلامەت و پارێزراوبن بۆ ئەوەی بەکارهێنەر سەرمایە ئەلیکترۆنیەکانیان بەڕێوەی ببەن و هەڵبگرن ، بەمەش بلۆکچەین وەک چارەسەرێک بەردەستە لە سامسۆنگەوە بە هۆی بوونی سەکۆی ئاسایشی "سامسۆنگ نۆكس" Samsung Knox کە بە سیستەمی پاراستنی ئاست بەرز تایبەتمەندە. ئەو کلیلە تایبەتانەی بۆ بەڕێوەبردنی دراوە ئەلیکترۆنیەکان و ئەپڵیکەیشنە لامەرکەزییەکان بەکاردەهێندرێن کۆدکراون و لە ناوچەیەکدا هەڵگیراون کە جیایە لە سیستەمی سەرەکی کارپێکردن بە ناوی "کۆگای کلیلەکانی بلۆکچەینی سامسۆنگ"Samsung Blockchain Keystore. وە ئەم زانیاریانە زۆربە باشی پارێزراون لەلایەن چارەسەرکەرێکی سەلامەتەوە, کە تەنها دەتوانرێت بە ژمارەی نهێنی یان پەنجەمۆری خاوەنەکەیەوە بچێتە ژوورەوە.
سامسۆنگ پێی وایە داهێنان دەکرێت بە ڕێگەی نزیکبوونەوەیەکی کراوە و هاوبەشەوە بەدی بێت، بۆیە سیستەمی بلۆکچەینی تایبەتی خۆی بە بەکارهێنانی سەکۆی Samsung Blockchain SDK ڕاگەیاند. کە بە هۆی ئەم هەنگاوە، گەشەپێدەرەکان دەتوانن بە ئاسانی ئەپڵیکەیشنە لامەرکەزیەکانیان دیزاین بکەن و هەژماری بلۆکچەینی خۆیان دروست بکەن و بەڕێوەببەن، لە پاڵ چارەسەرکردنی مامەڵەکان بە بەکارهێنانی ڕووکاری ئەپڵیکەیشنەکانی تایبەتمەند بۆ هەر سیستەمێکی ژمێریاری. سەکۆکە ڕووکاری تابیەت بۆ ئەپڵیکەیشنەکان دابین دەکات کە ڕێگە بە ئەپڵیکەیشنە لامەرکەزییەکان دەدات کە واژۆ لەسەر گواستنەوە و مامەڵەی دراوە ئەلیکترۆنیەکانیان بە شێوەیەکی پارێزراو بکەن بە بەکارهێنانی جزدانی ئامێری لایەنی سێیەم.
وێترین دەرکەوتنی هونەرمەندی ناودار کانی.
کانی نوێنەرایەتی ژانر و رێچکەیەکی نوێی هونەری موزیکی کوردی دەکات.