له هه‌ولێر تۆمه‌تبارێك بەبڕی زیاتر 10 هەزار دۆڵاری ساخته‌وه ده‌ستگیر كرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، تۆمه‌تبارێك بەبڕە پاره‌یەكی ساخته دەستگیر كرا كە لە شاری كه‌ركووكه‌وه هاتبو.
سێشه‌ممه 25/5/2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، لە ڕاگه‌یاندراوێكدا كە لەپەیجی فەرمی خۆی لە فیسبوك بڵاویكردۆتەوە كە تیدا ئاماژە بەوە دەكات كە بەشی پۆلیسی شارەوانی تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردوە کە لە کەرکووکەوە بڕی زیاتر لە 10 هەزار دۆلار ئه‌مریكیی ساختەی بۆ هەولێر هێناوە كە دەیویست لە بازاڕەکاندا ساخی بکاتەوە و تۆمه‌تباره‌كه بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان لە بەرامبەریدا ڕادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کراوە.