حەوت كەس سكاڵا لە دژی كیم كارداشیان تۆمار دەكەن

حەوت كەس سكاڵا لە دژی كیم كارداشیان تۆمار دەكەن

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ئێستادا بڵاوبووەتەوە 7 كەس سكاڵایان لە دژی كیم كارداشیان تۆمار كردووە .

حەوت كەس كە كارمەندن و لە كۆشكەكەی خانمە مۆدێڵ و ئەكتەری تەلەفزیۆنی (كیم كارداشیان) كار دەكەن, لە دادگا سكاڵایان لە دژی تۆمار كردووە, ئەم كەسانە لە دادگادا هۆكارەكەیان بۆ ئەوە گەڕاندۆوتەوە كە موچەیان پێ نەدراوە وزیاد لەكاتی دیاری كراو كاریان كردووە ئەمەش جگە لە كێشەی دابینكردنی ژەمە خواردنەكانیان .

لەم بارەیەوە كەسێكی نزیك لە كیم كارداشیان بە (TMZ)ی ڕاگەیاند كە ئەو كەسانە ڕاستە لە ماڵەكەی كیم كار دەكەن, بەڵام ئەوان لەگەڵ لایەنی سێهەم گرێبەستیان واژوو كردووەو ئەو بەرپرسیارە لە كارەكانی ناوماڵ و كڕینی كەلوپەل و شێوازی بەڕێوەبردنی كۆشكەكە, هەروەها ئەم سەرچاوەیە دووپاتی كردەوە كە كیم كارداشیان بەرپرس نییە لە شێوازی كاردنی لایەنی سێهەم و گریبەستەكەوە كەبەشێوەیەكی ڕاستەخۆ لە نێوان ئەو كەسەو كارمەندەكان واژوو كراوە .

هەروەها ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو كە كیم كارداشیان لە كاتی خۆیدا بەبێ دواكەوتن موچەو ئەو مافانەی بە لایەنی سێهەم داوە تاوەكو لە كۆشكەكەیدا كارەكان نەوەستن .

حەوت كەس سكاڵا لە دژی كیم كارداشیان تۆمار دەكەن
Top