داوا لە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەكرێت خۆیان له مەترسی هەبوونی مین بەدوور بگرن
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/هەولێر، داوا لە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەکات لەو ناوچەو شوێنانەی مەترسیی هەبوونی مین و تەقەمەنی لێدەكرێت خۆیان بەدوور بگرن.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/هەولێر بۆ ئاگاداربوون و بەتەنگەوەهاتنی هاوڵاتیان و گەشتیاران رایدەگەیەنێت: هەر چەندە کێڵگە مینەکانی سنووری پارێزگای هەولێر كە بە سێگۆشەی سور و بێلبۆردی هۆشیارکردنەوەیان لێ داندراو، گەرچی کەسانێک زۆر جار روو لەو شوێن و دەڤەرانە دەکەن كە ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەكات.
هەر بۆیە هاووڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەکەنەوە کە بە هەموو شێوەیەک خۆیان لەناوچەو شوێنە مەترسیدارەكان بە دوور بگرن یاخود هەر ناوچەو شوێنێك زانیاری و شارەزایان لەسەری نییە ئەوە سەردانی نەكەن و لەو جێگایانە نزیك نەبنەوە، چونكە هەر شوێنێك مەترسی هەبوونی مینی لەسەر بێت ئەوە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەكات. هاوكات لەراگەیاندەنەكەدا ئەماژە بەوەش دەكرێت هەر ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای هەولێر، چەند حاڵەتی رووداوی مین هەبووە کە بەداخەوە گیانیان لە دەستدانیشی لێكەووتۆتەوە.
ئامادەكردنی: گوڵان/ ساڵح عومەر