بەهۆی پابەندنەبوون بەرێنماییە تەندروستییەكان كۆشكێك لە چاڤیلاند داخرا
رۆژی 24/5/2021، قایمقامیهتى سلێمانى لە ڕاگهیاندراوێكدا له پهیجى فهرمیی خۆى دەلێت: دوابەدوای سەردان و بەدواداچوونی لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بۆ چاڤیلاند لەراپۆرتێكدا روونیانكردۆتەوە كە یەكێك لەو كۆشكانەی لەناو چاڤیلاند كار دەكات بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و ڕێنماییەكانی دیكەی کارکردن لێژنەکە کۆشکەكەی داخستووە.
هاوكات لە راپۆرتی لێژنەكەدا هاتووە كە لە کاتی سەردانی لێژنەکە بۆیان دەركەوتووە ئەو خواردەمەنییانەی لەلایەن کۆشکەكەوە دروست دەکرێن، لەسەر زەوییەکە دادەنرێن و هەر بەوشێوە ناتەندروستەش پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکرێت.
قایمقامیهتى سلێمانى ئاماژەی بەوەشكردووە كه یهكێكی دیكه له سهرپێچییهكان كۆشكەكە نهبوونی مۆڵهتی كاركردنه، بۆیه بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی ئەو کۆشکە لە چاڤیلاند دادەخرێت و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.
ئامادەكردنی: گوڵان/ ساڵح عومەر