بۆ یەكەمجار ڕۆبۆتێك دەبێت بە هونەرمەند

بۆ یەكەمجار ڕۆبۆتێك دەبێت بە هونەرمەند

ئەگەر چی بەهۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆجیاوە لە هەندێ شوێنی وەك هۆتێل و چێشتخانەو نەخۆشخانەكان ڕۆبۆت بەكار دەهێندرێت,بەڵام ئەمجارە بەشێوەیەكی جیاوازو بۆ یەكەم جار ڕۆبۆتێك دەبێت بە هونەرمەندی شێوەكار .

(ئایدا) كە ناوی ئەم ڕۆبۆتەیە لە شێوەو دەنگی ئافرەت درووستكراوە, ئایدا بەناوی نووسەرو زاناو داهێنەری بەریتانی(ada lovelace) ناونراوە, كۆمپانیای(Engineered Arts) كە تایبەتە بە درووستكردنی ڕۆبۆت هەستاوە بە دیزاینكردنی (ئایدا), هەروەها بە هاوبەشی چەند زانایەك لە زانكۆی (ئۆكسفۆرد) ئەم ڕۆبۆتە بەرهەم هاتووە, هەروەها هەردوو قۆڵ و دەستەكانی (ئایدا) لەلایەن چەند ئەندازیارێك لە زانكۆی (لیدز) درووستكراون .

ئایدا لە چاوەكانیدا كامێرا دانراوە بۆ ئەوەی لە ڕێیەوە بتوانێ بگاتە ئەو زیرەكییە دەستكردەی كە بۆی دانراوە تاكو بەپێی ڕەنگەكان و جوڵانەوەی دەستەكانی تابلۆكانی بكێشێت .

بۆ یەكەمجار ڕۆبۆتێك دەبێت بە هونەرمەند
Top