سەیران عوسمان ڕوونكردنەوە دەدات

سەیران عوسمان ڕوونكردنەوە دەدات

خانمە گۆرانیبێژی كورد(سەیران عوسمان) لە كورتە ڤیدیۆیەكدا ڕوونكردنەوە دەدات .

ئەگەرچی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی هاوسەرگیری سەیران عوسمان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەیەوە, بەڵام هەواڵی ئەم هاوسەرگیرییە لەدوای كۆچی دوایی باوكی سەیران بڵاوبوویەوە كە بەمەش جۆرێك لە ڕەخنەی درووست كرد تا بگاتە ئەوەی كە سەیران ڕوونكردنەوە بدات .

سەیران عوسمان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوەو تێیدا ڕایگەیاند ئەو ڤیدیۆ وێنانەی ئەڵقە گۆڕینەوەكە كۆنن و لە كاتێكدا تۆمار كران كە ئەوكات هێشتا باوكی لە ژیاندا بوو,هەروەها سەیران ئاماژەی بەوەدا كە هێشتا تازێبارو دڵگرانە بە كۆچی دوایی باوكی .

Top