پاراستنی قه‌واره‌ی هەرێمی کوردستان ئه‌ركی هه‌موومانه‌

پاراستنی قه‌واره‌ی هەرێمی کوردستان ئه‌ركی هه‌موومانه‌

هەرێمى کوردستان دەسکەوتى خەباتى خەلکى کوردستان و هێزە نیشتیمانپەروەرەکانیەتی ، پاراستن و پێشخستنى ئەرکى هەرە پێشینەى کومەڵانى خەڵک و دەزگا فەرمییەکانى حکومەتە ، ئەرکیکى هەرە سەرەکى بریتییە لە برەودان بە پروسەى یەکخستنى هێزەکانى پێشمەرگەو بەستنەوەیانە بە وەزارەتى پێشمەرگە دور لە دەسەلاتى حزبی ، کونفرانسی (یەکریزى و دەستور) دەرگای واڵاکرد بۆ ئەوەى چیتر هیچ هێزو لایەنێک نەتوانێت خوى لە ئەرکە نیشتیمانییەکانى بدزێتەوە ، دەبێ لیێراوانە لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقالى نوسینەوەى رەشنوسی دەستور بن ، دەستورێکى مەدەنى تاکو ببێتە چوارچێوەیەکى یاسایی بنەرەتى بۆ بەرێوەبردنى هەرێم ، و دەستنیشانکردنی هێڵ و سنوری لە نەبەزاندن نه‌هاتوی بەرژەوەندە باڵاکانی گە ل و هەرێمەکەمان و ، هەروەها مافی یاسایی جوڵەی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەر پێکهاتەیەکی نەتەوەیی و رێکخراوەیی ، دەستور بو تەواوى خەلکى کوردستانە نەک لە پیناوى خواستى بەرتەسکی کەس و حزبێکدایە ، هەر وەک بەرێزان (سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەت) ئاماژەیان پێکردو زور بەی بەشداربووان پشتگیرییان کرد لەو ئاراستەیە ، بۆیە پێویستە هەمو لایەک بەتایبەتى هەندێ (ئەندام پارلەمان و بەرپرسی حزبی) بەرپرسانە هەڵس و کەوت و قسە بکەن ، ئیتر بەسە هەوڵدان بو دووبەرەکى و لێکترازان ، هەر لایەنێک بیانو بێنێت و هەوڵى زەقکردنەوەى کێشەو گرفتەکان بدات ، دیارە بەشدارە لە هەر مەترسییەک ڕووبەڕووى هەرێمەکەمان ببیتەوە .

Top