له‌ 47 هه‌مین ساڵیادی له‌ سێداره‌دانی شه‌هیدی هه‌میشه‌ زیندوو له‌یلا قاسم

له‌ 47  هه‌مین ساڵیادی  له‌ سێداره‌دانی  شه‌هیدی  هه‌میشه‌  زیندوو له‌یلا قاسم
"له‌یلا قاسم توانی ئازادی به‌ ئافره‌تانی كوردستان ببه‌خشێت"سه‌رۆك " مه‌سعود بـارزانی " له‌ باره‌ی " له‌یلا قاسم "ده‌ڵی :له‌ رۆژێكدا هه‌واڵی شه‌هیدبوونی خوشكه‌ له‌یلا و هاورٍێیانی له‌ كوردستان پێمان گه‌یشت، كوردستان له‌ ژێر دڕنده‌ترین هه‌ڵمه‌تی رژێمی فاشیستدا بوو، رۆژ نه‌بوو ده‌یان شه‌هید نه‌ده‌ین، به‌ڵام باوه‌ڕبكه‌ن،هیچ رووداوێك به‌ قه‌ت رووداوی له‌ سێداره‌دانی له‌یلا قاسم و هاوڕێكانی ته‌ئسیری له‌ بارزانی و قیاده‌ی شۆڕش نه‌كرد، راسته‌ به‌ دیمه‌ن له‌به‌ر چاومان نه‌بوون، به‌ڵام به‌رٍاستی له‌یلا وهاورٍێكانی بوونه‌ نه‌خش له‌ دڵی هه‌موو كوردێكدا له‌ دڵی هه‌موو ئازادیخوازێكدا، وێنه‌یان بوو به‌نه‌خش، ناویان بوو به‌ ئاڵای سه‌رفرازی و به‌رخودان.له‌ كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كان كــورد كه‌م كه‌س هه‌یه‌ ناوی "له‌یلا قاسمی "نه‌بیستێت، یان له‌گه‌ڵ مێژووی خه‌باتی ئه‌و كچه‌ شۆڕشگێره‌ ئاشنا نه‌بوو بێت، بۆیه‌ زۆر جار كه‌ گوێمان له‌و ناو مه‌زنه‌ ده‌بێت بیر له‌ رۆژانی سه‌ختی كاروانی كوردایه‌تی ده‌كه‌ینه‌ كه‌ به‌ شه‌هیدبوونی خۆیان مێژووی پڕ له‌ سه‌روه‌ری ئه‌مڕۆیان تۆمار كرد، ئافره‌تیش وه‌ك به‌ شێكی رون له‌و كاروانه‌ كوردایه‌تییه‌ له‌و كاروانه‌ كوردایه‌تییه‌ له‌ ساڵیادی له‌یلا قاسم كه‌ 13/5/1947 به‌ پێویستمان زانی له‌ باره‌ ژیان و شۆرشی ئه‌و كچه‌ شۆڕشگێره‌ چه‌ند په‌یڤێك بخه‌ینه‌ سه‌ر لاپه‌ره‌ی گۆڤاره‌كه‌مان . وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وایه‌تی و ته‌نانه‌ت وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌تی كورد كه‌ به‌ هۆكاری سیاسی له‌ سێداره‌ درابێت. له‌ ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رٍاست.له‌یلا قاسم " ناوی ته‌واو (له‌یلا قاسم حه‌سه‌ن عه‌لی) له‌ قه‌زای خانه‌قین و له‌ گوندی (بانمیل) له‌ عه‌شیره‌تی (وندی)سه‌ر به‌ پارێزگای (دیاله‌) له‌ ساڵی 1950 ز له‌ خێزانێكی هه‌ژار و كوردپه‌ه‌وه‌ر له‌ دایك بووه‌،بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 1958 چووه‌ته‌ به‌ر خوێندن و هه‌ر به‌ سروودی نیشتیمانی په‌روه‌رده‌ كرا و ئه‌و هه‌سته‌ نیشتیمانپه‌روه‌رییه‌ هه‌ر له‌ ساته‌وه‌ كاریه‌رییه‌كی به‌ هێزی له‌ دروستبوونی كه‌سایه‌تی ئه‌و داده‌نێت كه‌ رێبازی "بارزانی نه‌مر" هه‌ڵبژێرێت و له‌و رێبازه‌ پیرۆزه‌دا درێژه‌ خه‌باتی سیاسی خۆی بدات .له‌یلا قاسم " له‌ دوای ده‌رچوونی له‌ پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی به‌ ده‌ره‌جه‌یه‌كی باش له‌ به‌شی كۆمه‌ڵناسی له‌ زانكۆی به‌غداد وه‌رده‌گیرێت،" له‌یلا " له‌ نێو قوتابییه‌ كورده‌كانی زانكۆ به‌غدا رۆلێكی كاریگه‌ری له‌ وشیار كردنه‌وه‌ رێكخستنی قوتابیان هه‌بوو، به‌و پێیه‌ش شان به‌شانی قوتابییه‌ كورده‌كان خه‌باتێكی به‌رفراوانی به‌رٍێوه‌ بردووه‌، دژی نایه‌كسانی پیاو و ئافره‌ت،هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له‌ رێكخستنه‌كانی (پ.د.ك)كاری كردووه‌ و یه‌كێك بووه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ حیزبدا به‌ ته‌واوی پشتی پێ به‌ستراوه‌.و له‌ ساڵی 1947بووه‌ به‌ ئه‌ندامی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، به‌ڵام گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ به‌غدا و درێژه‌ی به‌ شۆڕش وخه‌باتی سیاسی كرد. هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش له‌ لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ له‌گه‌ل هاوڕێته‌كانی ده‌ستگیر ده‌كرێت، و به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ سزا ده‌درێت، تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ هه‌ر دوو چاوی به‌ حه‌ریه‌ ده‌ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی نهێنییه‌كانی حیزب ئاشكرا بكات، به‌ڵام له‌و كاره‌دا سه‌ركه‌وتوو نابن و "له‌یلا" زۆر بوێرانه‌ رووبه‌رٍوویان ده‌بێته‌وه‌ و بێ ئه‌وه‌ی نهێنییه‌ك ئاشكرا بكات، پێیان ده‌ڵێ "كوردستان زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌ روحم و چاوم ، بریا سه‌د چاوی ترم هه‌بوایه‌ تا پێشكه‌شی كورد و كوردستانم بكردبا"هه‌ڵوێسته‌ مه‌زن وبوێرییه‌كه‌ی "له‌یلا قاسم" له‌و ساته‌ سه‌خته‌ سیاسییه‌ی ئه‌و كاته‌دا نموونه‌یه‌كی به‌رزی وه‌فاداری بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌ هه‌مان كاتدا سه‌لماندنی دلسۆزی خۆیبه‌ رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی "بارزانی"بوو. له‌وه‌ی كه‌ ته‌مه‌نی گه‌نجیه‌تی خۆی پێشكه‌ش به‌ كورد و كوردستان بكات....به‌ر له‌ سێداردانی داوای جلی كوردی له‌ ماڵوه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌جلی كوردییه‌وه‌ له‌ سێداره‌ بدرێت و هه‌ر به‌و شانازییه‌وه‌ش له‌ شه‌وی 12-13/5/1947 له‌ سێداره‌ درا و شه‌هید بوو و وه‌ك خۆی به‌ خوشكه‌كه‌ی ده‌ڵی :خوشكه‌ گیان دوای رۆژێكی تر ده‌بمه‌ بووكی كوردستان و ده‌چمه‌وه‌ ناو باوه‌شی كوردستان و خۆشه‌ویستیم بۆ كوردستان سنووری نییه‌،و به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ جه‌سته‌ی خۆم پێشكه‌ش ده‌كه‌م، و داوا ده‌كه‌م ئالای كوردستان بمنێژن و له‌ بڕی گریان و شین ده‌نگی من بگه‌یه‌ننه‌ سه‌ركردی لێهاتوو "مسته‌فا بارزانی".ه‌ ئه‌ندامی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، به‌ڵام گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ به‌غدا و درێژه‌ی به‌ شۆڕش وخه‌باتی سیاسی كرد. هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش له‌ لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ له‌گه‌ل هاوڕێته‌كانی ده‌ستگیر ده‌كرێت، و به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ سزا ده‌درێت، تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ هه‌ر دوو چاوی به‌ حه‌ریه‌ ده‌ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی نهێنییه‌كانی حیزب ئاشكرا بكات، به‌ڵام له‌و كاره‌دا سه‌ركه‌وتوو نابن و "له‌یلا" زۆر بوێرانه‌ رووبه‌رٍوویان ده‌بێته‌وه‌ و بێ ئه‌وه‌ی نهێنییه‌ك ئاشكرا بكات، پێیان ده‌ڵێ "كوردستان زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌ روحم و چاوم ، بریا سه‌د چاوی ترم هه‌بوایه‌ تا پێشكه‌شی كورد و كوردستانم بكردبا"هه‌ڵوێسته‌ مه‌زن وبوێرییه‌كه‌ی "له‌یلا قاسم" له‌و ساته‌ سه‌خته‌ سیاسییه‌ی ئه‌و كاته‌دا نموونه‌یه‌كی به‌رزی وه‌فاداری بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌ هه‌مان كاتدا سه‌لماندنی دلسۆزی خۆیبه‌ رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی "بارزانی"بوو. له‌وه‌ی كه‌ ته‌مه‌نی گه‌نجیه‌تی خۆی پێشكه‌ش به‌ كورد و كوردستان بكات....به‌ر له‌ سێداردانی داوای جلی كوردی له‌ ماڵوه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌جلی كوردییه‌وه‌ له‌ سێداره‌ بدرێت و هه‌ر به‌و شانازییه‌وه‌ش له‌ شه‌وی 12-13/5/1947 له‌ سێداره‌ درا و شه‌هید بوو و وه‌ك خۆی به‌ خوشكه‌كه‌ی ده‌ڵی :خوشكه‌ گیان دوای رۆژێكی تر ده‌بمه‌ بووكی كوردستان و ده‌چمه‌وه‌ ناو باوه‌شی كوردستان و خۆشه‌ویستیم بۆ كوردستان سنووری نییه‌،و به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ جه‌سته‌ی خۆم پێشكه‌ش ده‌كه‌م، و داوا ده‌كه‌م ئالای كوردستان بمنێژن و له‌ بڕی گریان و شین ده‌نگی من بگه‌یه‌ننه‌ سه‌ركردی لێهاتوو "مسته‌فا بارزانی".شكه‌شی كورد و كوردستانم بكردبا"هه‌ڵوێسته‌ مه‌زن وبوێرییه‌كه‌ی "له‌یلا قاسم" له‌و ساته‌ سه‌خته‌ سیاسییه‌ی ئه‌و كاته‌دا نموونه‌یه‌كی به‌رزی وه‌فاداری بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌ هه‌مان كاتدا سه‌لماندنی دلسۆزی خۆیبه‌ رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی "بارزانی"بوو. له‌وه‌ی كه‌ ته‌مه‌نی گه‌نجیه‌تی خۆی پێشكه‌ش به‌ كورد و كوردستان بكات....به‌ر له‌ سێداردانی داوای جلی كوردی له‌ ماڵوه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌جلی كوردییه‌وه‌ له‌ سێداره‌ بدرێت و هه‌ر به‌و شانازییه‌وه‌ش له‌ شه‌وی 12-13/5/1947 له‌ سێداره‌ درا و شه‌هید بوو و وه‌ك خۆی به‌ خوشكه‌كه‌ی ده‌ڵی :خوشكه‌ گیان دوای رۆژێكی تر ده‌بمه‌ بووكی كوردستان و ده‌چمه‌وه‌ ناو باوه‌شی كوردستان و خۆشه‌ویستیم بۆ كوردستان سنووری نییه‌،و به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ جه‌سته‌ی خۆم پێشكه‌ش ده‌كه‌م، و داوا ده‌كه‌م ئالای كوردستان بمنێژن و له‌ بڕی گریان و شین ده‌نگی من بگه‌یه‌ننه‌ سه‌ركردی لێهاتوو "مسته‌فا بارزانی".
Top