تایوان له‌سه‌ر ئاستی جیهان باشترین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كۆرۆنا ڤایرۆس كردووه‌

تایوان له‌سه‌ر ئاستی جیهان  باشترین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كۆرۆنا ڤایرۆس كردووه‌

تایوان و ئوسترالیا .. هه‌ردووكیان 2 دورگه‌ن، هه‌مان ژماره‌ی دانیشتوانیان هه‌یه‌ به‌ڵام حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ ئۆسترالیا 5هه‌زاره‌و تایوان كه‌متر له‌ 400!!!
كه‌ناڵی CNN راپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ كردووه‌ كه‌ حكومه‌ت و گه‌لی تایوان له‌گه‌ڵ بڵابوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووه‌، دیاره‌ گرنگی ئه‌م راپۆرته‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ 10 هه‌فته‌ پێش ئێستا هه‌موو جیهان مه‌زنده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، تایوان به‌هۆی بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ دووچاری كاره‌ساتێكی هێجگار گه‌وره‌ی مرۆیی ده‌بێت، به‌ڵام ته‌نیا له‌ماوه‌ی 10 هه‌فته‌دا هه‌موو جیهانی سه‌رسام كردووه‌و هه‌تا ئێستا كه‌متر له‌ 400 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌مباره‌وه‌ راپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێت:
ئوسترالیا و تایوان هه‌مان ژماره‌ی دانیشتوانیان هه‌یه‌ كه‌ نزیكه‌ی 24 ملێۆن كه‌سن ، هه‌ردووكیان 2 دوورگه‌ن ، بڕیاریانداوه‌ سزایه‌كی زۆر توندی هه‌ركه‌سێك بده‌ن كه‌ سنوره‌كانیان ببه‌زێنێت، هه‌روه‌ها هه‌ردووكشیان لێنكێكی زۆر توندی هاتو چۆ و بارزگانیان له‌گه‌ڵ چیندا هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌و ده‌هه‌فته‌یه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبۆته‌وه‌ ، له‌ ئوسترالیا 5000 حاڵه‌تی كۆرۆنای تۆمار كردووه‌، به‌ڵام تایوان هه‌تا ئێستا ته‌نیا 400 حاڵه‌تی تۆماركردووه‌.
پرسیاره‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌نیه‌ ئۆسترالیا له‌ چیدا هه‌ڵه‌ی كردووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ 20 ده‌وڵه‌تی دیكه‌ هه‌ن كه‌ حاڵه‌تی زیاتریان له‌ ئوسترالیا هه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها حه‌وت ده‌وڵه‌تی دیكه‌ش هه‌ن كه‌ ده‌یان جار زیاتری ئوسترالیا تووشبووی كۆرۆنای هه‌یه‌ .به‌ڵام تایوان چۆن توانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنترۆڵ بكات ، ئه‌مه‌ له‌كاتیكدا به‌شه‌كانی جیهان نه‌یانتوانی ئه‌و كاره‌ بكه‌ن؟

ئه‌و وانه‌ قورسانه‌ی تایوان له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سارس فێری بووبوو
له‌ ساڵی 2003 له‌كاتی بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی سارس ( SARS) ، تایوان له‌ناو ئه‌و شوێنه‌ زۆر خراپانه‌ بوو كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاوبوبۆه‌وه‌، هاوشان له‌گه‌ڵ هۆنگ كۆنگ و باشوری چین ، زیاتر له‌ 150 هه‌زار كه‌سی له‌ دوورگه‌یه‌كد‌ا كه‌ره‌نتینه‌كرد كه‌ 180 كیۆله‌مه‌تر له‌ له‌ كه‌ناره‌كانی چینه‌وه‌ دوور بوون، 181 كه‌سیشیان لێ مرد.
ئه‌وجا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ ئێستا حاڵه‌تی بڵابوونه‌وه‌ی سارس به‌ حاڵه‌تی بڵابوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌راورد ناكرێت، به‌ڵام به‌شی هه‌ره‌ زۆری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیای فێركرد كه‌ چۆن وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ بڵابوونه‌وه‌ی په‌تایه‌كی دیكه‌ له‌ ئاینده‌ هه‌بێت . بۆیه‌ ئه‌زموونی په‌تای ساری بووه‌ یاریده‌ده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له‌و ناوچانه‌ له‌سه‌ر ئاستی و حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ ‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێراتریان بۆ بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس هه‌بێت. بۆیه‌ وێرای ئه‌و كۆنترۆڵه‌ فراوانه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه‌ پیاده‌یان كرد، به‌ڵام پۆشینی ماسك زۆر به‌ خێرای بووه‌ دیارده‌یه‌كی پێویست له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌ پێكردنه‌ تایوان ئه‌ندامی ریكخراوی ته‌ندروستی جیهان (WHO) نیه‌، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆماری چین به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ریكخراوی ته‌ندروستی جیهان ته‌نیا بۆ ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و سیستمه‌ ته‌ندروستیه‌ باشه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی توانیوویه‌تی زۆر باش بڵابوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس كۆنترۆڵ بكات.

ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تایوان له‌ 5 هه‌فته‌ی یه‌كه‌م بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كرۆنا گرتیه‌ به‌ر:
1- دامه‌زراندنی 124 تیم بۆ پاراستنی ته‌ندروستی گستی .
2- پیاده‌كردنی كۆنترۆڵكردنی سنوره‌كانی زۆر به‌ خێرایی.
3- بڕیارێكی توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بۆ رێگرتن له‌سه‌فه‌ر له‌ به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی چینه‌وه‌ بۆ تایوان
4- هه‌روه‌ها سزایه‌كی زۆر توندی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌دا كه‌ رینمایه‌كانی كه‌ره‌نتینه‌یان پێیل ده‌كرد.
5- دامه‌زراوه‌كانی تایوان كه‌وتنه‌ دروستكردنی ماسك به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستی ته‌واوی هه‌ر 24 ملیۆن هاوڵاتیانی پربكاته‌وه‌.
6- تاقیكردنه‌وه‌ی پێویستی بۆ ئاشكراكردنی حاڵه‌تی كۆرۆنا ڤایرۆس له‌سه‌ر ئاستی وڵات راگه‌یاند ، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی دووباره‌ تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ كرد كه‌ پێشتر نه‌خۆشی هه‌ڵوه‌سانی سیه‌كانیان هه‌بووه‌.
جێگه‌ی ئاماژه‌ پێكردووه‌ له‌مانگی كانوونی دووه‌م كه‌ بڵاوكراوه‌كانی زانكۆی جۆنس هۆپكین كه‌ رۆژانه‌ زانیاری و ئاستی بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تایوان له‌ گه‌ڵ چین زۆر نزیك و تێكه‌ڵه‌ ، ئه‌وا تدووچاری حاڵه‌تێكی سه‌ختی بڵابوونه‌وه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێت و ، رووبه‌رووی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌ ، به‌ڵام ته‌نیا دوای 10 هه‌فته‌ سه‌لماندنی كه‌ توانیوویه‌تی به‌شێوه‌یه‌ك باردۆخه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكات و ریگا له‌ بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرنا بگرێت كه‌ هه‌موو جیهانی سه‌رسام كردووه‌، بۆیه‌ جێگه‌ی خۆیه‌تی بڵێن ،، تایوان وانه‌یه‌كی قورس له‌ بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی سارس فێربوو، بۆیه‌ گرنگه‌ ئێستا هه‌موو جیهانیش له‌ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و گه‌لی تایوانه‌وه‌ فێربن چۆن مامه‌ڵه‌ی خۆپاراستن و رێگرتن له‌ بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ین.
Top