بۆ ژنێکی کاریزماو کاریگەری سیاسیمان نیە لەسەر ساحە سیاسیەکەی کوردستان؟

بۆ ژنێکی کاریزماو کاریگەری سیاسیمان نیە لەسەر ساحە سیاسیەکەی کوردستان؟
هەمیشە بۆ شانازی بە باسی ژنی کوردی سەرکردە دەبێت بگەڕیینەوە بۆ ئەوانەی مێژوو!!!!
دەکرێت وەک پاشەکشە باسی کەین؟
کە دێینە سەر ڕەخنە گرتن لە کۆمەڵگەی کوردی و پاشەکشەی ژن لە زۆر بوارەکانی ژیاندا ،دەڵێن عەقڵیەتی خێلەکی و کلتوری کۆمەڵگەی کوردی و ئاین و پیاو سالاری و چەندین بابەتی تر لەوانە باس دەکەین وەک بەربەستێک لەبەردەم گەشەی ژنان و تواناکانی، بەڵام کاتێک دەمانەوێت باسی ژنێکی کوردی سەرکردە بکەین دەبێت بگەڕینەوە بۆ ناوهێنانی نموونەکانی وەک حەپسە خان و عادیلە خان و....هتد هۆکارەکانی ئەمە چیە لەکاتێکدا کە چارەکە سەدەیەکی ئازادی سیاسی و دەسەڵاتی حوکمرانی کوردی هەیە لەم هەرێمەداو پارتە سیاسیەکان زۆربەیان لە نیوە زیاتریان ژنن و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشیکی زۆریان ژنن و ڕێکخراوەی ژنان بۆ گەشە دان بە تواناکنی ژنان بە ژمارەیەکی زۆرو خەباتێکی درێژخایەنیان هەیە و سەردەمی تەکنەلۆجیا زۆر بەربەستەکانی بڕیوەو خوێندەواری ژن ئاستێکی باڵای هەیەو ژنان ئاستە بەرزەکان و پلە زانستیە بەرزەکانینا بەدەست هێناوە .بە تێڕوانین بەندە وەک ژنێک کە مێژویەکی کاری سیاسی درێژم هەیەو ئەزموونی کاری سیاسی و ڕۆژنامەگەری هەندێک ڕاستی بۆ سەلماندووم کە دەمەوێت لێرەدا بیخە مە ڕوو لەوانە:
١-هۆکاری خوودی :سەردەمی کۆن سەردەمی کشتوکاڵی بووە لەسەردەمی کشتوکاڵیدا ژن لەدەرەوە بوەو هێزووبازووی بەکارهێناوەو جورئەتی مامەڵەکردن و تێکەڵی لەگەڵ پیاوان زۆرتر بوەو کەمتر ژنێکی شەرمن بوە ئەوە بوە بە هۆکاریک بۆ ڕۆڵ بینینی وەک ژنێکی سەرکردە
٢-هۆکاری مەعریفی ،ئەگەر سەیرێکی مێژووی ژیانی ئەو ژنانە بکەین لەو سەردەمەدا سەرکردە بوون سەرەتایەکیان هەبوە بۆ خوێندەواری،سیستمی خوێندن لەوکاتەدا چ حوجرە وبیت یان قوتابخانە سیستمێکی خوێندنی قوڵی مەعریفی بوە کە تاکی وا پەروەردە کردوە کە خاوەن ئایدیاو بیربیت ،جگە لەوەی زۆرێکی ئەو ژنانە باوکیان خوێندەوار بوە یان ئەگەر بڕوانامەیەکی بەرزیشی نەبوبێت ئاستێکی خوێندەواری هەبوە.
٣-ئاینی:هەڵە ڕاڤەکردنی دەقە ئاینیەکان و تێکەڵ کردنی چەندین فەرموودەو خورافات بە دین بەرامبەر ژن وایکردوە کە ژن تا مێژویەکی زۆری کۆمەلگەی کوردیش خوێندن دروست نەبوە بۆی چ جای کاری سیاسی
٣-میژووی ،ئەگەر سەیری ئەو دەسەڵاتە حوکم ڕانانە بکەین لەو کاتەدا کە بەداگیرکاری هاتونەتە کوردستان ،فارس، ئینگلیز ،تورک بوون لە کلتوری ئەم نەتەوانەدا ژن بوونی هەبوە وەک سەرکردە ئەوەش کاریگەری کردوەتە سەر بیرکردنەوەی کورد لەو کاتەدا کە ژنی قبوڵ بیت،لەم دوایانەدا کە کلتورو دەسەڵاتی عەرەبی باڵ دەکێشیت سەردەمانێکی زۆر بەسەر ئەم بەشەی کوردستاندا تەواو کاریگەر دەبین بە بیرکردنەوەی عەرب بەرامبەر ژن ،کە لەکلتوری عەرەبیشدا دیارە کە ژن بە پەچەو عەباوە دەبێت لە ماڵیشدا بسوڕیتەوە .
٤-دەسەڵاتی خێلەکی و بنەماڵەیی و پشتاو پشت'لەم جۆرە دەسەڵاتەدا بۆ مانەوەی دەسەڵات لەدەستی خێل یان بنەماڵە ئاسایی بوە کچیکیان دەسەلاتەکە بگرێتە دەست یان کوڕیک گرنگ ئەوەی لەدەستی خۆیان بێت کە لە سەردەمی پێشووی مێژووی کوردی ئەم دەسەڵاتانە حوکم ران بوون .
٥-سیاسی،مێژووی سەردەمی ڕژێم و ئەو تۆقاندن و ترسەی دروستی کرد لەسەر کۆمەلگەی کوردی و ناشیرین کردنی ژنێک کە لەوسەردەمەدا چوبونە ناو سیاسەتی ڕژێم و گرتن وئەزیەت دان و ئەتک کردنی ژن،ژنی سڵەماندەوە لە چونە ناو دەسەلاتی سیاسی و کۆمەڵگەشی وا لێکرد ئایدیایی ژنێکی پی باش نەبێت بچیتە ناو سیاسەت
٦-بیرۆکەی هاوردەو هاتنی هەندێک حەرەکاتی سیایسی لەدەروەی کوردستان کە عەرەبی بوون یانفیکرێکی نامۆی ڕۆژئاوایی وایکرد کە ژنێک پیشان بدات یان لەماڵەوە بێت لە کلتورە هاوردە عەرەبیەکەدا یان بیرە نامۆ بیانیەکە ژنێکی شازو لەسەنگەردا بەرامبەر پیاودروست کات
٧-پارتە سیاسیەکان :لەگەڵ ئەوەی کە لەسەرەتای کاریانەوە تێکڕای پارتە سیایسیەکانی هەرێمی کوردستان ڕێگەیان بە ژن داوە لەگەڵیان بێت بەڵام لەگەڵدا بونەکە تەنها یان بۆ ژمارە بوە یان بۆ موزایەدە ، سەقفێک لە تێکڕایاندا دەبینیت بۆ چونە پێشەوەی ژن و گەرجی تا ئاستی مەکتەب سیاسیەکان ژن ڕیگەی پێدرابێت بەڵام نەهێلراوە و کار ئاسانی بۆ نەکراوە وەک پیاوێک کاریگەر بێت تەنانەت لە یەک وەفدی دانوستانی باڵادا ژنێک نابینیت ..بەشیکی هۆکاری ئەو مەنهەجەیە کە لەسەری دامەزراون بەشەکەی تریشی کێشەی عەقڵیەت و لەهەمان کاتیشدا ترسیان لەژن کە کورسیەکانیان لێ داگیر کات.
٨-هۆکاری کۆمەڵایەتی:تەکنەلۆجیا کەلوپەلی مۆدێرنی هێنا بۆ ژنی کورد بەڵام عەقڵیەتی مۆدێرنی پێ نەگەیشت
٩-میدیاو بوونی ئەو کارەکتەرە ژنانەی لەبەرهەمە میدیایەکاندا هەیە کە نەبینراوە ڕۆڵی ژنێکی سەرکردە یان پاشا یان کاریگەری سیاسی بدات بە ژن،بەڵکو لە چوارچیوەی هۆکارە کۆمەڵایتیەکەی و کارەکەتەرێکی لاوازی ژن هێشتویەتیەوە وکردویەتیە ئامرازێکی سەرنج ڕاکێشی پیاو
١٠-دان بەو ڕاستیەشدا بنێن کە بواری سیاسی و ژینگەی هەندێک لە پارتە سیاسیەکان ژنی ئیستیغلال کردوەو ژن دەترسێت لە سەلامەتی کەسایەتی و ئەخلاقی لەناو پارتە سیاسیەکاندا و لەگەڵ ئەوەشدا هەر ژنێک دەرکەوتبێت ڕووبەڕووی چەندین قسەو قسەڵۆک و شکاندن بوتەوە .
١١-غیرەی ژنان :کەبەربەستێکی گەورەیە لەبەردەم ژن ،کاتێک دەبینین نیوەی دەنگدەرەکان ژنن چ لە ناو پارتەکان چ لەناوکۆمەڵگە بەڵام لە هەڵبژاردنە ناوخۆیی ویشتمانیەکاندا ژنان دەبێت پەنا بەرنە بەر کۆتا،جگە لەوەی کە غیرەیان بەرامبەر یەکتر هەیە متمانەشیان نیە بەیەکتر .
ڕەنگە هۆکارە گەلێکی تر هەبن من هەرئەوەندە لە ئەزموونی ژیان خۆم دەبینم


Top