كاروان بەردەوام دەبێت‮ ‬ با ناحەزیش هەر هاواری‮ ‬بێت

كاروان بەردەوام دەبێت‮ ‬  با ناحەزیش هەر هاواری‮ ‬بێت
ئێستا كە‮ ‬یار و نەیار لەو‮ ‬ڕاستییە گەیشتوون كە گەلی‮ ‬كورد لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بڕیاری‮ ‬داوە و ئامادەكاری‮ ‬بۆ‮ ‬ڕیفراندۆم دەكات لە هەمووكات زیاتر نەیاران كەوتونە هات و هاوار و دەیانەوێت بەهەرشێوەیەك بێت خەڵكی‮ ‬لەو كارە چارەنووسسازە پاشگەز بكەنەوە‮ ‬یان هەر نەبێت بەدەنگی‮ ‬نەخێر دژی‮ ‬ئەو هەوڵە پیرۆزە بوەستنەوە‮.
هەر بۆیەش بەدەیان سایتی‮ ‬قولابی‮ ‬لێرەو لەوێ‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬ساختەكارانە نمایش دەكەن و دەیانەوێ پێش وەختە سەرنەكەوتنی‮ ‬هەوڵی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬نیشان بدەن كە دیارە ئەوەش بە بەرژەوەندی‮ ‬دووژمنە دێرینەكانی‮ ‬گەلەكەمان دەشكێتەوە‮. ‬
ئێمە لە دووژمنە سەرسەختەكانی‮ ‬داخوازی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلەكەمان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬و ئازادی‮ ‬تێدەگەین كە لایان وایە هەموو دەستكەوتێك بۆ كورد لە زیانی‮ ‬ئەوانە كە لەڕاستیدا بەوجۆرە نییە بەڵكو دان نەنان بەڕاستیی‮ ‬ئەو زوڵمە مێژووییەدا كە چەندین سەدەیە لەگەلەكەمان دەكرێت بەزیانی‮ ‬ئەوانیش گەڕاوەتەوە و بۆتە مایەی‮ ‬پشێوی‮ ‬نێو وڵاتەكانیان و ماڵوێرانیش بۆ هەردوولا‮.
‬بەڵێ ئێمە لەو بۆچوونە چەوتە دەگەیەن،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬جێی‮ ‬سەرسوڕمانە ئەم هات و هاوارە بێ جێیەی‮ ‬نێوخۆمانە كە لەوان زیاتر و پەرۆشی‮ ‬سەرنەكەوتنی‮ ‬ئەم پڕۆسەیەن و دوو دڵ كردنی‮ ‬هاووڵاتیانن فەرموو‮ ‬یەكێك دەڵێت‮ »‬ڕیفراندۆم درۆ و فریودانێكی‮ ‬دیكەیە«و ئەوی‮ ‬دی‮ ‬دەڵێت‮ »‬پەردەپۆشكردنی‮ ‬سەرجەم قەیرانەكانی‮ ‬هەرێم‮« ‬و ئەوی‮ ‬تر دەڵێ‮ »‬بۆ بەهێزكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬پارتییە‮« ‬و زڕە سیاسیەكیش دەڵێ‮ »‬كەس نازانێ چۆن‮ ‬ڕیفراندۆم ئەنجام دەدرێت‮« ‬و هەشە دەڵێ‮ »‬ڕیفراندۆم بێ پەرلەمان وەك دروستكردنی‮ ‬مزگەوتە بە پارەی‮ ‬حەرام‮ "! ‬یان»بێ كاراكردنەوەی‮ ‬پەرلەمان‮ ‬ڕیفراندۆم شەرعیەتی‮ ‬نابێت‮" ‬و دەیان پاساوی‮ ‬بێ جێتر كە مەبەست تەنها ساركردنەوەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬یەو دڵخۆشكردنی‮ ‬نەیارانی‮ ‬هەرێم و كوردە و هیچی‮ ‬تر‮.‬
نە تەنیا ئەوەش هەندێك لەوە زیاتر پێی‮ ‬لێ هەڵدەبڕن و زۆر بە ئاشكرا لە دووژمنانی‮ ‬كورد زیاتر دژایەتی‮ ‬ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬دەكەن و داوا و پێشنیاردەكەن بۆ‮ ‬ڕەتكردنەوەی‮ ‬ڕیفراندۆم بە‮ »‬نەخێر دەنگ بدەن‮« ‬و وەك ئەوەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دژی‮ ‬كورد بێت و ژێردەستەیی‮ ‬لە بەرژەوەندی‮ ‬بێت كە ئەمە لۆژیكێكی‮ ‬هیند فریودەر و قێزەونە مەگەر هەر ئەمجۆە نەخۆش و قەڵەم فرۆشانە بڕوای‮ ‬پێبكەن،‮ ‬دەنا هەموو كوردێكی‮ ‬خاوەن هەست و سۆزی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬دەبێت ئاگای‮ ‬لەو هەموو ماڵوێران و كوشت و بڕ‮ ‬و قوربانیدان و ئەنفال و كیمیاباران و سەركوت كردنەبێت كە نموونەكانی‮ ‬هێندە زۆرن كە پێویستی‮ ‬بە نموونە نەبێت،‮ ‬بەڵام لەگەڵ هەموو ئەم ناحەز و نەیارەشدا گەلەكەمان بە دڵ گەرمیەوە بەرەو‮ ‬ڕیفراندۆم دەچێت و بڕیاری‮ ‬چارەنووسسازی‮ ‬خۆی‮ ‬دەدات،‮ ‬چونكە مەگەر تەنها ئەمانەی‮ ‬چاویان سەربەخۆیی‮ ‬كورد هەڵنایەت و بیانەوێت خۆیان بخزێننە نێو بەرەی‮ ‬نەیار و دوژمن دەنا هەموو كوردێكی‮ ‬وڵاتپەرست و خاوەن شەرەف خۆشحاڵ دەبێت بەو بڕیارە و كاروانی‮ ‬سەرەبەخۆییش بەردەوام دەبێت و با ناحەزیش هەر حەپەی‮ ‬بێت‮.‬
Top