مه‌رحه‌با کاک شۆڕش حاجی مه‌رحه‌با
June 20, 2016
وتار و بیروڕا
کاک شۆڕش، ئێمه به نه‌وشیروان و حه‌ره‌که‌که‌ی و اعلامه‌که‌یمان وتووه؛ ئه‌نارشیست "فه‌وزه‌وی" و پۆپۆلیست " شه‌عبه‌وی" که موماره‌سه‌ی " ئیرهابی فیکری " ده‌که‌ن. ئه‌مانه جنێو و بێ ئه‌ده‌بی نین. به‌ڵکو ناون بۆ ره‌وتی سیاسی دیاریکراو. ده‌سته‌واژه‌ی سیاسین. فه‌رهه‌نگه‌کانی سیاسی پڕاوپڕن له‌م ده‌سته‌واژانه. بوونه‌ته تێزی فیکری و چه‌ندین توێژینه‌وه و کتێبیان له‌باره‌وه نووسراوه.
ئێمه ئیهانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فامان نه‌کردووه، به‌ڵکو خۆی ئیهانه‌ی خۆی کردووه که به‌م ته‌مه‌نه‌و دوای ئه‌زموونی نیو سه‌ده کاری سیاسی و اعلامی و لێکۆڵینه‌وه و سه‌رکردایه‌تی که‌چی خه‌ریکی پیلان دانانه بۆ ته‌قه‌کردن له کونسڵخانه‌کان و رفاندنی ئه‌ندازیارانی بیانی.
ئێمه وتوومانه نه‌وشیروان مسته‌فا یه‌کێتی شه‌ق کرد به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی بۆته مۆڵگه‌ی فه‌ساد و مه‌حسوبییه‌ت و حزبی بنه‌ماڵه. که‌چی دوایی گه‌ڕایه‌وه و ده‌یه‌وێ سوود له تواناکانی یه‌کێتی وه‌رگرێ بۆ دژایه‌تی پارتی. ئه‌مه هیچی ئیهانه و بێحورمه‌تی نییه. به‌ڵکو لێکدانه‌وه‌ی سیاسییه و جۆری هاوپه‌یمانێتییه‌که‌شتان له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ی کانتۆنچیش اه‌فسیر ده‌کات.
که له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی گه‌لی کوردستان له‌گه‌ڵ داعشدا، نه‌وشیروان مسته‌فا بێهوده‌ترین ناکۆکی سیاسی ناوخۆیی خولقاند و خۆی هه‌ڵهات و حه‌وت مانگ خۆی شارده‌وه، ئیهانه‌ی خۆی و حزب و ده‌نگده‌ر و هه‌واداران و هاوپه‌یمانه‌کانی کرد، نه‌ک ئێمه.
کوا بێ ئه‌ده‌بیمان کردووه که وتوومانه نه‌وشیروان مسته‌فا و حزبه‌که‌ی له جیاتی ئه‌وه‌ی گه‌نحانی ئه‌م وڵاته فێری جنێودان و هێرش کردنه سه‌ر باره‌گای ئه‌حزاب و فه‌رهود و تاڵانکردن و شکاندنی عه‌موودی کاره‌با و سووتاندنی باڵه‌خانه و تایه‌ی سیاره و به‌کوشتدانی مناڵی عاله‌م بکه‌ن. با فێری کولتووری بیناکردن و ئاشته‌وایی و قبوڵکردنی جیاوازییه‌کانیان بکه‌ن. ئه‌مه‌ش جنێودان و بێ حورمه‌تی نییه به به‌ڕێزیان.
ئێمه وتوومانه با نه‌وشیروان مسته‌فا و حزبه‌که‌ی په‌رله‌مان و پۆسته ئیداری و حکومییه‌کان نه‌که‌نه شوێنی چه‌له‌حانێ و هه‌ڵه‌وڕی و بوتڵ هاویشتن و ته‌پڵکوتان و فیکه‌کێشان و موئامه‌ره‌کردن.
بڕوا بکه ئێمه ئیهانه‌ی زۆر به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فامان نه‌کردووه، خۆی ئیهانه‌ی خۆی کردووه که بڕیاری داوه په‌رله‌مان پڕ‌بکا له عه‌بدوڵڵای مه‌لا نورییه‌کان.
کاک شۆڕش حاجی، کاک نه‌وشیروان که له ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌ی خۆتانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه هه‌موو که‌رکووک بهێنرێته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. جارێکی تریش ده‌ڵی له‌گه‌ڵ دابه‌شکردنی که‌رکووکدایه. و ده‌یه‌وێ له‌ژێر په‌رده‌ی لامه‌رکه‌زیدا سلێمانی له هه‌رێمی کوردستان جیا بکاته‌وه، خۆی ئیهانه‌ی و بێ ئه‌ده‌بی به‌رامبه‌ر خۆی کردووه نه‌ک ئێمه.
ئه‌و که ئه‌ندام په‌رله‌مان و هه‌ڵسوڕاره دیاره‌کانی حه‌ره‌که‌که‌ی فێر ده‌کات ئیهانه‌ی پێشمه‌رگه و قوربانییه‌کانی بکه‌ن. خۆی ئیهانه‌ی خۆی و حه‌ره‌که‌که‌ی کردووه نه‌ک ئێمه.
ده‌توانم سه‌د نموونه‌ی دیکه‌ی له‌مجۆره‌ت بۆ ریز بکه‌م تا بیسه‌لمێنم ئێمه بێ ئه‌ده‌بیمان به‌رامبه‌ر نه‌وشیروان و حزبه‌که‌ی نه‌کردووه. به‌ڵکو خۆی ئه‌وه‌ی کردووه.
ئێمه ناکۆکی و کێشه‌ی فیکری - سیاسیمان له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا و حزبه‌که‌ی هه‌یه. شه‌ڕه جنێو ناکه‌ین. چونکه جنێودان کولتووری ئێمه نییه. بێ ئه‌ده‌بی ناکه‌ین چونکه له مێژه مه‌علومه کێ بێ ئه‌ده‌بی و بێ حورمه‌تی و به‌دنمه‌کی ده‌کات و له پشته‌وه خه‌نجه‌ر ده‌وه‌شێنێ.
جا کاک شۆڕش مه‌رحه‌بات لێ بێ.