كوردستان لە ساڵێكدا“بە جەنگی چارەنووس دەستی پێكرد و بە سەركەوتنی ئیرادە كۆتایی هات”

كوردستان لە ساڵێكدا“بە جەنگی چارەنووس دەستی پێكرد و بە سەركەوتنی ئیرادە كۆتایی هات”
رووداوەكانی ساڵی 2015 درێژەپێدەری ئەو كارلێكە مێژووییە ەەرێمایەتیی و گەڵاڵەبووەی ساڵانی پێشتری خۆیەتی، هەروەەا گەڵاڵەبوونی رۆڵ و پێگەی كورد و هەرێمی كوردستانە لەسەر ئاستەكانی ئیقلیمی و جیەانی، گرنگترین گۆڕانكاریی نێودەوڵەتیشە كە بووەتە ەۆكاری ئەوەی سەنگ و شكۆیەكی تازە بە دۆزی ڕەوای كوردستان و قوربانییەكانی نەتەوەی كورد بدەن، هەروەەا وەدیەێنەری ئومێدی زیاتر نزیك بوونەوەیە لەو ئامانجەی كە لە پێناویدا خەباتمان كردووە و ئێستاشی لەگەڵدا بێت لە هەموو بوارەكاندا لە پێناویدا بەردەوامین لە خەبات، ئەوجا ئەم خەباتە چ سیاسی، یان سەربازی، یان كۆمەڵایەتی، یان ئابووری بێت، گومانیشی تێدا نییە ئەو رۆژە هەردێت و ئاسۆی دەركەوتنی كازێوەی ئازادی و سەربەخۆیی لە هەموو كاتێكی دیكەی رابردوو نزیكترە.
ئەوجا لە دەرەاویشتەكانی ئەو شۆڕشانەی كە پێی دەگوترێ «بەەاری عەرەبی»، بەتایبەت لە تونس و میسر و یەمەن-دا، تا دەگاتە تەنگژەی سووریا و تا ماراسۆنی دیپلۆماتی ئەمریكی و ئێرانی كە سەرئەنجام بە رێككەوتنێكی ئەتۆمیی لە نێوان ئێران و رۆژئاوا گەیشت، پاشان تا گۆڕانكارییە سیاسییە یەك لە دوا یەكەكانەوە لە سعودیە-ی پاش كۆچی دوایی شا عەبدوڵڵا و وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن شا سەلمان-ـەوە، لەوێشەوە بۆ هەڵبژاردنە یەك لە دوا یەكەكانی توركیا و رەنگدانەوەی لە سەر سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوە و دووبارە داڕشتنەوەی ستراتیژیەتی ئەنكەرا، پاش ئەوەی هەڵبژاردنەكە لە بەرژەوەندی پارتی دادو گەشەپێدان كۆتایی ەات، بەنزیكبوونەوەش لە كۆتایی ساڵی 2015، كێشەی پەنابەران زیاتر كەڵەكە بوو و پەڕییەوە بۆ ئەوروپا و دەوڵەتانی ئەوروپی رووبەڕوو خستە بەردەم ئاستەنگی گەورەی ئابووری و كۆمەڵایەتی و ئایدیۆلۆژییەوە، سەرەنجام كاری تیرۆریستییانەی داعش بۆ تیرۆری نێودەوڵەتی تەشەنەی سەند و پایتەختەكانی ئەوروپای هەژاند، لە سەروویانەوە تاکو ئێستا تەقینەوەكانی پاریس بوو..
ئەم هەموو گۆڕانكارییانە و ئەم هەموو رووداوە یەك لە دوا یەكانە وایانكردووە كە ساڵی 2015 وەك نیشانەیەك و وەکو ساڵێكی دیار لە پرۆسەی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی هەیكەلی سیستمی جیەانیدا دەربكەوێت، بەتایبەتیش لە دووبارە رێكخستنەوەی هەیكەلەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. سەبارەت بە هەرێمی كوردستانیش، بە سەرۆكایەتی سەرۆك مسعود بارزانی، بڕیاری ڕاست و سەنگینی یەكلاکەرەوە، رۆڵگێڕانی دیار، جووڵانەوەی دیپلۆماسییانەی گرنگ و ەاوسەنگ، پێگەیەكی چالاكی سەردەمییانە و ەێزێكی سەربازی خۆسەلمێنەری لە بەڕێوەبردنی ئەم گۆڕانكارییانەدا هەبووە، هەموو ئەم سیما و خەسڵەتە تۆكمانە وایانكرد گۆڕانكارییەكان لە بەرژەوەندی پرسی كورد و گەلی كوردستاندا بشكێنەوە.
ئەگەر ئەمانە بە گرنگترین دەوڵەتانی ناوچەكە بەراورد بكەینەوە، ئەوا دەبینین كە ئەو رووداوە گەورانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پێدا تێپەڕیوە، بۆتە ەۆكاری ئەوەی تێڕوانینی ئەو دەوڵەتانە بشێوێنێت و خانە بەگومانیان بكات، بۆیە لە بەرامبەردا كە بارودۆخی كوردستان دەبینین كە ڕووەو ئاسۆیەكی گەش دەچێتە پێشەوە، ئەوا دەبێت هەموومان شانازی پێوە بكەین، لە كاتێكدا دەوڵەتانی گرنگ و گەورەی ناوچەكە بە دەست كارلێكی خێرای رووداوەكانەوە دەناڵێنن، بەڵام دەبینین هەرێمی كوردستان بەرەو پێشەوە و بە ئاڕاستەیەكی روون و ستراتیژیەتێكی جێبەجێكراو هەنگاو هەڵدەگرێت، رووداوە چاوەڕوان كراوەكانی ساڵی 2015 نەیتوانیوە ئاڕاستەی نەخشەڕێژی ئامانجە دیاریكراوەكانی بگۆڕێت. ئەمەش دیارترین خاڵی جیاكەرەوەی سەركردایەتی هەرێمی كوردستان و ئاڕاستەی هەرێم بووە لە2015 دا، كە دەمانخاتە سەر نەخشەیەكی راستەقینە بۆ رووداوەكانی ساڵی 2016.
هەر بە نموونە لەسەر ئاستی سەربازی، ەێزە قارەمانەكانی پێشمەرگە رۆڵێكی گەورەیان بۆ دەركەوتنمان لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی گێڕاوە، ئەو شەڕە گەورانەی كە ەێزە قارەمانەكانی پێشمەرگە كردوویانە، جوانترین مانای پاڵەوانیەتی و قوربانیدانیان نەخشاندووە، وانەیەكی تازەیان لە بیروباوەڕی سەربازی و شەڕكردنی هەڵمەتبەرانەی بێ وێنە تۆماركردووە، ناو و شۆرەتی پێشمەرگەیان گەیاندۆتە سەردێڕ و مانشێتی رۆژنامە گەورەكانی جیەان. كار گەیشتۆتە ئەوەی ناتوانرێت رووماڵی ەاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر بكرێت، بێ ئەوەی باس لە پاڵەوانێتی و قارەمانیەتی ەێزی پێشمەرگەی كوردستان نەكرێت و ئاماژە بە رۆڵی كاریگەری سەركەوتنەكانیان نەدرێت، چونكە سەركەوتنی ەاوشێوەی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی دیكەی دژی داعش زۆر كەم و دەگمەنن. بۆیە دەكرێت بڵێین: پێشمەرگە تەنیا و تاقانە ەێزە كە توانیویەتی سەركەوتنی یەك لە دوای یەك بەدەست بەێنێت، هەروەها تەنیا ەێزیشە كە خاكی لە دەست نەداوە، پاش ئەوەی ئازادی كردۆتەوە. هەر بۆیە ئەگەر شێوازی شەڕكردنی پێشمەرگە بە تەواوی ەێزە ئیقلیمییەكانی دیكە لە ناویشیاندا سوپا و ەێزەكانی عێراق بەراورد بكەین، ئەوا دەبینین شێوازی شەڕكردنی پێشمەرگە، ەەردەم لە پێشكەوتنی بەردەوامدایە لە دژی داعش. هەروەەا پێشمەرگە تەنیا هێز بووە كە توانیویەتی هاوكێشەی ەێرش و كشانەوە(كر و فر) بگۆڕێت كە تیرۆریستانی داعش پشتیان پێدەبەست. هەر بۆ نموونە هێزەكانی عێراق هەڵدەستان بەەێرشكردنە سەر ناوچەیەكی دیاریكراو، دەیانتوانی كۆنتڕۆڵی بكەن، بەڵام دەمانبینی ئەم كۆنتڕۆڵكردنەوەیە بەردەوامی نەدەبوو، سەرەنجام نەیاندەتوانی بە شێوەیەكی راستەقینە خاكە ئازادكراوەكە بپارێزن، هەر بۆیە جارێكی دیكە تیرۆریستانی داعش دەگەڕانەوە سەری، بەمجۆرەش ئەدای ەێزەكانی عێراق هەتا ئەمڕۆش هەر لە بازنەی ەێرش و كشانەوەدا گیری خواردووە.
بەڵام وەك دەبینین ەێزەكانی پێشمەرگە بە ەاوكێشەیەكی سەربازی تەواو تۆكمە و جیاواز لە ەێزە ەاوشێوە ئیقلیمییەكان، دەتوانێت بە كەمترین قوربانیدانی گیانی و كەمترین زیان پێگەیاندن بەو ناوچانەی ئازادیان دەكات، خاكی زیاتریش رزگار بكات و پارێزگاریشی بكات، بەمجۆرەش هەرێمی كوردستان بە رێگەی ەێزە قارەمانەكانی پێشمەرگە، توانی بیسەلمێنێت كە ستراتیژیەتێكی سەربازی روونی هەیە و جیەان و ەاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بە ئیرادەی شەڕكردن و سەركەوتنی سەربازیی یەك لە دوایەك سەرسام بكات.
كامەتا ئەو پرۆسە سەربازییانەی بە درێژایی بەرەی شەڕی دژی داعش توانیویەتی بە ەاوشێوەی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە، بوونە ەۆكاری رزگاركردنی رەبیعە و زومار و بەنداوی موسڵ و گوێڕ و مەخموور و جەلەولا و شنگال و رزگاركردنی ناوچەی گرنگ و ستراتیژیی لە رۆژئاوا و باشووری كەركووك؟
لە میانەی ئەم سەركەوتنانەوە توانراوە گرنگترین رێگەی زندو و لۆجیستی و شاڕێگەی گرنگ لە تیرۆریستانی داعش ببڕێت. بێگومان ئەم سەركەوتنانە بێ وێنەن و ئێمە وەك گەلی كوردستان مافی خۆمانە لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكاندا شانازی پێوە بكەین.
بەمشێوەیە لە رووی سەربازییەوە ساڵی 2015 ساڵێكی گەورە و گرنگ بووە بۆ داستانەكانی پێشمەرگە لە دژی تیرۆریستان، پێشمەرگە جێگە پەنجەی خۆی بەسەر لاپەڕە پرشنگدارەكانی مێژووی خەباتی مرۆڤایەتی و لە دژی ەێزی تاریكی و تیرۆریستان دیاری كرد. هەروەك چۆن كۆمەڵگەی جیەانی و نێودەوڵەتی بە هەموو تەقدیر و رێزێكەوە پێشوازی لێكردووە، ئەمەش لەوەدا رەنگیداوەتەوە كە هەولێری پایتەخت و سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە گرنگترین سەركردەكانی جیەان و وەزیرانی بەرگری وڵاتانی زلەێز دەكەن، هەر لە وەزیرانی بەرگری ئەمریكا تا دەگاتە وەزیرانی بەرگری ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا و كەنەدا و بەریتانیا و تاد..
هەروەەا بە شێوەیەكی گەورە لەو دانپێدانانە نێودەوڵەتییە گەورەیە رەنگیداوەتەوە كە پێشمەرگەیان وەك ەێزێكی سەربازی كاریگەر ناساندووە، بە شێوەیەكی راستەوخۆش لە سەركەوتنی ئەو پرۆسە سەربازییانەدا مامەڵەی لەگەڵ دەكەن كە تەحەددی گەورەن، هەروەك ئەو پرۆسە ەاوبەشەی كە بە ەاوكاری راستەوخۆ و وردی نێوان ەێزی پێشمەرگە و ەێزە تایبەتیەكانی ئەمریكا لە حەویجە ئەنجامدرا. هەر بۆیە ساڵی 2015 بە ڕاستی ساڵی پێشمەرگە بوو، ساڵی شەەیدان بوو كە بە خوێنی بێگەرد و پاكیان گۆڕەپانەكانی شەڕیان گوڵاوپرژێن كرد، بە گیانی بەرخودانیان خاك و گەل و خەندەی منداڵەكانمان و سەلامەتی ژن و ئاسایشی پیرەكانیان پاراستووین، هەربۆیە ساڵی 2016 دەبێتە ساڵی تەواوكردنی سەركەوتن و دەركەوتنی بەرهەمی قوربانیدانەكانمان.
لە رووی سیاسیشەوە، شانازییە بۆمان كە هەرێمەكەمان جووڵەیەكی سیاسی و دیموكراتی و چالاكی راستەقینەی ئەوتۆ بە خۆوە دەبینێت كە دەبێتە ەۆكاری ئەوەی پرۆسەی چەسپاندنی دیموكراتی و سیستمی سیاسیمان پێویستی پێیەتی. ئەمە وێڕای ئەو هەڵە سیاسییانەی كە هەندێك ەێزی ناوخۆیی لە پێناوی هەوڵدانیان بە شوێن هەندێك بەرژەوەندی و مەرامی تەسكی حزبی لە سەر حیسابی دەستكەوتە نیشتمانییە گرنگەكانی گەلی كوردستان ئەنجامیاندا، تەنانەت ئەم ەەوڵانەش بۆتە ەۆكاری ئەوەی لۆژیكی حزبەكانی دیكە بێتە ئاراوە و ڕاشكاوانە دەربكەوێت، لەسەروو هەموویانەوە پارتی دیموكراتی كوردستان لە شێوازی مامەڵەكردنیدا لەگەڵ هەڵەی ئەوانی دیكە و لەناو ماڵی سیاسیی كوردیدا. لەمەشدا بەردەوامیی دانوستاندن و وتووێژی سیاسی لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكان و نەپچڕاندنی دیالۆگ لەگەڵ دۆست و بەرەەڵستکاران تا ئەگەر لە لوتكەی كێشەی سیاسیشدا بووبن، یەكێكە لە سیما سیاسییە دیارەكانی هەرێمی كوردستان، لەمەشیاندا هەرێمی كوردستان وەك ئەزموونێكی بێ وێنە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەركەوتووە. لەمبارەیەوە نموونەی نزیك گەلێك زۆرن كە چۆن ئەو كێشە سیاسییانە دەرەاویشتەی كاریگەریی لەسەر ئاسایش و ئاشتەوایی ناوخۆیی لە دەوڵەتان و ناوچەكانی دراوسێمان هەبووە، بەڵام وەك دەبینین ئێمە نەخزاوین بۆ كێشەی ئاسایشی، یان ناوخۆیی قووڵ لە هەرێمی كوردستاندا، سەرەڕای ئەوەی ئەزموونەكەمان تازەیە لە پرۆسەی سیاسی و حكومڕانیدا، كەچی ئەگەر بە دەوڵەتان و دەورەبەر خۆمان بەراورد بكەین، ئەوا دەبینین هەرێمی كوردستان توانایەكی زیاتر لە چۆنیەتی ەێوركردنەوەی ململانێی كاری سیاسی لە ژێر چەتری دیموكراتی و لە چوارچێوەی پرۆسەی سیاسیدا هەیە و بەدرێژایی ئەو رووداوانەی لە كوردستاندا روویانداوە هەر لە گەڵاڵەبوون و لەبەرەو پێشچووندا بووە. بەمجۆرە لە رووی سیاسیشەوە ساڵی 2015 ساڵی پێشكەوتن و پێگەیشتنی سیاسیی ناوخۆیی بووە، ساڵی دانوستاندنی سیاسیی گەرم بووە بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی كاری سیاسی لە هەرێمی كوردستاندا، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ساڵی 2016 ساڵی رێككەوتنی سیاسی و پێشكەشكردنی چارەسەری گونجاو بێت بۆ هەنگاوهەڵگرتن بەرەو پێشەوەو بۆ دەركەوتنی مافە رەواكانی گەلەكەمان لە چوارچێوەیەكی راستەقینەو بەردەوامدا. لە ڕووی ئابوورییشەوە، گەلە خۆڕاگرەكەمان جوانترین داستانی ئارامی و خۆڕاگرتنی پیشانداوە. هەروەك چۆن هەمیشە ئەم داستانە گەورانەی تۆمار كردووە لەو قۆناخە سەختانەی كە بە درێژایی مێژووی خەبات پێیدا تێپەڕیوە. لەم ماوەیەدا حكومەتی بەغدا بە هەرچییەك لەدەستی ەاتبێت ئازاری گەلی كوردستانی داوە، سیاسەتی سزادانی ئابووری بە پاڵنەری سیاسیی خراپ و بۆ چۆکپێدانان و كەویكردنی ئیرادەمانی پیادەكردووە، بۆ ئەوەی وامان لێبكات لە رێڕەوی ئامانجە شەرعیەكانماندا بۆ ئازادی و سەربەخۆیی و پیادەكردنی مافی ڕەوای خۆمان لە دیاریكردنی چارەنووسدا لابدەین. بەڵام بڕیاربەدەستانی بەغدا تووشی وەەم بوون، لە هەڵسەنگاندنیاندا بۆ ئیرادەی راستەقینەی گەلەكەمان و توانای خۆڕاگریی لە پێناوی دەركەوتنی وەك نەتەوە و بەدەستەێنانی كیانی سیاسیمان سەرچیغ چووەن، لەوەشدا سەرچیغ چوون لە میانەی بڕینی مووچەی فەرمانبەران و دژایەتی ەاووڵاتیانمان لە رێگەی بڕینی قوتی رۆژانەیان، کە پێیان وابوو گەلەکەمان پاشگەز دەبێتەوە، یان ئیرادەی سەرکردایەتییەکەمان بۆ بەرەو پێشەوەچوون بۆ جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییە مێژووییەکانی پاشگەز دەبنەوە. بەڵام داستانی خۆڕاگری گەلەكەمان بە رووی ئاستەنگ و تەحەددییە ئابوورییەكاندا دەریخست، كە خەونی ئازادی و قوربانیدان لە پێناوی سەربەخۆیی و خواستی لەبن نەەاتوو بۆ بڕیاردانی چارەنووس، سووربوونی تەواو بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە، زۆر گەورەترە لەو هەموو تەحەددییانە.
هەروەەا حكومەتی هەرێمی كوردستان سەلماندی كە توانای ئیحتواكردنی كێشەكانی هەیە و توانای بەڕێوەبردنی تەنگژە و پاراستنی دەستكەوتی گەلەكەمانی هەیەو دەتوانێت ئەو قەیرانە ئابورییەش بە كەمترین زیان و كاری بەردەوام لەسەر كەمكردنەوەی نەەامەتی گەلمان تا ئاستێكی گەورە تێپەڕێنێت.
بەمجۆرە ئەگەرچی ساڵی 2015 ساڵی تەحەددی و وەستانەوە بووە بە ڕووی تەنگژە سیاسی و ئابوورییەكاندا، بەڵام گەشبینییە ئابوورییەكان موژدەبەخشی ئەوەن كە ساڵی 2016 ساڵی پەڕینەوە بێت لە ئاستەنگەكان و ساڵی دوورینەوەی ەەموو ئەو بەرەەمانەیە كە لەئاكامی خەبات و قوربانیدان و خۆڕاگری چاندوومانە.
لە دوماەیدا، لەكاتێكدا ساڵی 2015 بەڕێدەكەین، ئێمە سەرمان بەرزە، زۆر سەركەوتووین لەسەر ئاستی سیاسی و دیپلۆماتی و ئابووری و هەروەەا زۆر سەركەوتووین لە رووی سەربازییەوە. هەروەك چۆن ساڵی 2015مان كۆتایی پێەێنا و جیەان باس لە ئازایەتی رۆڵەكانمان و قارەمانیەتی پێشمەرگە و خۆڕاگری گەلەكەمان دەكات. هەروەەا ساڵی 2015 مان كۆتایی پێەێناو كۆمەڵگەی جیەانیی زۆر بە شۆكەوە بەرامبەر سەركردایەتییەكەمان رادەوەستێت، لە سەروو هەمووشیانەوە سەرۆك مسعود بارزانی، كە زۆر بەڕێزەوە لە هەموو ناوەندە نێودەوڵەتییەكان و لە هەموو سەردانەكانیدا پێشوازی گەرمی لێدەكرێت، وەك نموونەی ئەو سەردانەی بۆ شانشینی سعودیە كردی و لەلایەن پادشا و دەوڵەتمەداران و سوپاوە پێشوازی لێكرا، هەروەەا سەردانی ئەم دواییەی بۆ توركیا كە بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە ئەنكەرای پایتەخت پێشوازی لێكرا.
ساڵی 2015 مان كۆتایی پێەێنا و هەموو شانازی دەكەین بە دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان لە ئاستە جیاوازەكاندا.
ساڵی 2016 بە گەشبینییەوە دەست پێدەكەینەوە، بەوەی پرسی كورد گەیشتۆتە قۆناخی دەركەوتن لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و گەڕانەوەی بۆ نییە، ئەم ساڵە دەست پێدەكەین بە بەخشینی قوربانی و هەوڵی زیاتر لە پێناوی ئەم خاكەدا، خاكی خۆشەویستی كوردستان و گەلە قارەمانەكەی..
لە سەرەتای ساڵی 2016ـەوە دەبێت دروشمی هەموومان، پیادەكردنی مافی مێژوویی گەلەكەمان بێت لە بڕیاردانی چارەنووس، ئەم مافەی كە هەموو پاكت و عورفە نێودەوڵەتییەكان سەلماندوویانە، لە سەرووی هەمووشیانەوە بڕیارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان كە بە شێوەیەكی راشكاوانە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە «مافی گەلان لە بڕیاردانی چارەنووس، مافێكی یاسایی و شەرعییە و دەكەوێتە چوارچێوەی پاكتی مافە نێودەوڵەتیەكانی مرۆڤ -Universal Right» و بۆ هەموو دەوڵەتان مولزەمە.
بەمجۆرە، ساڵی تازەمان دەست پێدەكات، بە مكووڕبوون لەسەر ئەوەی هەرێمی كوردستان بە مافی خۆی ەەستێت لە پیادەكردنی دەسەڵاتەكانی و جێبەجێكردنی دیموكراتیدا بە ڕێگەی راپرسیی ئازاد و دیموكراتی و راستەوخۆ، كە بە ەۆیەوە گەلی كوردستان لە ساڵی 2016 قسەی یەكلایكەرەوەی خۆی دەكات.


* بەرپرسی مەكتەبی پێوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و بەرپرسی ەێزی پێشمەرگە لە میحوەری باكوور و رۆژئاوای كەركووك.

Top