هەڵمژینی قەیران لە خاکی ئیسلامدا

هەڵمژینی قەیران لە خاکی ئیسلامدا

ئەوەی لەلایەکەوە جێگەی تێبینییە و لەلایەکی دیکەوە مایەی گاڵتەجاڕی بەشێکی زۆر لە ئابووریناسانی جیەانە، کۆی ئەو بەڵێنە نەبڕاوانەن کە فەرمانڕەواکانی وڵاتانی خاکی ئیسلام بە کۆمەڵگەکانیان دەدەن؛ بۆ نموونە هەوڵدان بۆ قەناعەتپێکردنی هەموو لایەك کە بەرنامە ئابوورییەکانی دەوڵەت دەتوانێت هەموو گرەوەکان بباتەوە و لە کۆتاییدا بەسەر کێشە و قەیرانە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکاندا زاڵ دەبێت. کەمن ئەو تایبەتمەندانەی بواری ئابووری کە وشیار نەبن بەوەی کە تەواوی ئەو ژمارانەی ڕژێمەکانی خاکی ئیسلام بە دەرەوەی دەبەخشن، ەیچ میسداقیەتێکیان نییە. من یەکێکم لەو کەسانەی کە پێموایە، هەرچەند لە چەندین جێگەدا گرافیکەکان دەردەخەم و کاریان لەسەردەکەم، ەیچ یەکێك لە ڕێژەکان لە دەرەوەی گومان نین: ڕێژەی بێکاری، ڕێژەی هەژاری، ڕێژەی بێئومێدەکان، ڕێژەی گەشەی ئابووریی ساڵانە و . ەتد. کاتێك دەوترێت کە ساڵی 2013، گەشەی ئابووری لە کوردستاندا 12 لە سەدی تێپەڕاندووە، من پێکەنینم بەم ژمارەیە دێت، چونکە نازانین لەسەر چ بنەمایەك دروستکراوە. لە وڵاتێکی وەك فەرەنسادا، کە لە هەمان ساڵی 2013دا، ڕێژەی گەشەی ئابووری نەیتوانیوە بگاتە 1% لە سەد، بەڵام لە کوردستاندا دەگاتە 12%، سەدان دەزگای بەدواداچوون فەحسی ئەم ڕێژەیە دەکەن و لە کۆتاییدا سنووری میسداقیەتی دەستنیشان دەکەن. بەڵام لە کوردستانی ئێمەدا، نەك هەر ئەم ڕێژەیە فەحس ناکرێت، بەڵکو ئەوانەش کە ئاگایان لەم 12%یە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن.
بەشێکی گرنگ لە ڕژێمەکانی خاکی ئیسلام، بەئومێدی چوونە دەرەوە لە قەیرانە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانیان، لە سەرەتای نەوەدەکانەوە تا ئێستا پەنا بۆ سیاسەتی «الخصخصە» دەبەن کە بە فەرەنسی دەبێتە «پریڤاتیزاسیۆن»، واتە ڕاکێشانی ئابووریی وڵات بۆ نێو کەرتە تایبەتەکان. سپاردنی ئابووریی وڵات بە کەرتی تایبەت. لاوازکردنی هەژموونی کەرتی گشتی بەسەر ئابوورییەوە. بەخشینی کلیلەکانی ئابووریی وڵات بەو سەرمایەدارانەی کە کەرتی تایبەت بەڕێوەدەبەن. وڵاتانی وەك کوێت، سعودیە، ئیمارات، عومان، قەتەر، ئوردن، میسر، هەرێمی کوردستان، عێراقی پاش سەدام و ...، لە ڕێگەی چونە نێو ئەم پرۆسێسەوە، خەونیان بە چارەسەرکردنی قەیرانەکانیانەوە دەبینی و دەبینن. بەڵام هەر کەسێك چاودێری ئەم کردەیەی کردبێت، دەزانێت کە لە هەر یەکێك لەم وڵاتانەدا، کردنەوەی دەرگاکان بەسەر کەرتی تایبەتدا نەك هەر گرفتەکانی چارەسەر نەکردووە، بەڵکو قووڵتریشی کردوونەتەوە. بێەودە نییە کە چەندین تایبەتمەندی وڵاتانی خاکی ئیسلام، یەکێك لە ەۆکارە باڵاکانی تەقینەوەکانی جیەانی عەرەبی لە 2011 دا، لە بەڕەڵاکردنی کۆمەڵێك گورگی سەرمایەدار بۆ نێو گیانی ئابووریی وڵات دەبینن؛ کە لەگەڵ بهەێزبوونی کاراییاندا کۆمەڵگەیان کرد بە دوو بەشەوە: بەشێك کە لەسەری سەرەوەدا وەك فیرعەونەکان دەژین و بەشێکی دیکە لە خواری خوارەوەدا بە هەژارییەکی کوشندە سپێردراون. دیسانەوە لێرەدا نموونە بە هەرێمی کوردستان دێنمەوە.
داەاتی ساڵانەی مووچەخۆرانی ئاسایی کوردستان و داەاتی ساڵانەی ئەو 10 هەزار و 800 ملیۆنێرەی کە بەپێی ئاماری یەکێتی وەبەرەێنەران لە ئێستای کۆمەڵگەی کوردیدا، وەك چینێکی نوێی کۆمەڵایەتی دەرکەوتوون و سەرمایەی هەر یەکێك لەم ملیۆنێرانە 5 ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت . گەر مووچەی مانگانەی فەرمانبەرێکی ئاسایی دەوڵەت (پۆلیسێك بۆ نموونە) بریتی بێت لە 1200 دۆلار (پاش چەند ساڵ خزمەتکردن)، داەاتی ساڵانەی یەکسان دەبێت بە 14400 دۆلار. بەبێ ئەوەی کە حیساب بۆ ئەو قازانجە فراوانە بکەین کە 5 ملیۆن دۆلار ساڵانە دەیەێنێت و تەنەا و تەنەا سەرمایەی یەك ملیۆنێر لەم 10 هەزار و 800 کەسە وەردەگرین و دابەشیدەکەین بەسەر داەاتی ساڵانەی فەرمانبەرێکدا؛ واتە پێنج ملیۆن دۆلاری ئەندامێکی ئەم چینە کۆمەڵایەتییە نوێیە کە دابەشی دەکەین بەسەر چواردە هەزار و چوار سەد دۆلاری داەاتی ساڵانەی فەرمانبەرێکی ئاسایی دەوڵەتدا دەگەین بەم ژمارەیە: 347 ! واتە تەنەا و تەنەا سەرمایەی (بێ قازانجی) هەر ئەندامێکی ئەم چینە کۆمەڵایەتییە نوێیە یەکسانە بە 347 ساڵ لە ئیشکردن و مووچە و داەاتی فەرمانبەرێکی ئاسایی! گەر ئەم فەرمانبەرە 347 ساڵ بژی و بهەیچ شێوەیەك دەستکاری ئەو مووچەیە نەکات کە مانگانە وەریدەگرێت، دەتوانێت ببێت بە خاوەنی هەمان هەلومەرجی کۆمەڵایەتی و ئابووریی ئەندامێکی ئەم چینە کۆمەڵایەتییە نوێیە. بەشێوەیەکی دیکە، لە ئێستادا کە ساڵی 2015 یە، ئەم فەرمانبەرە دەبێت تا ساڵی 2360 کاربکات و داەاتەکەی کۆبکاتەوە، بۆئەوەی بگاتە ئاستی هەلومەرجی ئابووری و پێگەی کۆمەڵایەتی ئەندامێکی ئەم چینە نوێیە. واتە بە 25 نەوەی دیکەش ناتوانێت بگاتە ئێستا و ئێرەی ئەم چینە نوێیە. ئەم دۆخە تایبەت نییە بە هەرێمی کوردستانەوە، بەڵکو وەك مۆدێلێك لە چەندین وڵاتی خاکی ئیسلامدا کاردەکات و لە دەرەنجامدا هەلومەرجێکی دروستکردووە کە تایبەتمەندێکی وڵاتانی خاکی ئیسلام ناوی ناوە: کۆمەڵگەیەك بە مەنگی!
یەکێك لەو ڕەگەزە سەرەکییانەی کە بەشداری دەکات لە دروستکردن و گەشەپێدان و درێژکردنەوەی تەمەنی دۆخی «ئۆتۆریتاریزم» لە وڵاتانی خاکی ئیسلامدا بریتییە لە ەۆکاری دەرەکی بە کۆی چوارچێوە جیاوازەکانیەوە. ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی بە شێوەیەکی گشتی، خۆی لە خۆیدا، ئەو سەرزەمینەیە کە بەردەوام خوتوکەی خواستی دەستێوەردانی دەرەکی ەێزە ناوچەیی و جیەانیەکان دەدات. چەند ئاستێکی گرنگ بەشداری لە دروستکردنی ئەم سەرزەمینە وەك ڕووبەرێکی تەماحلێکراو دەکەن، لەوانە: ئاستی ستراتیژیی خودی ناوچەکە، ئامادەیی فراوانی نەوت، ململانێیەکی مێژوویی لەنێوان زیاتر لە ەێزێکدا. هەر یەکێك لەم ئاستانە بەسن بۆئەوەی وابکەن لە چەندین ەێزی ناوچەیی و جیەانی تا لە کردەی دەستێوەردان ڕانەوەستن.
ئەو سیستمە سیاسییەی کە ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی بەڕێوەدەبات، لەنێو خودی پەیوەندییەکانی ەێزی ئەم ەاوکێشەیەدا بیناکراوە. لەنێو ئەم سیستمەدا، فەرمانڕەواکانی وڵاتانی خاکی ئیسلام، ئەو ئەکتەرانەن کە تەواوی تۆڕەکانیان بە یەکەوە بەستووەتەوە، تۆڕی ناوەوە بە دەرەوە و دەرەوە بە ناوەوە، بە ڕادەیەك کە پرەنسیپی «یان من، یان فەوزا»، چیدی، بەتایبەتی پاش لیبیای قەزافی و میسری موبارەك و یەمەنی ساڵح، ەێزە دەرەکییە جیەانییەکان بە گومانەوە سەیری نەکەن.
لە دەرەوەی ئەم قۆناغە ناسکەشدا و بە درێژایی مێژووی سەدەی بیستەم، دەسەڵاتی ئۆتۆریتێر لە خاکی ئیسلامدا، هەمیشە دەرەوەی نزیك و دەرەوەی دووری وەك سەرچاوەیەکی بهەێز بۆ دامەزراندن و قووڵکردنەوەی ڕەگ و ڕیشەی ڕژێمی بیناکراو لەسەر ئۆتۆریتاریزم بیناکردووە. دەوڵەتانی کەنداو، تەنانەت میسر و پاکستانیش، بەردەوام پشتیوانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان بۆ کشانی دەسەڵاتەکانیان بەنێو مێژوودا بەکارەێناوە. بەشێکی زۆر لە شەرعییەتی ئەو ڕۆڵەی کە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و جیەانیدا دەیبینن، لە پشتیوانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە سەرچاوە دەگرێت. بە دیوێکی دیکەدا، سووریای بەشاری ئەسەد، بە بێ پشتیوانیی ڕاستەوخۆی ئێران و ڕووسیا، دەمێك بوو کەوتبووە ژێر پۆستاڵی یاخیبووەکانەوە.
کاتێك ئەم پشتیوانییە دەرەکییە، لەبەر هەر ەۆیەك بێت تووشی لەرزین دەبێت و پرسیاری لەسەر دروستدەبێت، ئیدی وڵاتانی خاکی ئیسلام ڕووبەڕووی چەندین قەیرانی سەخت دەبنەوە. دەکرێت لێرەدا ئاماژە بە دوو چرکەی مێژوویی گرنگ بدەم. یەکەمیان بریتییە لە چرکەی هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤێت و دووهەمیشیان بریتیە لە چرکەی 11ی سێپتەمبەری 2001. لە چرکەی یەکەمدا، کاتێك کە ئەم ئیمپراتۆریەتە هەڵدەوەشێتەوە، عێراقی سەدام، سووریای ئەسەد، لیبیای قەزافی و چەند وڵاتێکی دیکەش، تەنانەت چەندین گرووپ و ڕێکخراوی سیاسیی نادەوڵەتیش، دەکەونە دۆخی سەرگەردانی و هەستکردن بە تەنەایی شەکەتیان دەکات. هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریەتی سۆڤێتی، یەکسان بوو بە لەدەستدانی یاریکردن لەسەر پەتەکان، لەدەستدانی سەرچاوەیەکی دڵنیاکەرەوە، لەدەستدانی ەاوسەنگی لەنێوان پێگەکاندا. لێرەوە، بەشێکی زۆر لەو قەیرانانەی کە لە نەوەدەکاندا ڕووبەڕووی ئەم دەوڵەتانە دەبێتەوە، دوور نییە لە دەرەنجامەکانی هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریەتی سۆڤێتی بووبێ.
لە چرکەی دووهەمیشدا، کاتێك ئەمریکای جۆرج دەبلیو بۆش، بڕیار دەدات کە بە دەستێکی پۆڵایین لە تیرۆر بدات و ڕووبەڕووی هەموو ئەو وڵاتانە ببێتەوە کە لە هەر ئاستێك لە ئاستەکاندا دەکرێت پشتیوانی لە تیرۆریزمی ەێزە ڕادیکاڵە ئیسلامیستەکان بکەن، ئیدی وڵاتانی وەك عەرەبی سعودیە، پاکستان، ئەفغانستان، ئوردن، عێراقی سەدام حوسێن، سووریای ئەسەد، تەنانەت ئێرانی ئایەتوڵاکان و کۆریای باکووری کۆمۆنیستەکانیش، ڕووبەڕووی چەندین گرفتی گەورە بوونەوە؛ بە ڕادەیەك کە بەشێکیان لە ڕەگ و ڕیشەوە دەرەێنران و بەشەکەی دیکەش بە چەندین قۆناغی ناسکدا تێپەڕی و تائێستاش کەشتییەکەی نەگەیشتووەتە ڕۆخێکی ئارام.
بەمشێوەیە دەستێوەردانی دەرەکی، چەند مایەی سەقامگیر و مانەوە و کشانە بەنێو مێژوودا بۆ چەند لایەنێك، ەێندەش مایەی هەڕەشە و ناسەقامگیری و دڵەڕاوکێیە بۆ چەند لایەنێکی دیکە. چەند سەرچاوەی ئارامی و ژیانی نەرمە بۆ چەند لایەنێك (کوێتی و قەتەرییەکان)، ئەوەندەش سەرچاوەی ترس و ژیانی سەختە بۆ چەند لایەنێکی دیکە (ئەفغانستان و عێراق). لە ئاستێکی دیکەشدا، ئەو قەرزانەی کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە میسر و ئوردنی دەدات، چەند کەرەسەی سەقامگیری و ئارامییە، ەێندەش کەرەسەی چاوسوورکردنەوە و فەرزکردنی هەژمونی واشنتۆنە بەسەر هەر دوولایاندا. واتە ەاوکێشەکە زۆر ئاڵۆزترە لەوەی کە تەنەا بەدیوێکیدا ببیندرێت و بخوێندرێتەوە.
* سۆسیۆلۆگ و مامۆستای زانکۆ لە پاریس

1. http://www.lefigaro.fr/ conjoncture/ 2014/02/14/20002 -20140214ARTFIG00036- la-croissance- francaise-meilleure- que- prevu-en-2013.php
2. http:// www.awene.com/article/2013/05/19/21990
3. Philippe Droz-Vincent، Moyen-Orient : pouvoirs autoritaires، sociétés bloquées، PUF، Paris، 2004.
Top