هەڵمژینی قەیران لــــە خـــاکی ئیســلامـــدا

هەڵمژینی قەیران لــــە خـــاکی ئیســلامـــدا
کرانەوەی سیاسی یەکێکە لەو سێ ستراتیژییەی کە ڕژێمە ئۆتۆریتێرەکانی خاکی ئیسلام، لەبەرامبەر هەر یەکێك لەو سێ ڕووداوە گەورەیەدا کە پێشتر ئاماژەمان پێدا (1990 داگیرکردنی کوێت، 2001 هێرشەکانی ئەلقاعیدە بۆسەر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، 2011 شۆڕشەکانی جیەانی عەرەبی) بەکاریدەەێنن. بۆ نموونە لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابوردوەوە، 1989 لە ئوردنی شا حوسەین،1992 لە لوبنان، 1992 لە کوێت، 1993 لەیەمەن، 1996 لە فەلەستین، تەنانەت سووریای ئەسەد و عێراقی سەدام حوسەینیش، کە وەك توندترین ڕژێمی ئۆتۆریتێری خاکی ئیسلام ناسرابوون، لە ژێر کارایی ڕووداوەکاندا «جۆرێکی تایبەت» لە کرانەوە بەسەر پرسی هەەڵبژاردندا بەرەەمدەەێنن؛ لە 1990 دا سووریا هەڵبژاردن ئەنجامدەدات و ساڵێك دواتریش عێراق ەەمان پرۆژە و بە هەمان مۆدێلی سوورییەوە جێبەجێدەکات. لە میسری موبارەکدا، هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی ڕێکخراو ئەنجامدەدرێن لە سعودیە و عومانیشدا و بۆیەکەمجار شتێك بەناوی ئەنجومەنی شورا دروستدەبێت1.
ئەم تەوژمە لە هەڵبژاردن، حەماسەتێکی بەەێزی لای چەندین دیپلۆماتی ئەوروپی، چەندین توێژەر، چەندین ڕێکخراوەی کۆمەڵگەی مەدەنی لە سەر ئاستی جیەان دروستکرد. ەەر یەکێك لەم ئەکتەرانە خەونی بەوەوە دەبینی کە، وڵاتانی خاکی ئیسلامیش، وەك هەر یەکێك لە ڕووبەرە کەلتوریەکانی دیکەی جیەان (ئەمریکای لاتین، ئەوروپای ڕۆژەەڵات، یابان)، پشتبکەنە ڕژێمی ئۆتۆریتاریست و دیموکراسی وەك ڕژێمی بەڕێوەبردنی دەوڵەت قبوڵبکەن. لەڕێگای ئەم دەرەاویشتەوە (ەەڵبژاردن، یان دەستنیشانکردنی ئەنجومەنی شورا)، ئەم ئەکتەرانە ئومێدی گەورەیان لەسەر داەاتووی ڕووبەری وڵاتی خاکی ئیسلام هەڵچنی. هەمان ئەم هەڵچنینە لە چرکەساتی شۆڕشەکانی جیەانی عەرەبیشدا دووبارە دەبێتەوە. بەڵام لە ڕاستیدا، ئەوەی ڕژێمە ئۆتۆریتێرەکان کردیان، تەواو پێچەوانەی ئەم ئومێدانە بوو. کۆی ئەم هەڵبژاردنانە تەنەا دەستکاریکردنی چۆنیەتی بەڕێوەبردن و حکومەتکردنی بیناکراو لەسەر ئۆتۆریتاریزم بوون، نەك کرانەوە بەسەر دیموکراسیدا. بە زمانێکی دیکە، هەڵبژاردن لە وڵاتانی خاکی ئیسلامدا، ئەوەندەی لە پێناوی قووڵکردنەوەی دەسەڵاتە ئۆتۆریتێرەکان، سەقامگیرکردنیان، بەردەوامییان، کشانیان، بەهێزکردنیان و شەرعیەت پێبەخشینیاندایە، نیو ئەوەندە لە پێناوی کرانەوەی ڕاستەقینەی سیاسی و دیموکراسی سیاسیدا نین. سوڵتان قابوسی عومان، دوور لە ەەر پێچاوپێچێك و بە ڕوونی گوزارشت لەم واقیعە دەکات و دەڵێت:
«ئێمە تا ئێستاش لەم جیەانە نوێیەدا کۆمەڵگەیەکی خێڵەکین. بەخشینی دەسەڵات بەشێوەیەکی خێرا بەم کۆمەڵگە خێڵەکییە کارەساتی گەورەی لێدروستدەبێت. ئێمە چەندین وڵات دەبینین کە پاش پرۆسەی هەڵبژاردن ڕووباری خوێن ەەڵدەسێت. ئایا ئەمەیە دیموکراسی؟ ئایا ئەمەیە مافدان بە گەل؟ ئەمەیە ڕێزگرتن لە گەل؟ من بە توندی دژایەتی ئەو بۆچوونە دەکەم کە دەیەوێت وڵاتەکەم بکات بە گۆمی خوێن2».
ئەم گوتارەی قابوس ەەمان گوتاری بەشێکی زۆر لە ڕژێمەکانی خاکی ئیسلامە و هەر لە مەغریبی پادشاوە تا دەگاتە ئێرانی ئایەتوڵڵا، بە میسری ژەنەڕاڵ و ماریشاڵەكانیشەوە دووبارەی دەکەنەوە. لێرەوە پرۆسەی هەڵبژاردن، یان دەستنیشانکردنی ئەنجومەنی شورا، دەبێت بە گەڕان بە دوای ئۆکسجینی نوێ بۆ ئەم ڕژێمانە کە تا بینەقاقایان لەنێو قەیراندا چەقیون؛ گەڕانە بەدوای تازەکردنەوەی ئەو شانۆیانەی کە ڕژێم بە دەموچاوی تازەوە دەردەخەن؛ گەڕانە بەدوای میکانیزمی نوێی خۆشاردنەوە لە ڕیفۆرمە ڕەگوڕیشەییەکان.
یەکێك لەو هۆکارە سەرەکییانەی کە پرۆسەی ەەڵبژاردن لە وڵاتانی خاکی ئیسلامدا بەتاڵدەکاتەوە بریتییە لە ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە وەك وەڵام بە قەیران. واتە ئەوەی ەەڵبژاردن دروستدەکات، ەەلومەرجێکی ئاسایی و مەدەنی و دیموکراتیك نییە، بەڵکو زنجیرەیەك قەیرانن کە لە کۆتاییدا دەکرێت بمانبەنەوە سەر گریمانە قابوسییەکە (گۆمی خوێن)، یان بمانبەنەوە سەر گریمانەی خۆبەرەەمەێنانەوەی ئۆتۆریتاریزم لە بەرگیدیکەدا. لە جەزائیری 1991 دا ەەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت، بەڵام بە کۆدەتایەك کۆتایی پێدێت و نزیکەی 10 ساڵ جەنگی ناوخۆ دار و بەردی وڵات دەسووتێنێت. لە کوردستانی 1992 هەڵبژاردن دێت و غەرقی گریمانە قابوسییەکەمان دەکات و تەواوی شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان وەردەگێڕێتە سەر مەیدانی جەنگی برادوژمنەکان. لە میسری پاش موبارەکدا، محەمەد مورسی، سەرۆکی هەڵبژێردراو، دەخرێتە زیندانەوە و کوچە و کۆڵانەکانی وڵات دەبن بە جۆگەلی خوێن. لە مەغریب و ئێران و تورکیاشدا، هەڵبژاردنەکان چەند تۆکمەکردنی بنەماکانی ئۆتۆریتاریزمن، نیو ئەوەندە کرانەوەی ڕاستەقینە بەسەر دیموکراسیدا نین.
* سۆسیۆلۆگ و مامۆستای زانکۆ لە پاریس


1. Olivier Dabène، Vincent Geisser، Gilles Massardier، Autoritarisme démocratique et démocratie autoritaire au XXI siècle، La Découverte، Paris، 2008.
2. Valeri Marc، « Autoritarisme et stratégies de légitimation dans le golfe Persique à l>heure du «Printemps arabe»، Revue internationale de politique comparée 4/ 2012 (Vol. 19)، p. 111-133
Top