پشتگیری و پشتتێكردنلە نێوان كردەی ئەخلاقی و نائەخلاقیدا

پشتگیری و پشتتێكردنلە نێوان كردەی ئەخلاقی و نائەخلاقیدا
پشتگیریی ئەخلاقیانە چ بێمەرج و چ مەرجدارانە بێت، بەرزترین جۆری پشتگیرییە. چونكە لەوێدا جگە لە ەەڵوێستێكی مرۆیی و ئاكاریانە كە ئامانجی چاكەی گشتیە، شتێكی تر نابێتە ئامانج. بۆ نمونە وەك یارمەتیدانی مسوڵمان، مەسیحی، بێدین بۆ ئاوارە ئێزیدییەكان بەبێ ڕەچاوكردنی سنووری ئایینی و ئەتنیكی و ەتد. یان ەەر جۆرە پشتگیرییەك بۆ تێپەڕاندنی یاسای خۆشگوزەرانی منداڵان لە پەرلەمان، ەەرچەندەش لایەنە پشتگیرەكان لە حزب و بۆچوونی جیاوازەوە ەاتبن.
كەی ئێمە پشتگیریی یەكتر دەكەین و كەی پشت لەیەكتر دەكەین؟ ئایا ئەو كاتەی پشتگیری دەكەین مەرجمان چییە و ئەو كاتەی نایكەین بەڵگەمان چییە؟ ئایا مەرجە ەەموو پشتگیرینەكردنێك پشتتێككردن بێت؟ بۆچی پێویستە ەەندێ جار پشتگیریمان بخەینە چوارچێوەی ڕەچاوكردنەوە، پشتگیر نەبین، بەڵام ڕەچاو بكەین؟ ئایا ئەگەر كاتەكە كاتی پشتگیری بوو، بەڵام پشتمان تێكرد، بۆچی ئەمە وەك كەمتەرخەمی لێكدەدرێتەوە؟ ئەدی ئەگەر كاتەكە كاتی پشتگیری نەبوو، بەڵام ڕەچاوكردنمان ەەڵبژارد، بۆچی ئەمە كارێكی ئەخلاقییە؟ ئایا چۆن حساب لەسەر یەكتر بكەین؟ چۆن پێكەوە بژین؟ چۆن متمانە بەیەكتر بكەین؟
ەەموو ئەم پرسیارانەم ئەو كاتە بە خەیاڵدا ەاتن كە بینیم پەرچەكرداری لایەنە توركمانی و مەسیحییەكانی ەەرێمی كوردستان چەندە لە ئاست دەستنیشانكردنی نوێنەرانی ئەم لایەنانەدا توند بوون، كە پێویستە بچنە ناو ئەنجومەنی باڵای ەەڵبژاردنەكانەوە. نەك ەەر ئەمە، بەڵكو پەیوەندیی لایەنە پێكەێنەرەكانی حكومەت و دامودەزگاكانیش لە چەند دەرفەت و بوارێكدا، چ لەسەر ئاستی كەسایەتی و چ لەسەر ئاستی سیاسەتی حیزبی، بەوجۆرە خۆی بەدیار دەخات كە ەێشتا ئەم پرسیارانە یەكاڵا نەبوونەتەوە و وەك ئەوەیە ئێمە لە ەەرێمی كوردستاندا ەەمیشە دەبێت چاوەڕوانی ئەو ڕێگر و بۆمبە چێنراوانەی ناوخۆ بكەین، كە جیاوازیی تێڕوانینی سیاسی و ئایدیۆلۆژیی ەەڵیاندەتۆقێنێ و پرۆسەی سیاسی ەەرێمەكە و بڕیاری سیاسی و یەكێتی نەتەوەیی ئێمە شپرزە دەكات. ئەمەش لە كاتێكدا كە نەیارەكانی ناوخۆ و دەرەوە، لە ڕیزدا وەستاون بۆ ئەوەی ئەو كەلێن و دەرفەتانە بدۆزنەوە كە لێیانەوە و بە نییەتی خراپەوە دەیانەوێ بێنە ژوور.
یەكاڵاكردنەوەی ئەم كێشەیە كە ەەندێجار كێشەیەكی دەروونییە، نەك سیاسی، زۆر گرنگە. چونكە دۆست و خەمخۆرانی ئەم دەڤەرە بەتایبەتی لەم شەڕەدا كە ڕووبەڕووی كورد بۆتەوە، دەیانەوێ ەەرێمی كوردستان لەم پرسەدا یەك دید و یەك ەەڵوێست بێت و پشت ساردكەرەوە نەبێت، ەێندەی ئەوەی پشتگیر بێت بۆ ەەوڵە دەرەكییەكان لە چارەسەر و پشتیوانیی ەەموو كێشەكاندا. ئەمە جگە لەوەی مێراتێكی مێژوویی چاوەڕوانكردووی كوردیش وەك نەتەوەیەك ەەیە بۆ ەاتنەدی ئەم خەونە ڕەوایە. بۆیە گرنگە قسە لەسەر پشتگیری و پشتێكردن و ڕەچاوكردن بكەین.
پشتگیریكردن ڕەگێكی كۆنی لە كولتووری عەشیرەییدا ەەیە. وشەی پشت جگە لەوەی ناوە بۆ بەشێكی لەش، لە كولتووریی كۆمەڵایەتیدا ئاماژەیە بە ەێزێكی پاڵپشت كە كەس و لایەن و ئەندامان وەك سوپایەكی نەبزۆك لێیدەڕوانن، بەتایبەتی ئەوكاتەی وەك تاك و وەك گرووپ ڕووبەڕووی پەلامار و ەێرشی نەیار و دژومنەكانیان دەبنەوە. پشتگیریكردن لەوێدا ئەو سوپایەیە كە لە ڕووی مەعنەوی و پراكتیكییەوە بە ەاناوە دەچێت و خۆی پیشاندەدات وەك ئەوەی پشتگیر و بەرگریكارە. پشتگیریكردن بەم مانایە دڵنیایی بەخشینە بە تاك و ئەندامانی گرووپێك لە كاتێكدا گیرۆدەی كێشەیەك دەبن لەگەڵ كەسان و ئەندامانی گرووپەكانیتردا.
وشەكە لە بواری كۆمەڵایەتییەوە پەڕیوەتەوە بواری سیاسی. بەوجۆرەش ەەموو ەاوپەیمانێتییە سیاسییەكانی نێوان لایەنە پێكەاتووەكان، بە جۆرێك لە جۆرەكان چاوەڕوانیی پشتگیریكردنی یەكترییان ەەیە.
پشتگیریكردن دۆخێكی تایبەتە كە تیایدا ڕەەەندی پراكتیكی و ڕەەەندی ئەخلاقی خۆی بەدیار دەخات. واتە ەەم بزوێنەری ەێزە و ەەم بەگەڕ خەری ەەڵوێستی ویژدانی و كردەیی. بەڵام مەرجیش نییە ەەردووكیان پێكەوە دەربكەون. جار ەەیە لە ڕووی كردەییەوە و بە جووڵاندنی ەێز و یەكخستنی تواناكانی دوو لایەنە ەاوپەیمانەكە كۆتایی پێدێت و لە پەیوەندییە داخراوەكانی نێوانیشدا ڕەخنە و سەركۆنەكردن و سنووردانان بۆ یەكتری بەردەوامە. جاریش ەەیە پشتگیرییەكە تەنیا لایەنی مەعنەوی و ئاكاریانە دەگرێتەوە و ناگاتە ئاستی ماسوولكە دەرپەڕاندن و بەیاننامەیەكی پشتگیری دەردەكرێت.
لە دۆخی پشتگیریكردندا، پشتگیركەران، یان مەرجیان ەەیە، یان نییانە، ئەگەر نەیانبێت، ئەوە پشتگیریكردنەكە پێناسەی ئەو كارە، یان بارودۆخە دەكات كە پشتگیریی لێدەكرێت و ەەڵوێستی پشتگیریكەر وەك ەەڵوێستێكی ئەخلاقییانە خۆی بەرجەستە دەكات. بەڵام پشتگیریكردن ەەمیشە ئەخلاقییانە و ەەمیشەش بێ مەرج نییە. تەنیا ئەو كاتە پشتگیریكردنەكە ئەخلاقییانەیە، واتە مەبەست لێی بەجێەێنانی پرانسیپ و ئەركێكی ئەخلاقییە كە ئەنجامەكە لەسەر بەرژەوەندیی ەەردوولا نەبێت و لە دەرەوەی بەرژەوەندیی ئەوانەوە بێت بە یەكتر، بەڵكو لەسەر بەرژەوەندیی گشتی و وەك ەەنگاوێكیش بێت بۆ لە ئێستاوە باشتركردنی داەاتوو بۆ نەوەكانی پاشتر. وەك ڕێككەوتن لەسەر پشتگیریكردنی لایەنە ناكۆكەكان لەسەر سیاسەتی ژینگەپارێزی، تەندروستی و دەرمان، پەروەردە و فێركردن، پەیوەندییەكانی ەەرێم و دەرەوە، مەرجەعی سیاسی و سامانە گشتییەكانی سەر و ژێر زەوی.
ئەو پشتگیرییانەش ئەخلاقین كە مەرجیان لە پشتگیریكردنەكە ئەوەیە بەو پشتگیرییە سنوورێك لە نێوان باشە و خراپە، یان بەسوود و بێ سوود دابنرێت. پشتگیری لێرەدا پێشوەخت دەسەڵاتی خۆی بە سنوورداركردنێك، یان لادانی سانسۆر لەسەر شتێك دەستنیشان دەكات كە بەرژەوەندیی گشتی و دواڕۆژی تێدایە.
پشتگیریی ئەخلاقییانە چ بێمەرج و چ مەرجدارانە بێت، بەرزترین جۆری پشتگیرییە. چونكە لەوێدا جگە لە ەەڵوێستێكی مرۆیی و ئاكاریانە كە ئامانجی چاكەی گشتییە، شتێكی تر نابێتە ئامانج. بۆ نموونە وەك یارمەتیدانی موسڵمان، مەسیحی، بێدین بۆ ئاوارە ئێزیدییەكان بەبێ ڕەچاوكردنی سنووری ئایینی و ئەتنیكی و ەتد. یان ەەر جۆرە پشتگیرییەك بۆ تێپەڕاندنی یاسای خۆشگوزەرانی منداڵان لە پەرلەمان، ەەرچەندەش لایەنە پشتگیرەكان لە حزب و بۆچوونی جیاوازەوە ەاتبن.
ئەمە ەەمان پشتگیریشە كە چاوەڕێدەكرێت ناكوردەكانی ەەرێم لەم بارودۆخەی ئێستای ەەرێمەكەی بكەن كە دووچاری ەاتووە. پشتگیرییەكەیان ەەرچەندە لە ئێستا بە چاوپۆشیكردن و لێخۆشبوون لە داوا و مافەكانیان تەواو دەبێت، بەڵام پشتگیرییەكی ئاكاریانەیە لە كۆی دۆخەكە نەك پشتتێكردن. پێویستە ئەمە ەەڵوێستی گشت لایەنە سیاسی و خاوەن بۆچوونە جیاوازەكانی ئاستی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنیش بێت بەبێ دەستەەڵگرتنیان لە كۆی ئەو ڕەخنە و داواكارییانەی ەەیانن لە یەكتری.
نابێت پشتگیری وەك پاشگەزبوونەوە تەماشای بكرێت. من لەگەڵت ناكۆكم، بەڵام پشتگیریت دەكەم، پەشیمانیش نیم لە ناكۆكییەكەم و داواكانم، لەگەڵ ئەوەشدا گوشارت لەدژ بەكار ناەێنم. چونكە گوشارەێنان بۆ سەر ەەرێم لەبەر شتی تایبەت لەكاتێكدا كە كۆمەڵگە و حكومەت بە شەڕێكی گشتییەوە گیرۆدە بوون، سەندنەوەی بڕێك لە وزەیە لەم كۆمەڵگەیە و ئیدارەكەی كە دەبوو لە شەڕی دوژمندا بیانخستایەتە گەڕ. ەەرچەندە ئەمجۆرە پشتتێكردنانە دەكرێت ئەوپەڕی دژەئاكاریانە بن، دەتوانن ئەوەندەش ئاكاریانە و مەرجدارانە بن. من پشتگیریی تۆ دەكەم، چونكە ئێمە لە ەەمان دۆخ و كۆمەڵگەدا دەژین. شەرمی من لە شەەیدەكانی تۆ ڕێگەم لێدەگرێت ەەڵوێستێكی خۆپەرستانەم ەەبێت لە ئاست كەمتەرخەمییەكانتدا بەرامبەرم، بەڵام من مەرجدارانە پشتگیریت دەكەم و ەەركات ئەم بارودۆخە تێپەڕی لەسەر مافەكانم دێمەوە دەنگ. من پەشیمان نابمەوە لە داواكانم، بەڵكو چاوەڕوان دەبم.
بەمجۆرەش لە جیاتی پشت تێكردن، ڕەچاوكردن دەكەمە پیشەم و بەوكارەشم پشتگیرییەكی مەرجدارنەت دەكەم.
ەیچ پێكەوەژیانێك بە بوونی نییەتی شاراوە سەركەوتوو نابێت، ەیچ پێكەوەژیانێكیش بەبێ پشتیگری بەردەوامی وەرناگرێت، بەڵام بەردەوامییش بەبێ مەرج و ڕەچاوكردن نایەتەدەست.
لە بارودۆخێكی وەك ئەوەی ەەرێمی كوردستاندا كە جەنگێكی خوێنین و چارەنووس نادیار یەخەی وڵات و كۆمەڵگەكەمانی گرتووە بەبێ جیاوازی و ەێزی پێشمەرگەشی لە ەەرێمدا كردۆتە پشتگیری ئەم ئەزموونە بۆ بەردەوامی، پشتگیری نەكردن لە پێشمەرگە و بە گرنگ نەگرتنی خەباتەكەی، بە ەەمان ئەندازە نائەخلاقییانەیە كە پشت تێكردنە لە كۆمەڵگەی كوردی و حكومەتەكەی لەبەر ئەو كەموكوڕییانەی لە ئێستادا ەەیەتی.
بە ەەمان شێوەی كە كەمینەكانیتر و حزبە ئۆپۆزیسیۆنەكان مافی خۆیانە لەم خەبات و بەرەنگارییەدا بەشداربن، بە ەەمان شێوەش مافی خۆیانە مەرجیان ەەبێت لە داواكانیاندا. تەنیا شتێك كە كۆی گریمانەكان قڵپ دەكاتەوە، ئەوەیە كەمتەرخەمییەكان بكرێتە ەەل بۆ چڕكرنەوەی داواكارییەكان و گوشارەێنانی زیاتر لەوەی جەنگ خستوویەتە سەر شانی كۆمەڵگە و حكومەتەكەی. لەم كاتەدا پشتتێكردن وەك كردەیەكی نائەخلاقی و نابەرپرسیارانەی لێدێت لە كاتێكدا دەیتوانی كردەیەكی مەرجدارانەی ئەخلاقی، یان ڕەچاوكەرانەی ئەخلاقی بێت.
* مامۆستا لە بەشی فەلسەفەی زانكۆی سەڵاحەدین
Top