كهژاوهی خۆرله باشماغهوه تا بارزان
February 27, 2014
وتار و بیروڕا
بهبۆنهی سی وپێنجهمین ساڵیادی كۆچی دوایی بارزانیی نهمرهوه، مامۆستا ئهحمهد سالار هونهرمهندی گهورهی گهلهكهمان جارێكی دیكه دیمهنی ئهو رۆژهمان فیلم ئاسا دووباره پیشاندهداتهوه كه له 6/10/1993 دوای تێپهڕبوونی 14 ساڵ بهسهر كۆچی دوایی بارزانیی نهمر و 6 ساڵ بهسهر كۆچی دوایی ئیدریسی ههمیشه زیندوو كه لهكۆماری ئیسلامیهوه هاتنهوه بۆ باشماغی سهر سنووری نێوان كوردستان و ئێران ، مامۆستا سالار وهك دهرهێنهرێكی سینهمایی ئهو دیمهنانهی لەو رۆژهدا خۆڕسكانه خهڵكی كوردستان له پێشوازی تهرمی نهمراندا نمایشیان كردووه ، دووباره كردوویهتهوه كۆمهڵێك مرواری وشه و پێشكهشی ئهم یاده مهزنهی كردووه ، لای مامۆستا سالار ئهم كهرنەڤاڵه جهماوهرییه ئهمەكداری نهتهوهیهكه بۆ نیو سهده خهبات و بهمجۆره وهسفی كردووه:(ئەو حهشاماتهی سەرێكی لەسەر سنوورەو ئەو سەریشی لێوی لە دامێنی چیای شیرین دەسوێ و عەزرەتخوازانە ماچ پرژێنی شوێن هەنگاوی یاران دەكات، ئەو خەڵكەی هەر دەتگوت كە لە نێوان پەراسووەكانی خاكەوە هەڵتۆقیون، پەنا بەخوا بە درێژایی ئەو هەموو رێیە نێرگزەجاڕێكیان خوڵقاندووە، بۆو بەرامەی مەلانی ئاسمانی لە حەیرانیدا بە چەتری سەری كەژاوە كردووە، چلۆن باخ و گولعوزارێكە، ئەو ئەڤینە پاكژەی نە پەیكوڵ و نە چقڵ و دڕك، هەر هەمووی جگە لە سۆزی ئەمەكداری و خۆ لە دەورگەڕانی باوە گەورەی كوردو كاكە ئیدریسی شاسواری شۆڕش و ئاشتییە).
ئەوا بەیانەو هەتا دیدەكانی گزنگی خۆر بەسەر خاكەكەماندا دەڕواو بڕ دەكات، بۆی هەناسەیەكی مێخەك بۆی كەسێكە، ئەوە بۆتە سورمە كلی چاو كەژاڵ نوێنی گشت بیناییەكان لە نوور بەخشی چاوێكەوەیە، لە هەموو ئەو چاوانەدا حەرفێ دەدواو دەخوێندرایەوە.
چاوەڕوانییەو چاوەڕوانی كێ دەكەن؟ بڵێم تەرم ؟ نا، نا، نا... پتر لە نیو سەدە شۆڕش و گیانبازیی و هەڵكشان و بەرەنگاربوونەوە و كۆڵنەدان و هەستانەوە و سەر لە نوێ پشت بە خواو چیا و چەك و كوردایەتی و لە تەك هەر چركاندنی تفەنگێكا هەزارەها لە دایكبوون و گەنجبوونەوەو بڕواداری،.. ئایە ، ئایە شۆڕشەكان و هەزارەها شەهیدان و گەردنانی لە هەڵگورد و ئەراڕات بڵندتر، بە ژنێ لە پیرەمەگروون بۆشناختر، لە چوارچێوەی تەختە بەندێگا جێگای دەبێتەوە؟!! ئەوە خرمە خرمی سمی تاودانی ئەسپی (بارزانيی و كاكە ئیدریس)ە، بەم بەیانییە سەرچیای هەندرێن دەكەن و روو لە وادەی ژووانی سەر چیای(توڕی سینین)ی یارێكن.
هەمووان چاوەڕوانن، چاوەڕوانی شەپۆل دەدا و گێژاویەتی و تافە تافی هەر سەر دەكا و تافگەی لە جۆشی هەڵچووندا ناوچەوانی خۆر ماچ دەكات و، بە بەرزایی ئاسمانەكان،
بە پانتایی عەردو بە چیای دارو بەرد و سەراپای دنیاوە، تەنیا نگارێكە دەینوێنێ،
ئهو نهقشهیە یهك ڕهنگی پێداوهو لێوان لێوی نهقشبهنده، چاوەڕوانیی پەیتا پەیتا كاتی ئەكرۆشتەوە، لێدانی گشت دڵەكان بە هەموو بیرو بۆچوونێكەوە لە پاڵە و جوتیار و نەداران و رۆشنبیران و باوەڕ داران.. هەر هەموو دڵەكانیان لێدانیان تاكە زكرێكی دەكرد، رۆژئاوا و رۆژهەڵات لە بۆتە تاوی حەسرەتێكدا، لاو لاوێكی جوان ئاڵا و ئاڵودەی پەرۆشییەكن، ئەو ترۆپكی هەست هەژاندنەی، تەنانەت گۆی زەوی كردۆتە كڵافەیەك، یان كڵۆیەك لە ئاخ و داخێك، هەر هەموو هەناسەكان بە درێژایی رێگاكان، لەسەر سنوورەوە هەتا هەواری بارزان، وەك لە سینەی پارە پارەی ئەڤینێكەوە ملی رێگای گەروویەكی نووساو ژەنگگرتووی هەنسك و قوڵپی گریانێكەوە، نای ئاساكەی مەولانا، ناڵە ناڵی جوداییەتی...
هەستەكان، ئەوە دیەو، ئەوە بیستن و ئەوە. لە یەك ئەوق بوون و مەیین دان، ئەو دەمەی دەنگی هۆ هۆیەك، هەر وەك لە دنیای پشت سارا و كێوانی غەیبەوە بشنێ، سەرانسەری لەو وێنەیەدا راگرت، كەژاوەی سەربەرزان، كەژاوی مێژووی دوور و نزیك سەر دەستی هەزارەها كەوت و بریسك و باقی ئاوی چاو فڕێنی (یەدی بەیزایە)، ئەوا خاك بە پێدەشت و دۆڵ و تەلان و چیای رەوز تەنی سەركەشییەوە سەدای بانگێكی حەق خستییە دڵیانەوە ئەوا وادەی كڕنووشی ئێوەیە.
ئەو حهشاماتهی سەرێكی لەسەر سنوورەو ئەو سەریشی لێوی لە دامێنی چیای شیرین دەسوێ و عەزرەتخوازانە ماچ پرژێنی و شوێن هەنگاوی یاران دەكات، ئەو خەڵكەی هەر دەتگوت كە لە نێوان پەراسووەكانی خاكەوە هەڵتۆقیون، پەنا بەخوا بە درێژایی ئەو هەموو رێیە نێرگزەجاڕێكیان خوڵقاندووە، بۆو بەرامەی مەلانی ئاسمانی لە حەیرانیدا بە چەتری سەری كەژاوە كردووە، چلۆن باخ و گولعوزارێكە، ئەو ئەڤینە پاكژەی نە پەیكوڵ و نە چقڵ و دڕك، هەر هەمووی جگە لە سۆزی ئەمەكداری و خۆ لە دەورگەڕانی باوە گەورەی كوردو كاكە ئیدریسی شاسواری شۆڕش و ئاشتییە..
یاران، یاوەرانی، هەستێك دایپۆشیم، لەو هەستە حاڵەتانەی ئیلهام و ئەفراندن سەمای هەژاندن لە شادەمارەكانی خوێنی داهێنەراندا دەكات، ئەو ساتانەی پەیام لە سینەو سەری پەیامبەرانی دەنگی رەوادا سەوز دەكات، هێندە ئاگام لە خۆبوو، بپرسم: هێی لەگەڵ تۆمە، لە كوێی؟ بۆ كوێ چووی ؟
: ها ، ئەڵێم خوایە هاوار.... تەرم ؟! حاشا...
: بۆ؟؟
: تەرم، لە ناو تەختە بەندێكا، نا هەرگیز ناو نابێ.
: لەبەرچی ؟
: بارزانيی نەمر و كاكە ئیدریس، چۆن چۆنی، وا مێشكم تەقی، شۆڕشەكان و هەزاران بەرەنگاربوونەوەو دنیایەك لە بوێری و چاونەترسی و جەربەزەیی، بەڵێ لە چركانی یەكەم تفەنگی سهلماندنی بوونەوە، سەدان هەستانەوەو سەر لە نوێ بەرەنگاربوونەوە...
ئایا ئەوە دەچێتە تەختە بەندێكەوە.
كەژاوەیەك لە تەك رایی بوونی هەر بستۆكهیەك دەنگی هەزاران گوێی ئاسمانی كەڕ دهكردو به هاواری .. ئێرەش بارزانە ئێرەش هەر هەواری بارزانییە، باوكمانن، تخوا دووریان مەخەنەوە لێمان. هەموو كوردستان خاكی بارزان و بارزانییە .
: ئەمە ئەو رۆژەیە جوگرافیایەكی نوێ تێیدا بەرجەستەو لە دایك بووە.
ئەمە ئەو موجیزەیەیە پاش خامۆشی گۆڕ، دێنەوە جارێكی تر گەل یەك ریز دەكەنەوە، بە زەرد و كەسك و سوور و شین و سپی ..... تاد.
: ئەمجارەش بەخۆمدا هاتمەوە، چی بكەم و چۆن بوێرم، ئەفراندنێ لە وێنە كێشانی، نووسینی سیناریۆیە... بەرهەمێ.
نەخێر دەرەقەت نایەم، هەق وتن و رەوایە و پێویست بە شاردنەوە و حەشاردان ناكات.
لە ئاستی ئەو كێوان بابەت و كەرەسەیەدا، دەڵێی گەڵایەكی وەریوی دوا چڵی رێزانی دوا خەزانێكم، وەك پووش و پەڵاشێكی پەرەوازەی دەم زاری زریانێكی سەرەڕۆم و مارخۆلانمه.
ئەمە ئەو كاتەیە، وشە لە دەربڕین دەتۆرێ و سەری خۆی هەڵدەگرێ و لە رەوانبێژی كەنارگیر دەبێ....
هەر دەبێ بە دەم دەستی نزاو پاڕانەوەوە بڵێم(رب اشرح لي صدري)، خودایە (هێزی ئینشایە).