لاشه یه کی داگیرکراو یان ئه کته رێکی زاد ژن وه ك ئه کته ر نه ك قوربانی ژنی ئالان تورێن 2

لاشه یه کی داگیرکراو یان ئه کته رێکی زاد ژن وه ك ئه کته ر نه ك  قوربانی ژنی ئالان تورێن 2
ئه‌و ژنه‌ی که‌ ئالان تورێن باسی ده‌کات نه‌ك هه‌ر خۆی وه‌ك قوربانی ناخاته‌ سه‌ر شانۆ، به‌ڵکو له‌ڕێگای ته‌واوی ده‌ربڕینه‌کانيیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت پێمانبڵێت که‌ به‌ گۆشت و ئێسقانه‌وه‌ ژنه‌ و شوناسی ژنبونی ده‌سه‌لمێنێت. ڕاسته‌ ئه‌م ژنه‌، له‌مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیدا، ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین «نادادپه‌ورده‌ی» بووةته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕێگای لێناگرێت که‌ خۆی وه‌ك ئه‌کته‌ر نه‌ك قوربانی بناسێنێت. ژنبون ته‌نها تێبینیکردنی واقیعێکی ئاماده ‌نيیه‌، به‌ڵکو سه‌لماندنی «خواستێکه‌« که ‌ده‌یه‌وێت چوارچێوه‌ی «وجودیی» به‌خۆی بدات. لێره‌وه‌ ژنان ئه‌و ئه‌کته‌ره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ن که‌ ده‌یانه‌وێت وه‌ك ژن، به‌وشێوه‌یه‌ی که‌ خۆیان ده‌یانه‌وێت، بژین. پێناسه‌کردنی خود وه‌ك ژن بریتيیه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی ژن بۆ نێو سه‌نته‌ری ژیانی خودی خۆی، به‌شێوه‌یه‌ك که‌ جۆرێکی تایبه‌ت له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا دابمه‌زرێنێت، به‌و مانایه‌ی که‌ خۆی ده‌بێت به‌ سه‌نته‌ری ته‌واوی په‌یوه‌ندیيه‌ کۆمه‌ڵایه‌تيیه‌کانی خۆی.

وهك چۆن ڕۆژئاوای ههژموندار، بهپێی ئیدوارد سهعید، ڕۆژههڵاتی وهك بونیهیهکی ئهفسانهیی، غهیبی، بهربهر داهێناوه، دهسهڵاتی نێرینهش ژنی وهك شاراوه، لهرزۆك و کهمهندکێش داهێناوه. ئهمه ئهو بیناکردنهیه که دهبێت سهرلهنوێ ههڵوهشێنرێتهوه. جودیت بوتلهر(Butler, 2006) داوامان لێدهکات که سۆراخی «جینیالۆجیای» شوناسی مێینه بکهین، شوناسێك که لهسهر «ناواندنی» دوانهی لێکدژیی نێوان ژن و پیاو بیناکراوه، ناواندنێك که ههلومهرجێك ئاماده دهکات که تیایدا بهئاسانی پیاوان کۆنترۆڵی دهسهڵاتی کةلتوری و کۆمهڵایهتی بکهن و لهڕێگایهوه چوارچێوه بۆ ژنان دهستنیشانبکهن.
ئهمه ئهو سهرهتایهیه که ئالان تورێن بۆ چوونه نێو کتێبه تایبهتهکهی بهناوی «جیهانی ژنان» بهکاریدههێنێت. ئهم کتێبه وهك وهڵامدانهوهیهکی ناڕاستهوخۆی کتێبهکهی پیهر بۆردیۆیه که بهناوی «ههژمونی نێرینه« چهند ساڵێك پێشتر بڵاویکردبوهوه(Bourdieu, 2002). له «جیهانی ژنان»دا(Touraine, 2006) و بۆ یهکهمجار تورێن لهبهرامبهر بۆردیۆدا ڕادهوهستێت و تێزی «بهدیل» بۆ خوێندنهوهی ههلومهرجی ژنان پێشنیار دهکات.
ههر لهسهرهتاوه ئالان تورێن ههمو ئهو کاتیگۆریانه پشتگوێدهخات و فڕێیان دهداته پهراوێزهکانهوه که لهلایەن دهسهڵاتی پیاوانهوه وهك کاتیگۆری کەلتوری و کۆمهڵایهتی به مهبهستی خوێندنهوهی «جیهانی «ژن» بیناکراوان. گرفتی یهکهمی ئهم کاتیگۆریانه لهوهدایه که له پیاوانهوه دێن و ئاڕاستهی ژنان دهکرێن؛ واته ئامانجی یهکهمیان بریتیه له بههانه دۆزینهوه بۆ ههژمونی ههمیشهیی نێرینه.
لێرهوه تورێن خۆی جیا دهکاتهوه لهگهڵ ههمو ئهو گێڕانهوه گهورانهدا که لهسهر چهمکی «یهکسانیگهرایی» نێوان ژن و پیاو بیناکراون. تورێن ههر وهك چۆن کۆمهڵگهی بێ چین به وههم ناو دهبات، ئاواش کۆمهڵگهی «یهك سێکسی» وهك وههم دهخاته سهر شانۆ. کۆمهڵگهی یهك سێکس ئهو کۆمهڵگهیهیه که سێکسی ژن و سێکسی پیاو دهسڕێتهوهو تهنها وهك مرۆڤ وێنایان دهکات (Burgelin and Basse, 1987).
ئهم جیابوونهوهیه و مهودا وهرگرتنه لهگهڵ «یهکسانیخوازهکان»دا، تورێن دهگهیهنێته ئهو باوهڕهی که تیۆری جهندهر(ژهندهر)یش به توندی ڕهد بکاتهوه، چونکه پێیوایه که لهقوڵاییهکانیدا ئهو مێکانیزمه ئیش دهکات که زانسته کۆمهڵایهتیهکان ناویانناوه «دێتێرمینیسمی کۆمهڵایهتی»(دێتێرمینیسم بهو پرۆسێسه دهوترێت که تیایدا چهند بونیهیهکی کۆمهڵایهتی دێن و دهستنیشانی چۆنیهتی بون و دهرکهوتنی مرۆڤێك یان گروپێك دهکهن« عهرهبهکان به ههڵه کردویانه به حهتمیهت »). واته لهنێو تیۆری جهندهردا دهرکهوتنی ژن و کارکردنی لهنێو ڕوبهره کۆمهڵایهتیهکاندا پهیوهندی به پێگهی خودی ژن لهنێو کۆمهڵگهدایه. بهزمانێکی دیکه پێگهی ژن له کۆمهڵگهدا دهستنیشانی چوارچێوهکانی پراکتیکی ژیانی ههمو ڕۆژێکی دهکات(Clair, 2012). لێرهوه ژن دهبێت بهو کائینهی که توانای بهرههمهێنانی خودی خۆی وهك ئهکتهر نیه و لاوازتره لهوهی که بتوانێت ببێت به کهسی سهربهخۆ. تورێن پێیوایه که کارهساتی ئهم «دێتێرمینیسمه کۆمهڵایهتيیه« لهوهدایه که ناتوانێت مێژووی تاکه کهسی ژن، ههسته تایبهتهکان، پهیوهندیيهکانی به جیهانهوه ببینێت و ههمو ئهو شتانهی که بهشداری دهکهن له پێکهاتهی کهسایهتی ئهودا پهردهپۆش دهکات. ههر ئهمهشه وا له ئالان تورێن دهکات که چهند «خودگهراییهکی» ڕوتوقوتی ژن ڕهد بکاتهوه، هێندهش دژایهتی «دێتێرمینیسمی کۆمهڵایهتی» بکات و پێیوایه شوناسی تاقانهی ژن زۆر لهوه ئاڵۆزتره که تهنها بهیهکێك لهم دوانه بخوێنرێتهوه. نانسی چۆدۆرۆڤ یهکهم سایکۆلۆگی فیمینیسته که بهتوندی ڕوبهڕوی «دێتێرمینیسمی کۆمهڵایهتی» دهبێتهوه و پێیوایه که ئهم مێکانیزمه، که وابڕیاره پشتیوانی بزوتنهوه فیمینیستهکان بکات و ببێت به چهکی دهستی خۆ ئازادکردنیان، نهك ههر ئهمه ناکات، بهڵکو بزاوتهکانیان ئیفلیج دهکات (Chodorow, 1999).
له ههمان کاتدا تورێن نایهوێت لهنێو چوارچێوهکانی سایکۆلۆژیادا خۆی تۆمار بکات و بهدوای سهلماندنهکانیدا بگهڕێت. ئهو که سۆسیۆلۆگه، پێماندهڵێت له زنجیرهی توێژینهوه مهیدانیهکانی لهسهر ژناندا، بۆی دهرکهوتووه که ئهوان لهنێو پرۆسێسی خولقاندنی خودی خۆیاندان و ههمو ئهو کهرهسانه مۆبیلیزه دهکهن که دهیانبهنهوه سهر ئهم ئامانجه سهرهکیيه. بێگومان تورێن نهك ههر دژایهتی بزوتنهوه فیمینیستهکان ناکات، بهڵکو پێیوایه لهسێبهری بزوتنهوهکانی ئهواندا ژنان توانیویانه چهندین مافهی سهرهکی بهدهستبێنن و لهئێستادا کهس زاتی ئهوه ناکات که دهست بۆ ئهم مافانه بهرێت. بهڵام ئهو دژایهتی ڕوانینه «یهکسانپهرستیهکان» بهمانای سڕینهوهی سێکسهکان دهکات. لێرهوه ئهو پێیوایه باشترین ڕێگا بۆ گهيشتن به یهکسانیيهکی تهندروست به سڕینهوهی تیۆری جهندهردا تێدهپهڕێت و پێیوایه ئهم تیۆریه خۆی لهخۆیدا گرفتێکی گهورهیه له ڕێگای یهکسانيیهکی تهندروستدا، چونکه ههر له بناغهدا لهسهر بڕیاری پێشینهی «ههژمونی نێرینه« بیناکراوه. واته لهبهرئهوهی ههژمونی نێرینه ئامادهیه، ژنان دهبێت لهپێناوی یهکسانیدا تێبکۆشن. ئهمه وادهکات که ههر لهسهرهتاوه میتۆدهکه بهههڵهدا بڕاوات. لای تورێن باشترین یهکسانی نێوان سێکسهکان بریتی نیيه له سڕینهوهیان، بهڵکو بریتیيه له سهلماندنی جیاوازیهکانیان. ئهو پێیوایه که ململانێی ژنان دهبێت له پێناوی بهدهستهێنانی مافی «جیاوازی»دابێت نهك «یهکسانی». بهم پێیه جیاوازی وهك چهمك جێگای یهکسانی دهگرێتهوه.
ڕهخنه له چهمکی «یهکسانی» تورێن بهرهو ختوکهدانی میشێل فۆکۆش دهبات و پێماندهڵێت : ململانێ لهپێناوی یهکسانیدا دهمان باتهوه سهر تێزهکانی میشێل فۆکۆیهك که دهیویست باوهڕمان پێبکات که ئێمه ههمیشه چاودێری دهکرێین، کۆتوپێوهند دهکرێین، بهکاردههێنرێین و سزا دهدرێین، بهتایبهتی کاتێك که دهمانهوێت «موقاوهمهی» ئهو بیلدۆزهره کۆمهڵایهتیيه بکهین که ئازادیهکانمان ڕادهماڵێت (Foucault, 1993). تورێن ڕوبهڕوی ئهم تێزه دهبێتهوه و پێیوایه که، توێژینهوه مهیدانیهکان و داتا کۆکراوهکان، پێچهوانهی ئهم درهنجامانه دهدوێن و ئهوهی که ههیه گهڕانی بهردهوامی ژنه بهدوای چۆنیهتی خۆ خولقاندندا وهك کائینی سهربهخۆ نهك قوربانی.
ئهو ژنهی که ئالان تورێن باسی دهکات نهك ههر خۆی وهك قوربانی ناخاته سهر شانۆ، بهڵکو لهڕێگای تهواوی دهربڕینهکانيیهوه دهیهوێت پێمان بڵێت که به گۆشت و ئێسقانهوه ژنه و شوناسی ژنبونی دهسهلمێنێت. ڕاسته ئهم ژنه، له مێژووی کۆمهڵایهتی خۆیدا، ڕووبهڕووی چهندین «نادادپهوردهی» بووەتهوه، بهڵام ئهمه ڕێگای لێناگرێت که خۆی وهك ئهکتهر نهك قوربانی بناسێنێت. ژنبون تهنها تێبینیکردنی واقیعێکی ئاماده نیيه، بهڵکو سهلماندنی «خواستێکه« که دهیهوێت چوارچێوهی «وجودیی» بهخۆی بدات. لێرهوه ژنان ئهو ئهکتهره کۆمهڵایهتیانهن که دهیانهوێت وهك ژن، بهوشێوهیهی که خۆیان دهیانهوێت، بژین. پێناسهکردنی خود وهك ژن بریتیيه له گواستنهوهی ژن بۆ نێو سهنتهری ژیانی خودی خۆی، بهشێوهیهك که جۆرێکی تایبهت له پهیوهندی لهگهڵ خودی خۆیدا دابمهزرێنێت، بهو مانایهی که خۆی دهبێت به سهنتهری تهواوی پهیوهندیيه کۆمهڵایهتیيهکانی خۆی.
ئهو گوتارهی که له ئێستادا بهنێو بهشێکی زۆر له میدیاکاندا کشاوه بریتیيه لهوهی که ژن لهژێر ههژمونی نێرینهدایه، ژن بووه به کهرهسهی سێکسی، پێویسته مافی نوێ به ژن ببهخشرێت، ژن له ههلومهرجێکی داڕزاو و لاوازدا دهژی،...، بهڵام تورێن پێمان دهڵێت که له ههلومهرجێکی ئاوادا و لهپهنای ئهم گێڕانهوه تیۆریه خۆسهپێنهرهدا له بیرمان دهچێت واقیعێکی دیکهی کۆنکرێتی ههیه که هیچ پهیوهندیهکی بهم بیناکردنه تیۆریهوه نيیه، که ئهویش واقیعی ژنه وهك ئهکتهری سهربهخۆ، ئازاد، خاوهن خواستی خۆبیناکار.
ئالان تورێن پێیوایه که، ههروهك چۆن چینی کرێکاران نهیدهتوانی و ناتوانێت ههبێت و دهربکهوێت، بهبێ سهلماندنی شوناسی کرێکار بوون، بهبێ وشیاری کرێکاری، ئاواش بهبێ سهلماندنی شوناسی ژنبون و بهبێ وشیاری ژنبون، مومکین نيیه شتێك بهناوی ژنی ئازاد، ژنی سهربهخۆ بوونی ههبێت. ئهو پێیوایه لهئێستادا ژنان له یهک کاتدا شوناسی ژنبونی خۆیان دهسهلمێنن و وشیارن به ههلومهرجی ژنبونیان. بۆیه باسکردنیان وهك قوربانی دوره له واقیعهوه.
تورێن پێیوایه که گرنگی ئهم وشیاریه لهوهدایه که بههیچ شێوهیهك لهپێناوی دژایهتیکردنی پیابون، نێرینهدا دروستنهبوه و خۆی بینانهکردوه، بهڵکو زیاتر گهڕانه بهدوای ژنبون وهك خودی خۆبهدهێنهردا، که ئهولهویهت به دامهزارندنی پهیوهندی لهگهڵ خودی خۆیدا دهدات نهك لهگهڵ ئهوانی دیکهدا. ئهم ژنه خۆی لهپێناوی خۆیدا و بۆ خۆی و لهنێو خۆیدا بوونی ههیه و دهژی، نهك له پێناوی ئهوانی دیکهدا و بۆ ئهوانی دیکه و لهنێو ئهوانیدیکهدا.
Bourdieu, P. (2002). La domination masculine: suivi de Quelques questions sur le mouvement gay et lesbien (Paris: Seuil).
Burgelin, O., and Basse, M.-T. (1987). L’unisexe. Communications 46, 279–303.
Chodorow, N. (1999). The power of feelings personal meaning in psychoanalysis, gender, and culture (New Haven, Conn.: Yale University Press).
Clair, I. (2012). Sociologie du genre (Paris: A. Colin).
Foucault, M. (1993). Surveiller et punir: naissance de la prison ([Paris]: Gallimard).
Touraine, A. (2006). Le monde des femmes (Paris: Fayard).

* سۆسیۆلۆگ و مامۆستای زانکۆ لە پاریس
Top