درود بۆ ڕۆحی پاکی ژەنەڕاڵی چیاکان مستەفا بارزانی

درود بۆ ڕۆحی پاکی ژەنەڕاڵی چیاکان مستەفا بارزانی

مەلا مستەفا بارزانی، پێشمەرگەیەک بوو، فەرماندەیەک بوو، ڕێبەرێک بوو، دڵسۆزێک بوو، سەرۆکێک بوو، لە مەیدانی ناودەوڵەتیدا جیگای تایبەتی خۆی ھەبوو. ژەنەڕاڵی چیاکان مستەفا بارزانی نەمر، سەرۆکی حیزبی خۆی، میللەتی خۆی و وڵاتی خۆی بوو. خەبات و تێکۆشانی ئەو، خەبات و تێکۆشانی ئێمەیە. سەرۆک مستەفا بارزانی لە ھەر چوارپارچەی کوردستاندا دەژیت، لە دڵی ھەر کوردێک و کوردستانییەکدا سەرچاوەی دلسۆزی، باوەڕی، نیشتمانپەروەری، سەبر، خەبات و رێزدارییە. ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان دەتوانێت خەڵاتێکی گەورە بێت بۆ بارزانی نەمر. بارزانی نەمر خاوەنی کۆمەڵێک خەسڵەت و مەرجەکانی سەرکردەیەکی بەھێزبوو بۆ بەدەستھێنان و زامنکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوە و نیشتیمان لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەی، کە پێشتر لەسەر دەستی ھیچ لەسەرکردەکانی پێش زەمەنی بارزانی و سەردەمی ئەو بەدی نەھاتوون، ئەمەش وای لەجەماوەری خەڵکی کوردستان کرد کە بەژن و پیاوەوە ھەموو شتێک بەلاوە بنێن و لە بارودۆخی زۆر دژوار و ترسناکی گەورەدا دوای ئەو سەرکردە مەزنە بکەون، ھەربۆیەش پێناسەی سەرکردە ناودارەکانی جیھان بۆ زاتی بارزانی، جیا لەپێناسەی ھەر سەرکردەیەکی تری پێش خۆی، وەسفێکی تایبەت بووە.. یەکێک لەو گەورە مرۆڤە زانا و عارف و ھەڵگرانەی‮ ‬ھزری‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و نیشتمانپەروەری‮ ‬و ژێنگە پارێزی‮ بارزانی‮ ‬نەمر و مەزنە‮. ‬ئەم رێبەر و سەرکردە گەورەیە ھیچ شتێک نیە بۆپێناسەکردنی ‬ئەم سەرکردە پایەبەرزەش ھەر زوو وەک ئەندامە بەرێزەکانی‮ ‬تری‮ ‬خێزان و بنەماڵەی‮ ‬ھەستی‮ ‬بەو ئێش و ئازار و ئەو زوڵم و زۆرداریە کرد کە بەرامبەر مرۆڤەکان بەگشتی‮ ‬و خاک و نەتەوە و گەلەکەی‮ ‬خۆی‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬دەکرێ‮. ‬بۆیە ئەرکی‮ ‬رابەرایەتی‮ ‬کردن و روبەڕووبوونەوەی‮ ‬داگیرکاری‮ ‬کەوتە سەرشانی،‮ لەسەر ئەو بیروباوەڕە مرۆڤایەتی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانیانەی‮ ‬ھەیبوو،‮ ‬ھەرچەندە بە تەمەن زۆر بچوک بوو،‮ ‬بەڵام بە ئیرادە و ھزرو بیر مرۆڤێکی‮ ‬مەزن بوو،‮ ‬زۆر بەلێھاتووییەوە توانی‮ ‬ببێتە رێبەر و سەرکردەیەکی‮ ‬ھەڵکەوتوووی‮ ‬دیار و ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیە گران و پڕ‮ ‬مەترسیەی‮ ‬کەوتە سەرشانی‮ ‬جێبەجیان بکات،‮ ‬ ‬ گەیشتە لوتکەی‮ ‬پێشکەوتن لەو سەردەمەدا‮. ‬ھزری‮ ‬روون و زانستیی‮ ‬ھەبوو بۆیە پاراستنی‮ ‬ ئەرکێکی‮ ‬رەوشتی‮ ‬و مرۆڤایەتی‮ ‬و تەنانەت ئایینیشی‮ ‬دادەنا،‮ ‬چونکە بەردەوامی‮ ‬ژیانی‮ ‬مرۆڤیش پەیوەستە بە پاراستنی‮ ‬ئەندام و رەگەزەکانی‮ ‬تری‮ ‬ژینگە،کە ئەمەش خۆی‮ ‬لە خۆی‮ ‬دا بەڵگەی‮ ‬واقیع بینی‮ ‬و زیندوویی‮ ‬بیرو ھزری‮ ‬شارستانیەت دەردەخات لە دەڤەری‮ ‬بارزان دا بە گشتی‮ ‬و لەسەردەمی‮ ‬ئەم رابەرە مەزنەدا بەتایبەتی‮ ‬دا،‮ ‬نەوەیەک لەدوایەکەکانی بارزانی نەمرخەسڵەت وپەروەردەیی ئەم زاتە پیرۆزەیان تێدایەوھەمیشە بەردەوامین لەسەر ڕێبازە پیرۆزەکەی بارزانی و ھەموومان قەرزاری ئەو مرۆڤە پاک وڕاستگۆیەین کە فێری کوردایەتی وکۆڵنەدان وسەربەرزی کردین بۆگەل ونیشتمانمان، مرۆڤەکان کاتێک کۆچ دەکەن لە ژیان ھەموو ھەنگاوێکی ڕەوشتە بەرزەکانی دەبێتە ڕێنیشاندەر وڕێنمایی بۆ ئەو کەسانەی کە ھەڵگری ھەمان خەبات وڕێباز بن، بارزانی سمبول وڕەمزی گەلی کوردستانەوھەتا کورد بوونی ھەبێت لە دنیادا شوناس وناسنامەی نەتەوەکەم بارزانی نەمرە درود بۆ ڕۆحی پاکی ھیوادارم ھەڵگری ئەم ڕێبازە ئاکار وڕەفتارەکانی ژەنەڕاڵی چیاکان بکەنە یاساو کاری پێبکەن، تاکو ھەموومان پێکەوە درێژەپێدەری خەبات وکوردایەتی ونیشتمان پەروەری گەورەیی بارزانی نەمربین.


Top