ناهۆشیاری تاكی كۆمه‌ڵگه به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ت
February 28, 2021
وتار و بیروڕا
بتی سیاسی له ئه‌نجامی ناهۆشیاری تاك و ههستنهكردنێتی به ئه‌ركه نیشتیمانی و ئینسانییه‌كان، كه ئینسان بوون و نیشتیمانی بوون خستویه‌تیه ئه‌ستۆی، ئه‌و ساته‌ی تاك خۆی به به‌رپرس نازانێ به‌رامبه‌ر ئه‌ركه مرۆیی و نیشتیمانی و سیاسییه‌كانی سه‌رشانی ، هه‌ر ئه‌وكاتیش هۆشیاری به واتا ڕامیاری و كۆمهڵایهتێكهی ده‌مرێت و ده‌روازه‌كانی ڕامان و ئازادی ته‌سكترو ته‌سكتر ئه‌بنه‌وه.
״هارۆلد لاسكی״ به‌ریتانی كه یه‌كێكه له بیریارانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه له بواری سیاسه‌ت له یه‌كێك له كتێبه‌كانی به ناوی ״بنه‌ماكانی زانستی سیاسی״ ده‌ڵێت، سیاسه‌ت واتا ״چی به ده‌ست ده‌هێنیت، كه‌ی به ده‌ستی ده‌هێنیت، چۆن به ده‌ستی ده‌هێنیت، بۆچی به ده‌ستی ده‌هێنیت״ ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه هێشتا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی هارۆڵدی بۆ ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و كێشه‌یه‌ش كه تاكی كورد پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت، ״ناهۆشیاریی سیاسی״یه كه وای كردووه به هه‌ڵه بیر له سیاسه‌ت بكاته‌وه، ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد چونكه ئه‌و سیستمه‌ی كه ده‌سه‌ڵات به نه‌فامی په‌یڕه‌وی ده‌كات خه‌ڵكی وا لێ كردووه بڵێن: سیاسه‌ت درۆیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆی تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه ناكرێت كه سیاسه‌ت ناوی هێنرا یه‌كسه‌ر بیرمان لای كرده‌وه‌ی ناشرین و درۆ بێت، به‌ڵكو سیاسه‌ت له زۆر كاتدا مانای جوانی هه‌یه هه‌روه‌ك زۆر له شاره‌زایان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌ربڕینی جوانی سیاسه‌ت بریتییه له جوانیی سیستمه سیاسییه‌كه‌ی، پێشیان وایه تۆ ناتوانی له سیاسه‌ت تێ بگه‌ی بێ تێگه‌یشتن له جوانیی سیاسه‌ت.
شه‌ڕی زۆر كه‌س ئه‌وه‌یه، سیاسه‌ت به مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی، بگه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی، تا له ده‌ست كۆمه‌ڵێك بكه‌ری نادرووستی دوور له سیاسه‌ت وه‌ربگیرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به پله‌ی یه‌ك ئه‌ركی ئه‌كادیمییه سیاسییه‌كانه، خه‌می ئه‌و خه‌ڵكه بڕه‌وێننه‌وه كه به‌رده‌وام ناڕازین له سیاسه‌ت و ده‌ڵێن: با بیر له بابه‌تێكی تر بكه‌ینه‌وه.
تا ڕاده‌یه‌كی باش بۆمان ڕوون بووه‌وه و گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌ت زانستێكه ده‌شێ له نووسینێكدا باسی ئه‌و زانسته بكه‌ین، گرنگیشه تاكی گۆمه‌ڵگه به‌شێكی باشی به‌شداری له سیاسه‌ت هه‌بێ، بۆشمان ڕوون بووه‌وه كه سیاسه‌ت گوزارشته له كاری باش بۆ گه‌ل له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا.
سیاسه‌تی پارتی دیموكڕاتی كوردستان هه‌میشه سیاسه‌تێكی نیشتمانی و كوردایه‌تی بو له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل ونیشتمانه‌كه‌ی قوربانی زۆری داوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئازادییه‌ی كه‌ئێستا له كوردستاندا هه‌یه هه‌رله‌سه‌ره‌تایی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشهمهزنهكانی یه‌ك له‌دوایه‌ك تاكوئهمڕۆ بهوقۆناغهسهخت ودژوارانه تێهڕیوه له پێناو ئازادی تاك و پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان له هه‌موو شوێنێكی جیهان ڕه‌خنه هه‌بووه پارتیشمان یه‌كێكه له‌و حزبه دیموكڕاتیانهی باوه‌ڕی ته‌واوی به ڕه‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر هه‌بووه، بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشچوونی گه‌ل ونیشتمان ناكرێت به هۆكاره سیاسی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان تاك به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نادریار ببه‌ن و دژی سه‌روه‌ر و ده‌سكه‌وته‌كانی خوێنی شه‌هیدان به هه‌ده‌ر بده‌ن، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیان زۆربه‌ی تاكی كوردستان فێری پهروهردهییهكی هه‌ڵه ئاراسته‌یه‌كی دژه كوردایه‌تی ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌نته‌ره ئه‌كادیمیه‌كان هه‌نگاوێكی گرنگ بنێن بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو به ده‌نگ وڕه‌نگی جیاوازه‌وه ده‌ست بخه‌ینه سه‌ر برینه‌كانمان وساڕێژی بكه‌ین نیشتمانمان بپارێزین.